هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

منیش "چارلی"م

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

wllat_nahri_-_webچوارشەممە (7.1.2015) رۆژێکی رەش بوو بۆ ئازادی رادەربڕین. هێرشی دڕندانەو کوشەندە بۆ سەر نووسینگەی رۆژنامەی ساتیری چارلی هێبدۆن (Charlie Hebdon) تاساوهێنەر بوو. سەرنووسەر‌و ساتیریستی رۆژنامەکە ستێفان چاربۆنیەر (چاربی)‌و 11 کەسی دیکە لە هێرشی تیرۆریستی دا گیانیان لە دەست دا. ئەو هێرشە تیرۆریستیە کە لە قووڵایی کیشوەری ئورووپادا دا ئەنجام درا، جارێکی دیکە نیگەرانی‌و دڵەخورپەی ئاگری بن خۆلەمێشی ناو کۆمەڵگادا بەرز کردەوە.

 وادیارە هێرشی سێ ساڵ لەمەوبەری بۆمبی کۆکتۆل مۆلۆتۆف بۆ سەر رۆژنامەکە نەیتوانیوە ئاگری هەستی دوژمنکارانەی هێزەکانی رەشپەرەست دامرکێنێت. چاربۆن لە لیستی رەشی رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدەدا بوو‌و تەنیا پرسی کات بوو کە کەی خەباتی ناوبراو لە پێناو ئازادی رادەبڕین دەبێتە هۆی قوربانی بوونی خۆی. ئەوانەی کە لە لیستی کەسانێکن کە دەبێ بکوژرێن لە راستیدا فەتوای ئایینیان دژ دەرچووە کە موسوڵمانە تونداژۆڤەکان ئەرکدار دەکات ئەو ئەرکە "شەرعیە" جێبەجێ بکەن. بەناوبانگترینی ئەوانە فەتوای کوشتنی نووسەری بریتانیایی "سەڵمان روشدی"یە کە لە ساڵی 1989ەوە لە لایەن ئایەتوڵلا خومەینەیەوە دژی دەرکراوە‌و تا ئەمرۆش هەر بڕاوەی هەیە. لە لیستی رەشی تونداژۆوەکاندا رۆشەنبیران‌و چالاکڤانانی سیاسی هەن ئەوانەی کە رەخنە دەگرن لە ئایین‌و حاکمیەتی بایەخەکانی ئیسلامی سیاسی.

ئامانجی سەرەکی تیرۆریستان بە شێوەی بەردەوام هێرش کردنە بۆ سەر گیانی مرۆڤ‌و لە مەترسی خستنی بەرژەوەندیەکانی ئابووری‌و سیاسی کۆمەلگای مرۆڤایەتیە. ئامانجی ئەوان پێکهێنانی کەشی ترس‌و خنکاندنی ئازادی رادەربڕین‌و ناچارکردنی راگەیەنە گشتیەکان بە خۆسانسۆریە. رووی دیکەی ئامانجی تیرۆریستان ئەوەیە کە بە هۆی ئەوکارەیان ببنە هۆی لەبەرامبەریەک راوەستانی شارۆڤەندانی رۆژاوا‌و موسوڵمانە ئاساییەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتانە‌و رەهێلی خوێن پێک بێنن. وەدیهاتنی ئەو هەڕەشەیە نەتەنیا بە زیانی جەهادیستەکانەوە نیە بەڵکوو دەبێتە هۆی بەهێزبوونیان. بەداخەوە هەم تونداژۆڤە موسوڵمانەکان‌و هەم تونداژۆڤەراسترەوەکان بە ئاسانی دەکەونە ئەو داوەدا.

 

mn_charlim_-_2


ئامانجی چاربۆنی فەرانسی، سەلمان رۆشدی بریتانیایی‌و رەخنەگرانی دیکەی ئیسلام، بە بەژنو باڵای ئیسلامدا وتن نیە. ئەوە لە جێی خۆیدا ئەرکی میدیای ئازاد‌و بیرمەندانی ئازاد ئەندێش نیە. ئەوان‌و هەزاران رووناکبیر‌و رەخنەگری دیکە ئیسلامی سیاسی‌و ئایدیۆلۆجیەکانی دیکەیان کردۆتا ئامانجی رەخنەکانی خۆیان‌و ئەو بابەتانەی کە لە هەزارەی سێهەمدا جێیان نابێتیان خستۆتە ژێر پرسیارەوە. هەموو ئایدیۆلۆجیەکان دەبێ سوپاسمەندی رەخنەگرانیان بن‌و بتوانن خۆیان نوێ بکەنەوە‌و گەشە بە بوونی خۆیان بدەن. لە بری دەست بە چەک بردن هەمیشە رێگا هەیە وەڵامی رەخنەی لەوانەیی هەڵە بە قەڵەم بدرێتەوە. ئەو کەسانەی کە بەناوی ئایینەوە توندوتیژی ئەنجام دەدەن تەنیا دژبەرانی خۆیان زیاد دەکەن‌و خەڵکی لە خۆیان دوور دەخەنەوە. ئەو کەسانەی کە "ئیدعای" پارێزەرانی ئیسلام دەکەن دەبێ ئەوە تێبگەن کە هیچ ئایین وئایدیۆلۆجیەک باڵاتر لە مافی مرۆڤ‌و یاساکان نیە. هەڵوێستی بەرپرسانی کۆمەڵگای موسوڵمان لە فەرانسە لە شەرمەزارکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستیە دڵخۆشکەر‌و بەجێیە. تونداژۆوە جیهادیستیەکان هەڕەشەن بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی بە موسوڵمانانیشەوە. ئێمە ناشێ لەبەرامبەر تیرۆردا چۆک دابنێین بەڵکوو دەبی بەبڕیاربین لە دۆزینەوەی رێگا چارەسەری خاشەبڕکردنی تیرۆر‌و تیرۆریزم لە ئورووپا‌و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا. راگەیەنەگشتیەکان نابێ بە هیچ شێوەیەک تەسلیمی هەڕەشەی تونداژۆوەکان ببن‌و بکەونە داوی خۆسانسۆر کردن بەڵکوو بە پێچەوانەوە دەبێ جیاوازی دابنێن لە نێوان خەلکی ئاسائی موسوڵمان‌و تونداژۆوەکان هەروەک لە نێوان تونداژۆوە راستگەراکان‌و خەڵکی ئاساییدا. هەوڵی تونداژۆوە راستگەراکان بۆ بەهرەی خراپ وەرگرتن لە تەنگانەی خەڵک کارێکی جێی شەرمەزاریە.

 تیرۆریستەکان لە تاکەکەسان‌و گرووپەکانی تونداژۆەکان پێک هاتوون‌و بە هیچ شێوەیەک ئەوانە نوێنەرایەتی تەواویەتی نەتەوە یان ئایینێک ناکەن. بەکارهێنانی توندوتیژی یان هەرجۆرە هەڵسوکەوتێکی دیکەی دژی مرۆڤایەتی هاوشانی هەڵسوکەوتی جیهادیستەکان، تاوانی دژی مرۆڤایەتین. گەڕی تۆڵەسەندنەوە نابیت لە ئورووپادا بمێنێتەوە.

دەمهەوێ بەو نووسراوەیە رێز لە یادی قوربانیانی هێرشی تیرۆریستی پاریس بگرم. لە ناخی دڵمەوە سەرەخۆشی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە پێناو مافی سەرەتایی مرۆڤ خەبات دەکەن. هەرلەوکاتەدا بانگەشەی کۆمەڵگای مرۆڤی دەکەم بۆ هەست کردن بەو مەترسیەی کە هێزەتونداژۆوەکان دەخوڵقێنن‌و هیواخوازم رێگایەک بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی بە هەموو شێوەیەک لە بەرامبەر رادیکالیزمی توندئاژۆ خەبات بکرێت‌و ئەو دیاردەیە لە ناو کۆمەڵگادا خاشەبڕ بکرێت.

وەڵات نەهری* 8/1/2015

ـ  نووسەر، کاندیدای هەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ سالی ٢٠١٥ لە وڵاتی فینلاند‌و سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکانی فینلاندە.

ئەم بابەتە بە زمانی فینلاندی لە بلۆگی نووسەر لە سایتی "فینلاندی نوێ" لە رێکەوتی 8/1/2015 دا بڵاو کراوەتەوە. وەرگێران لە فینلاندیەوە بۆ کوردی مەجید حەقی

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1121
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy