دیسکۆرسی دیپلۆماسی سووکایەتی پێکردنی ئێران بە خەڵکی کورد بەو شێوەیە کورت دەکرێتەوە: "حکوومەتی مالکیمان گۆرا، زەختمان لە سەر کوردەکان کرد کە لە داواکانو پلانیان بۆ گشت پرسی پاشەکشە بکەن، شەڕی داعشمان لە شەڕی سوننەو شیعەمان بەرەو شەری عەرەبو کوردمان گواستەوە، ئێستا کاتی ئەوەیە ملکەچیان کەین".
کورد بە نەتەوەیەکی خاوەن پرەنسیبو بە کەڕامەت دەناسرێت کە لە بەرامبەر خەوشەدار کردنی کەڕامەتی بەکۆمەڵو کۆلێکتیڤی خۆیدا بێ دەنگ نامێنێتو تەسلیم نابێت. بەتایبەت دوای بەرخودانی قارەمانانەی پێشمەرگەکان، گەریلاو شەرڤانان لە کۆبانیو شەنگالو تۆمار کردنی داستانی حەماسەی نەتەوەیەکی خۆراگرو بەباوەڕ بوو بە وێردی سەری زمانی هەموو جیهان. بەڵام ئەمجارە ئێران بە لۆکەو دیپلۆماسی نەرم، هەم سووکایەتی بە کەڕامەتی سیاسیو نەتەوایەتی کورد لە باشووری کوردستان کردو هەم توانی متمانەی نێوان رۆژهەڵاتو باشووری کوردستانو هەستی هاوسۆزی ئەو دووبەشەی کوردستان بە نزمترین ئاستی خۆی دابەزێنێت. ئەمە لەکاتێکدابوو کە رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەبوون لە ریزی یەکەمی شەڕی بەرگری لە هەرێمی کوردستان بن لە بەرامبەر هێرشی گرووپی تیرۆریستی داعشو لە راپەرینەکانی 90یشدا بە دەیان رۆڵەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شەری ئازادی کەرکووک شەهیدو بریندار کران. ناسنامەی خەڵکی کوردستان لە باوەڕی قووڵ بە خەباتی رزگاری خوازانەو قوربانی دانی بێوچانو ماندوویی نەناسانەی ئەو نەتەوەیە پێک هاتووە. بە بڕوای بیرمەندی بەناوبانگی ئەمریکی "ئەلێکساندر وانت" (Alexander Wendt) ئەمە ناسنامەی نەتەوەکانە کە لە کایە نێونەتەوەییەکاندا پێکەوە دیالۆگ دەکەن. هیچ ئەکتەرێک بە بێ گوتاری ناسنامەیی تێکەڵ بە کایەی پێوەندیەکانی ناونەتەوەیی نابێت.
ئەگەر گریمانمان لەسەر ئەوە بێت کە وتەی ئەلێکساندر وانت راستە، دەبێ ئەوە قەبووڵ بکەین کە بەشێکی لە هەڵسوکەوتی ئێران لە بەرامبەر باشووری کوردستان کە لە پەنجاکانەوە دەستی پێکردووەو تا ئیستاش درێژەی هەیە بریتیە لە دژایەتی ناسنەمایی. چ ئێرانی سەردەمی پاشایەتیو چ کۆماری ئیسلامی ئێران دژایەتی تەواویان هەیە لە گەڵ ناسنامەی کوردستانی. هەروەک لە دوایین هەڵوێستی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ پرسی گشتپرسیو سەربەخۆیی باشووری کوردستان کۆماری ئیسلامی بەڕاشکاوانە رایگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات "عێراق پارچە پارچە بێت"و ئەمە پلانی ئیسرائیلەو بەوە نیشانی دا کە دژایەتی بنەڕەتی هەیە لە گەڵ بەهاو بایەخەکانی نەتەوەی کورد. کۆماری ئیسلامی بە دەیان جار بە ئاشکراو رایگەیاندووە کە دوژمنایەتی هەیە لە گەڵ ناسنامەی نەتەوایەتی کورد. بەڵام جێی سەرنج ئەوە کە هەمیشە خۆیان بە پشتیوانی "برا کوردە موسوڵمانەکانیان" لە عێراق دەزاننو هەموو کاتێک یارمەتیان دەدات، لە کێشەی پێکهاتنی حکوومەتی ناوەندی، بەشداری کوردەکان لە حکوومەتی عێراق، دامەزراندنی . یارمەتیو ناوبرانێک کە هەمووجارێ ریزەپرسیارێکی بێ وەڵام لە نیەتو ویستی سەرەکی خۆی بەجێ دێڵێتو دەبێتە هۆی درز کەوتنە ناو ریزەکانی نەتەوەی کورد. هەرچۆنێک بێت هاورێتی کردنی جەعفەری سەحراروودی بکوژی دکتۆر قاسملوو - رێبەری کاریزمای کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان - لە گەڵ لێژنەی نوێنەرایەتی ئێران بە سەرۆکایەتی عەلی لاریجانی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئیسلامی ئێرانو شێوەی هەڵبژاردنی یەکەم شوێنی سەردانیان واتە سلێمانیو دیداری لە گەڵ بەرێز جەڵال تاڵەبانیو رێبەرانی یەکیەتی نیشتیمانیو دواتر چوون بۆ هەولێرو دیدار لە گەڵ بەرێز بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەریمی کوردستانو سەرۆکی پەرلەمانو سەرۆک وەزیران بەستنو تەواوکردنی بازنەی سووکایەتی تا ئاستی بێ ناسنامە کردنی کورد کورد بوو کە یەکەم خاڵی کشانەوەی ئەو بازنەیە لە پەیمانی ئەلجەزیرەی ساڵی ١٩٧٥ەوە دانراوبوو. باشووری کوردستان کە ئابووریەکەی لە سەر بنەمای بازاری بەکارهێنانو "مەسرەف"ەوە دامەزراوە لە هەمووبارێکەوە گرێدراوە بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەو ئێران بە کردەوە خاوەنی ئابووری ئەو بەشەی نیشتیمانە. جیا لەوە بەهۆی برا شیعەکانی لە حکوومەتی ناوەندیو پیوەندیە زیاتر لە دۆستایەتی ئەو حکوومەتە لە گەڵ بەشێکی زۆر لە حیزبەکانی کوردستان، رۆڵی خاوەن ماڵ دەگێرێت لە باشوور بەوەش هەمووکات کارتی "هەڕەشەو سووکایەتی پێکردن" دژی کوردستان بە کار دەباتو حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەنانەت لە ئاست سووکایەتی کردنی کۆنسۆلی ئەو وڵاتە دژی بەها نەتەوایەتیەکان لە ناوخودی کوردستانیش بێتوانا دەبێت.
روانینی سووکایەتی ئامێزی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای شەڕی داعش لە کوردستان دەتوانین بە شێوەی گشتی روانینی سووکایەتی کۆماری ئیسلامی بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەی خوارەوە خاڵبەندی بکەین: ئا) دوای سەرکەوتنی پلانی گۆڕانی شەری داعش لە بەرەو بەغداوە بەرەو هەولێر، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی قاسم سلێمانیو پاشکەشە پێکردنی داعش لە چەند کیلۆمەتری هەولێر، کۆماری ئیسلامی رۆلی سوپەر مان (Super Man)ی فیلمە فانتازیەکانی هالیوودی گێراو بوو بە فریشتەی رزگاری بۆ باشوور. ب) کاتێک لە سەر داوای حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزی پێشمەرگەیان بۆ بەرگری لە باشووری کوردستان نارد، کۆماری ئیسلامی دەست بەجێ فەرمانیدا کە نابێت هێزی رۆژهەڵاتی لە شەڕی دژی داعش بەشداری بکەنو تەنانەت وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی هاوبەش لە گەل سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیزەکانی کوردستانی بە تیرۆریست ناو برد بە واتایەکی دیکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک چۆن کاتی خۆی مالیکی وتبووی بوو بە لانکەی حەواندنی تیرۆریستان. سەرۆکی حکوومەتیش نەیتوانی وەڵامی برا گەورەکەی بداتەوەو بەمەش لە ناو ماڵی کورد دا سووکایەتیەکی دیکە بە ناسنامەی نەتەوایەتی کورد کرا. پ) پێداگری لە سەر پاراستنی یەکیەتی خاکی عێراق، کۆماری ئیسلامی یەکەم وڵاتی ناوچەبوو دژی بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ گشتپرسی هەڵوێستی دەربڕیو بەڕاشکاوانە رایگەیاند بە هیچ شێوەیەک رێگا بە پارچەپارچە بوونی عێراق نادات. هەموو سەرانی کۆماری ئیسلامی لە سەر ئەوە پێداگرن کە کورد لە باشووری کوردستان مافی دیاری کردنی چارەنووسیان نیەو دەبێ بەشێک بن لە عێراق. ج) تیرۆری دکتۆر قاسملوو لە ساڵی 1989 بە دەستی دیپلۆمات تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی کە جەعفەر سەحراروودی یەکێک لە ئەندامانی تیمی ترۆر بوو، بووتە هۆی پێکهاتنی تراومایەکی کۆلێکتیڤو کۆمەڵایەتی لە ناو نەتەوەی کورد بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان. ناردنی سەحراروودی لە گەڵ لێژنەی نوێنەرایەتی ئێران بۆ باشووری کوردستان زیندووکردنەوەی ئەو تراومایەو قووڵکردنی برینێک بوو کە ساڵانێکە بزاڤی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە نەبوونی قاسملوو دەناڵێتو بە هۆی "پاراستنی دەستکەوتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان" لە هێزێکی بکەرەوە بە هێزێکی ئوردووگانشین بچووک بووتەوە. عیززەت موسەڵلا نژارد (Ezat Mossallanejad) لە کتێبی "ئەشکەنجە لە سەدەی ترس"دا (2005) دەڵێت: "توانایی بەخشین بە نەتەوەیەک کە تووشی کارەساتی وەک شەڕ، تیرۆری رێبەران، کۆمەڵکوژی، ئەشکەنجەو زیندان دەبێت. کاتێک هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا تووشی تراوما بوون، چارەسەریان کارێکی ئەستەمە. ئەو تراومایە وەک نەخۆشیەکی کرۆنیکو شاراوە لەناو کۆمەڵگادا دەمێنێتەوەو تا ئەوکاتەی پرسە کۆمەڵایەتیەکانی چارەسەر نەکراون درێژەی دەبێت. هەموو کۆمەڵگا لە ئەنجامی یەک کارەسات لەوانەیە تووشی نەهامەتی بێت. بە کورتی دیسکۆرسی دیپلۆماسی سووکایەتی پێکردنی ئێران بە خەڵکی کورد بەو شێوەیە کورت دەکرێتەوە: "حکوومەتی مالکیمان گۆرا، زەختمان لە سەر کوردەکان کرد کە لە داواکانو پلانیان بۆ گشت پرسی پاشەکشە بکەن، شەڕی داعشمان لە شەڕی سوننەو شیعەمان بەرەو شەری عەرەبو کوردمان گواستەوە، ئێستا کاتی ئەوەیە ملکەچیان کەین".
ناسنامەی کوردستانیو سیاسەتی هەڕەشەو سووکایەتی پێکردن بابەتەکەمان بە ناسنامەی کوردستانیمان کردەوەو لەوانەیە بۆ خوێنەر ئەو پرسیارە بخوڵقێت کە پیوەندیەکانی ئێرانو باشووری کوردستان چ پێوەندیەکیان بە ناسنامەی نەتەوەیی کوردەوە هەیە؟ لەسەر بنەمای تیۆری کۆنستراکتیڤیزم (Constructivism)ی ئەلێکساندر وانت ئەزموونەکانی رابردووو پێوەندیەکانی عاتیفی، نەتەوایەتیو بنەماڵەیی نێوان باشوورو رۆژهەڵاتو مێژووی هاوبەشی خەباتو ئەزموونەکانی رابردووی هێزەکانی باشوور لە پێوەندی لە گەڵ دەوڵەتانی حاکم بەسەر ئێران لە درێژماوەدا ببنە هۆی هەست بە سووکایەتی کردنی گشتی لە کوردستانو گەشەسەندنی رقو قینی نێوان ئەو دووبەشەی کوردستان. هەرچەند لەوانەیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هۆی خەیاڵە شیرینەکانی مانگی هەنگوێنی هاوکاری ئێران لە شەڕی دژی داعش دا دڵخۆش بەو سەردانەی لێژنەی ئێران بێت، بەڵام بێگومان بەشێکی زۆر لە خەڵکی کوردستان دڵێکی خۆشیان نیە بەو سەردانەی سەمبۆلی تراومای بەکۆمەڵی خەڵکی کورد بۆ باشوور. سیاسەتی هەرەشەو سووکایەتی پێکردن بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانو راکێت هێشتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وەدیهێنانی ئامانجەنەتەوایەتیەکانیو پرسی گشت پرسی لە باشووردەتوانێت ببێتە هۆی نارەزایەتی گشتی لە ئاست دژی حکوومەتی هەرێمو حیزبەکانی دەسەڵاتدار تووشی قەیرانێکی دیکە بکاتو ئەگەر نوخبەکانی باشووری کوردستان لەوانە بەرهەم ساڵح، نۆشیروان مستەفاو نێچروان بارزانی کە وەک کەسانێکی رۆشنبیرو سیاسەتڤانی کارامەو نەتەوەیی ناسراون درێژە بەو سیاسەتە بدەن، لەوانەیە بڕوای خۆیان لە ناو خەڵک لە دەست بدەنو چی دی نەبنە کۆکەرەوەی بەها هاوبەشەکانی نەتەوایەتی. بەمەش کۆماری ئیسلامی ئێران سەرمەست لە سەرکەوتنەکانی مەیدانێکی دیکە دەست دەکەوێت بۆ رمبازێنو سووکایەتی کردن بە کوردو کوردستان.

