هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

له‌ په‌راوێزی یه‌كگرتنه‌وه‌دا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

sorani_-_nasr_-_3یه‌كگرتنه‌وه‌ ده‌رنجامی دابڕانه‌‌و به‌م پێیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌نجامی یه‌كبوونێكدا سازانێكی گشتی نه‌یه‌ته‌ به‌رهه‌م، لێك دابڕان‌و جیابوونه‌وه‌ ده‌بێته‌ به‌ره‌نجامی هه‌موو یه‌كبوونێ. به‌ڵام پاش دابڕان، ئه‌گه‌ر هێڵه‌ گشتییه‌كانی پێشكه‌وتن‌و سه‌ركه‌وتن له‌ باتی گه‌شه‌ سه‌ندن، به‌ره‌و سستی‌و لاوازبوون بڕۆن تاكه‌ ڕێگای به‌هێزبوونه‌وه‌ی هه‌ر پێكهاته‌‌و ڕێكخراوێك كه‌ پاشاخانێكی دوور‌و درێژیان له‌ خه‌بات‌و هاوكاریی هه‌یه‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا‌و یاسایی‌و هه‌تاهه‌تایه‌‌ به‌ مه‌به‌ستی یه‌كبوونێكی به‌هێز‌و ده‌ورگێڕان له‌ هاوكێشه‌كانی په‌ڕاوپه‌ڕی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا.

له‌ مێژووی سیاسیی خه‌باتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێراندا پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌ ساڵی 1979ی زایینی تا ئێستا به‌ شێوه‌ی فه‌رمی 3 جیابوونه‌وه‌‌و لێك دابڕان هاتووته‌ ئاراوه‌. كه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ جیابوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میان له‌ چاو دووهه‌مین‌و سێهه‌مین لێك دابڕان به‌ سه‌ره‌نجدان به‌ بارودۆخی زه‌مه‌نی‌و هه‌لوه‌مه‌رجی ئه‌و كاتی خه‌بات گرینگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه‌. به‌ڵام دووهه‌مین‌و به‌ تایبه‌تیی سێهه‌مین لێكدابڕانی حیزبی دێموكرات له‌ باری زه‌مه‌نی‌و پێگه‌ی سیاسییه‌وه‌ خاوه‌ن گرینگی‌و شوێنداریی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی.

باسی ئێمه‌ لێره‌دا تایبه‌ته‌ به‌ لێكدابڕان‌و ئینشعابی 15ی سه‌رماوه‌زی 1385ی هه‌تاوی كه‌ بوو به‌ هۆی جۆرێك له‌ دوو ئیداره‌یی له‌ نێو حێزبێكی یه‌كه‌دا به‌ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه‌ تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ بۆ بیروڕای گشتی‌و ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزب‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ دۆستان‌و تا ڕاده‌یه‌ك نه‌یارانی حیزبیش هه‌رس نه‌كراوه‌.

هه‌رچه‌ند ده‌بێ باسیش له‌وه‌ بكرێت كه‌ له‌ مێژووی سیاسی حیزبه‌كاندا زۆر جار جیابوونه‌وه‌‌و ئینشعاب ڕوویان داوه‌‌و به‌ گشتی جیابوونه‌وه‌‌و ئینشعاب دیارده‌یه‌كی سیاسییه‌ كه‌ به‌رهه‌می جیاوازیی بیر‌و ڕا‌و كۆمه‌ڵی فاكته‌ری دیكه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوون‌و پێكهاتنی دوو ڕێباز جیاواز له‌ یه‌كی فیكری، كه‌ هه‌ر كامه‌یان به‌ پیی به‌رنامه‌‌و پڕۆگرامی خۆیان درێژه‌ ده‌ده‌ن به‌ كار‌و تێكۆشان‌و له‌ درێژه‌ی زه‌مه‌ندا گرینگ بوون‌و به‌رهه‌ست بوونیان له‌ بازنه‌ی گه‌مه‌ سیاسییه‌كاندا ده‌كه‌وێته‌ به‌ر دید‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بیر‌و ڕای گشتی. له‌م پێوه‌ندییشه‌دا زۆر كه‌من یان خود ده‌گمه‌نن ئه‌و حیزبانه‌ی كه‌ پاش ئینشعاب‌و جیابوونه‌وه دیسان‌ یه‌كیان گرتبێته‌وه‌. چونكوو هه‌ر كامه‌یان به‌ پێی پلانی دیاریكراوی خۆیان ڕێبازی فكریی خۆیان جودا كردووه‌ته‌وه‌.

 

sorani_-_yakgrtni_demokrat_-_1


به‌ڵام هه‌ر به‌م پێیه‌ به‌ جوانی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ئینشعابی سێهه‌می حیزب له‌ ساڵی 1385ی هه‌تاوییدا، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازیی بیر‌و ڕا‌و مێتۆده‌كانی خه‌بات‌و بیر كردنه‌وه‌ نه‌بووه‌‌و ئێمه‌ له‌م دۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا نامانهه‌وێ باس له‌م هۆكارانه‌ بكه‌ین. به‌ڵكوو ده‌مانه‌وێ زیاتر ته‌ركیز بكه‌ینه‌ سه‌ر ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی به‌هێزبوونی حیزبه‌كه‌مان كه‌ ئه‌ویش خودی یه‌كگرتنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی یه‌كبوونێكی به‌هێزه‌.

چونكوو تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كان‌و به‌ تایبه‌ت له‌ نێوخۆی وڵات‌و ته‌نانه‌ت له‌ ڕوانگه‌ی نه‌یارانی حیزبیشه‌وه‌، حیزبی دێموكرات هه‌ر به‌ چاوی یه‌ك حیزب سه‌یر ده‌كرێ‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پارسه‌نگی خۆی له‌ هه‌ندێ له‌ هاوكێشه‌كاندا پاراستووه‌‌و ناسیاوبوونی بوو به‌ سه‌نگی هێزی ئه‌م حیزبه‌، به‌ جۆرێك ده‌توانین بڵێین هیچ كام له‌ لایه‌نه‌كانی دێموكرات نه‌یانتوانی له‌ بیر‌و ڕای گشتیدا، خۆیان وه‌ك حیزبێكی جودا فرمووله‌ بكه‌ن‌و باری یاساییه‌كه‌ی لێ به‌ده‌ر هه‌نووكه‌ش له‌ زۆربه‌ی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌ جیهانی‌و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا یه‌ك حیزبی دێموكرات ده‌ناسن‌و ئه‌م پرسه‌ش خه‌سارێكی جیددی گه‌یاندووه‌ته‌ بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموكرات.

بۆیه‌ به‌ سه‌رنجدان به‌ بارودۆخی ئیستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤیین‌و به‌ تایبه‌تی هاوكێشه‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌‌و كوردستان‌و دۆخی ناله‌باری وڵاتانی جیرانی كوردستان‌و به‌ تایبه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و هه‌لومه‌رجی ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ململانێ سیاسییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه‌كه‌‌و ناهاوسه‌نگی هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ چوار پارچه‌ی كوردستان‌و هه‌رزان فرۆشی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ به‌شێكی كوردستان له‌ لایه‌ن حیزبه‌ كوردییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه‌، زۆر گرینگ‌و زه‌رووره‌ كه‌ هه‌موو دڵسۆزان‌و خه‌مخۆرانی حیزبی دێموكرات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز‌و زیاتر به‌هێز بوونه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات له‌ هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی حیزبدا بن‌و ڕابردووی پرشنگداریان بكه‌ن به‌ هه‌وێنی یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست‌و سالم‌و له‌م پێناوه‌دا‌و به‌ گرینگی دان به‌و پارامێترانه‌ی كه‌ ئێستا زاڵن به‌سه‌ر هاوكێشه‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، به‌ باوه‌ڕمه‌ند بوون به‌و واقیعه‌ی كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ده‌وری به‌رنامه‌‌و پڕۆگرامی حیزبی دێموكرات كۆ بوونه‌ته‌وه‌، هه‌ر هه‌موویان كه‌سانێكی خۆنه‌ویست‌و شۆڕشگێڕن كه‌ ئاماده‌ی هه‌موو جۆره‌ گیانفیداییه‌كن، به‌زووترین كات به‌ قازانجی به‌ره‌ژوه‌ندی گشتیی‌و چالاك كردنه‌وه‌ی كووره‌ی خه‌بات له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ڕۆحی برایه‌تی، پاراستنی كه‌سایه‌تی‌و كه‌رامه‌تی تاكه‌كان، لێك تێگه‌یشتن، ته‌حه‌مولی یه‌كتر، دانانی پلانێكی گونجاو‌و لێبورده‌یی گشتیی، بكه‌ن به‌ مێتۆدی دانووستانه‌كانیان به‌ مه‌به‌ستی هه‌رچی زووتر یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌م حیزبه‌ به‌هێزه‌ی كه‌ ئێستا به‌ داخه‌وه‌ به‌ هۆی هه‌ندێ هۆكاری نێوخۆیی‌و ده‌ركی بووه‌ته‌ بنێشته‌ خۆشكه‌ی سه‌ر زاری هه‌ندێ نه‌یاری بزووتنه‌وه‌ی كورد‌و هه‌ندێ له‌ دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.

له‌ كۆتاییدا ئاوات‌و ئاره‌زووی هه‌میشه‌یی خۆمه‌ كه‌ له‌ سه‌نگه‌ری یه‌ك حیزبی دێموكراتدا بۆ وه‌دیهاتنی ئامانجه‌ دێرینه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ خه‌بات‌و تێكۆشانم به‌رده‌وام بم‌و له‌م پێناوه‌دا ئاماده‌م به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به‌ پڕۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1733
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن Hmaza Mengury, January 07, 2015
MN LAYENGRY YK GRTNEWEM BOYE PSTIWANITAN LE DEKEM BE HEMU TWANAMEWE BE HIWAY EW ROJE BRATAN HAMZA MENGURY

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy