هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پێشوازی‌ له‌ سه‌حراروودی‌ له‌ باشوور، یه‌كگرتنى‌ دێموكراتى خێراتر كردووه

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هه‌ڵۆی‌ كوردستان: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ 26ی دێسامبری 2014ی زایینی به‌رامبه‌ر به‌ 5ی بەفرانباری 1393ی هەتاوی، عەلی لاریجانی سه‌رۆكی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و قاتڵی‌ دوكتور قاسملوو واته‌ سه‌رحراروودی‌ به‌ هاوڕێیه‌تیی‌ چه‌ندین كه‌س، له‌ چواره‌مین رۆژی‌ سه‌ردانی‌دا بۆ عێراق، به‌ فڕۆكه‌ گه‌یشته‌ سلێمانی‌‌و‌ دواترییش سه‌ردانی‌ مام جه‌لال‌و هه‌ولێر‌و به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی‌ كرد‌و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ باشووری‌ كوردستانه‌وه‌ فه‌رشی‌ سووریان بۆ داخرا، شه‌پۆلێكی‌ به‌رینی‌ ناڕه‌زایه‌تیی‌ له‌لایه‌ن كوردانی‌ رۆژهه‌ڵات له‌ نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ هاته‌ ئاراوه‌.

 

yakgrtni_demokrat_-_2


ئه‌و سه‌ردان‌و پێشوازییه‌ له‌ قاتڵی‌ دوكتور قاسملوو، نه‌ ته‌نیا دێموكراته‌كان، به‌ڵكوو حیزب‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی‌ دیكه‌شی‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ هه‌موو ره‌نگه‌ جیاوازه‌كان هێنایه‌ ده‌نگ‌و هه‌موویان له‌سه‌ر مه‌حكووم كردنی‌ ئه‌و كاره‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ باشووری‌ كوردستان یه‌كگرتوو بوون، به‌ڵام ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ربڕین‌و یه‌كگرتووییه‌ به‌ شێوه‌ی‌ زۆر زه‌قتر له‌نێو دێموكراته‌كان دیار‌و به‌رچاو بوو.

ئه‌وه‌ی‌ جێی‌ سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جگه‌ له‌ چه‌ند كه‌س هیچ یه‌ك له‌ به‌ناو سیاسی‌‌و رۆشنبیره‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان ئه‌و پێشوازییه‌یان له‌و تیرۆریسته‌ مه‌حكووم نه‌كردو زۆرێك له‌ راگه‌یانه‌كانی‌ یه‌كیه‌تی‌‌و پارتیش كه‌وتوونه‌ته‌ پاساو هێنانه‌وه‌ بۆ ئه‌و پێشوازییه‌. ته‌نانه‌ت كه‌سێكی‌ به‌ناو شاعیریش له‌ شێعرێكدا گاڵته‌ی‌ به‌ حیزبه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان كردووه‌.

"هه‌ڵۆی‌ كوردستان" پێوه‌ندی‌ به‌ به‌ناو رۆشنبیرێك به‌ناوی‌ "هـ ـ م ـ م" له‌ باشووری‌ كوردستان كرد‌و هۆی‌ هه‌ڵوێست نه‌گرتنی‌ ئه‌وان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ پرسی‌‌و ئه‌و كه‌سه‌ وتی‌ كه‌:" ئه‌گه‌ر ده‌نگ بكه‌م مه‌عاشه‌كه‌م ده‌بڕن".

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پێشوازیه‌ چه‌ند كه‌مپه‌ینێك بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ دێموكراته‌كان له‌ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێك هاتووه‌. "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" سه‌باره‌ت به‌م كه‌مپه‌ین‌و پێشوازی‌‌و یه‌كگرتنه‌ پێوه‌ندی‌ به‌ كه‌سێكی‌ ئاگادار له‌ ره‌وتی‌ یه‌كخستنی‌ ماڵی‌ دێموكرات كرد‌و به‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ مه‌رجی‌ بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی‌ناوی‌ رایگه‌یاند كه‌: "ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌ هیچ پێوه‌ندییه‌كی‌ به‌ رێبه‌رایه‌تی‌ دێموكراته‌وه‌ نیه‌‌و هیچ كاریگه‌ری‌ نیه‌". هه‌روه‌ها وتی‌ كه‌: "كه‌مپه‌ینێك كه‌ هه‌نگاوی‌ به‌ كرده‌وه‌ی‌ بۆ هه‌ڵنه‌گیرێ‌ یان به‌لای‌ لایه‌نێكدا بشه‌كێته‌وه‌، كاریگه‌ری‌ نیه‌‌و ئه‌و كه‌مپه‌ینانه‌ كه‌ ئێستا هه‌ن له‌و چوارچێوه‌دان. یه‌كگرتنه‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌یسبووك ناكرێ‌. ئه‌و بیرۆكه‌ ده‌بێ‌ شۆڕ بكرێته‌وه‌ ناو به‌ده‌نه‌ی‌ حیزب‌و رێبه‌رایه‌تی‌ حیزب. ئێستاش زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌زۆری‌ دێموكرات به‌گشتی‌ خوازیاری‌ یه‌كڕیزییه‌‌و كێشه‌ ئێستا ته‌نیا "تاك"ێكی‌ كاریگه‌ر‌و میكانیزمێكی‌ درووسته‌".

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌دا وتی‌ كه‌: "هه‌نگاوه‌كان به‌رده‌وامن‌و سه‌ردانیش هه‌یه‌. ماویه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ فه‌رمی‌ 2 لایه‌نی‌ دێموكرات دانیشتنیان نه‌بووه‌، به‌ڵام كه‌سایه‌تیه‌كان دانیشتنیان هه‌بووه‌‌و له‌سه‌ر یه‌كڕیزی‌ قسه‌ كراوه‌. دانیشتنی‌ دیكه‌ش نێزیكه‌‌و پێوه‌ندیه‌كان چڕ‌و پڕن به‌ڵام به‌ میدیاییكردنی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ روانگه‌ی‌ جیاوازی‌ لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌‌و باسی‌ ناكه‌ین تا به‌ ئاكام بگات‌و به‌ دڵنیائیه‌وه‌ له‌ دانیشتنی‌ داهاتوودا زۆر شت روون ئه‌بێته‌وه‌".

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ قسه‌كانی‌دا وتی‌ كه‌: "داخستنی‌ فه‌ڕشی‌ سوور بۆ سه‌حراروودیی‌ تیرۆریست له‌ باشووری‌ كوردستان هه‌نگاو‌و هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ یه‌كڕیزیی‌ دێموكرات خێراتر كردووه‌. ئه‌گه‌رچی‌ رێژیمی‌ ئێران ویستی‌ له‌و رێگایه‌وه‌ كوردی‌ رۆژهه‌ڵات ته‌حقیر بكا‌و پێوه‌ندی‌ نێوان كوردی‌ باشووری‌ كوردستان‌و رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان تێك بدا، به‌ڵام به‌ دڵنیايیه‌وه‌ بووه‌ته‌ هۆی‌ یه‌كگرتوویی‌ زیاتری‌ كوردانی‌ رۆژهه‌ڵات‌و، هه‌ڵوێستی‌ كورده‌كانی‌ رۆژهه‌ڵات‌و هێندێك كه‌سایه‌تی‌ دیكه‌ی‌ پارچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كوردستان نیشانی‌ دا كه‌ دوكتور قاسملوو ته‌نیا رێبه‌ری‌ حیزبی‌ دێموكرات یان رێبه‌ری‌ بزووتنه‌وه‌یه‌ك نیه‌ به‌ڵكوو رێبه‌رێكی‌ گه‌وره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورده‌ كه‌ رێگاكه‌ی‌ ئه‌و رێگای‌ زۆرێك له‌ شۆڕشگێڕه‌ راسته‌قینه‌كانه‌".

هه‌ر له‌ پێوه‌ندیی یه‌كڕیزی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ دێموكرات "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" كۆمه‌ڵێك زانیاری‌ تایبه‌تی‌ گیر كه‌وتووه‌ كه‌ به‌هۆی‌ نهێنیی‌ بوونیانه‌وه‌‌و هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ش یه‌كڕیزی‌ كورده‌، له‌ ئاشكراكردنى خۆ ده‌بوێرێ‌.


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1502
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy