هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئه‌و ده‌سته‌ شاراوه‌ی ده‌یهه‌وێ ڕه‌وتی یه‌كگرتنه‌وه‌ نه‌زۆك بكات

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

sorani_-_nasr_-_3به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ له‌ چوارچێوه‌ی یه‌ك حیزبی دێموكراتدا یه‌ك بگرینه‌وه‌ كه‌ بتوانین كاریگه‌ر بین له‌سه‌ر هاوكێشه‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌‌و پارسه‌نگی زێڕینی جارانمان به‌ده‌ست بێنینه‌وه‌ ده‌بێ خۆمان له‌ هه‌ندێ كارو كرده‌وه‌ بپارێزین. بۆ وێنه‌ باش نییه‌ له‌م دۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا ئه‌و ڵاپه‌ڕه‌ تاڵانه‌ی ڕۆژانی لێك جیابوونه‌وه‌‌و دابڕان هه‌ڵده‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێستا سیمای جوانی نییه‌. یان خود كاتێ ده‌بینین ڕه‌وتی یه‌كگرتنه‌وه‌ خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ پرسێكی هه‌مه‌گیر له‌ نێو به‌ده‌نه‌‌و ڕێبه‌ری‌و ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستاندا باش نییه‌ ئه‌م ڕه‌وته‌ به‌ هه‌ندێ جووڵه‌ی نابه‌رپرسیارانه‌ تووشی ئاسته‌نگ بكه‌ین‌و كۆسپی له‌سه‌ر ڕێ ساز كه‌ین. بێ گومان له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستادا كه‌ كه‌سانی دڵسۆز به‌ په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات، دووریش نییه‌ كه‌سانێك كه‌ به‌ هه‌ر هۆیه‌كه‌وه نایانهه‌وێ ئه‌م ڕوه‌ته‌ سه‌ر بگرێ له‌ هه‌وڵی نه‌ۆزك كردنی ئه‌م ڕه‌وته‌دا بن. بۆ وێنه‌ له‌ وه‌ها بارودۆخێكی زێڕیندا كه‌ له‌ مێژووی هه‌شت ساڵ پاش لێك جیابوونه‌وه‌ی كونگره‌ی 13، وێنه‌ی نه‌بووه‌، كارێكی به‌رپرسیارانه‌ نیه‌، كه‌ هه‌ستی دوو لایه‌ن به‌ شێوه‌ی خراپ بجووڵێنین‌و خۆمان له‌ كۆمه‌ڵێ كار‌و كرده‌وه‌ بده‌ین كه‌ یه‌كیه‌تی‌و یه‌كگرتوویمان تووشی خه‌سار ده‌كات.

بۆیه‌ وێده‌چێ، كۆمه‌ڵێ ده‌ستی شاراوه‌ له‌ ڕێگه‌ی دنه‌دان‌و هاندانی كۆمه‌ڵێ كه‌س له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن، به‌ بازدان‌و ئه‌ملا‌و ئه‌ولا كردن، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان په‌ك به‌ ڕه‌وته‌كه‌ بخه‌ن‌و له‌م ڕێگه‌وه‌ كێشه‌كان له‌ جاران قووڵتر بكه‌نه‌وه.‌ تا ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ لایه‌نه‌كانی خوازیاری یه‌كگرتنه‌وه‌ له‌ باتی یه‌كگرتنه‌وه‌ له‌ بیری چاره‌سه‌ری كۆمه‌ڵێ كێشه‌‌و ئاریشه‌ی لاوه‌كی دیكه‌دا بن كه‌ ڕێگا‌و ڕه‌وتی یه‌كگرتنه‌وه‌ تووشی خه‌سارێكی قه‌ره‌بوونه‌كراو ده‌كات.

 

sorani_-_yakgrtni_demokrat_-_1


هه‌ر بۆیه‌ داوكاریین ئه‌و ده‌ستانه‌ی‌ كه‌ زۆریش شاراوه‌ نین، واز له‌م گێره‌شێوێنیه‌ بێنن‌و ئیزن بده‌ن یه‌كگرتنه‌وه‌ ڕه‌وتی ئاسایی خۆی بپێوێ‌و لانیكه‌م له‌ بڕگه‌ له‌ مێژووی ڕزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ به‌شخوراوه‌كه‌مان له‌ بیری قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تاكه‌كه‌سییه‌كانی خۆیاندا نه‌بن. ئه‌گینا ئه‌و ده‌ستانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ته‌وری ئیراده‌ی گشتیدا ناتوانن زۆر به‌رگه‌ بگرن‌و ئه‌نجامێكان جگه‌ له‌ تێداچوون‌و سڕینه‌وه‌ له‌ مێژووی حێزبدا نییه‌. چونكوو ئێمه‌ له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا بینه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ بووین كه‌ كاتێ دوو لایه‌نی یه‌كێك له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ نزیك ده‌بوونه‌وه‌، به‌ ڕۆیشتن‌و هاتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی كه‌سی پێشینه‌ دیار له‌ لایه‌كه‌وه‌ بۆ لایه‌كی دیكه‌، به‌ ته‌واوی ڕه‌وته‌كه‌ په‌كی كه‌وت‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1178
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy