هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

لاریجانی چی له‌ هه‌رێم ده‌وێ؟

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

sorani_-_nasr_-_3هاتنی سه‌رۆكی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان پاش سه‌ردانی بۆ چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ وه‌ك لۆبنان، سووریه‌‌و عێراق، ڕه‌نگه‌ له‌ ڕواڵه‌ت‌و عورفی دیپلۆماتیكدا كرده‌وه‌یه‌كی ئاسایی بێت به‌ڵام به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ئامانجی سه‌فه‌ری ناوبراو بۆ لۆبنان‌و سووریه‌و به‌غدا‌ كه‌ هه‌ر كامه‌یان ئامانجێكی تایبه‌تی هه‌بوو.( له‌ قبووڵ نه‌كردنی چه‌ك‌و چۆڵی ئێرانه‌وه‌ بۆ بووژانه‌وه‌ی شه‌ڕی تایفیی له‌ لۆبنان‌و دڵنیا كردنه‌وه‌ی دیكتاتۆره‌كه‌ی سووریه‌ بۆ به‌رده‌وامیی پاڵپشتییه‌كانی ئێران ته‌نانه‌ت به‌ قیمه‌تی هه‌ره‌سهێنانی باری ئابووری ئێڕان‌و شارۆمه‌ندانی ئه‌م وڵاته‌ تا دڵنیا كردنه‌وه‌ی مالكی‌و ڕه‌وته‌كه‌ی له‌ به‌رده‌وامیی سیاسه‌ته‌كانی ئێران.) بۆیه‌ وا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ هاتنه‌كه‌شی بۆ هه‌رێم ئامانجێكی دیاریكراو ده‌پێكێ كه‌ زیاتر له‌ هه‌موو شتێ له‌ ناوچه‌ی سه‌وزدا واتا ده‌گرێته‌ خۆی. چونكوو وا دیاره‌ كه‌ لاریجانی به‌ نیازی دیتنی هه‌ولێر‌و پارلمانی كوردستان نه‌بوو به‌ڵكوو مه‌به‌ستی له‌ سه‌فه‌ره‌كه‌ی ته‌نیا ناوچه‌ی سه‌وز‌و سلێمانی بوو، به‌ مه‌به‌ستی چاوه‌دێری زیاتر به‌ سه‌ر فه‌رمانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كێشه‌‌و ناكۆكییه‌كانی نێوان باڵه‌كانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی‌و هه‌رزانفرۆشی جه‌لولا‌و سه‌عدییه‌ به‌ میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران. بۆیه‌ پێش له‌وه‌یكه‌ به‌ پێی عورفی دیپلۆماتیك له‌ هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌ست پێ بكات له‌ سلێمانی داده‌به‌زێ‌و پاش دیدار‌و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی‌و گه‌مارۆدانی سكرتێری گشتیی یه‌كیه‌تی‌(هه‌روه‌ك له‌ وێنه‌ی دیداره‌كه‌دا دیار بوو كه‌ كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌وری مام جه‌لالیان گرتبوو به‌ بێ ئه‌وه‌یكه‌ كاربه‌ده‌ستیكی ئه‌و هه‌رێمه‌ له‌ نزیك مامه‌وه‌ دانیشتبێ) ئینجا ڕوو له‌ هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. كه‌ ئه‌مه‌ بۆ خۆی نیشانه‌یه‌كی باشه‌ بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته‌ كه‌ له‌ ڕوانگه‌ی لاریجانی‌و هاوقه‌تاره‌ تێرۆریسته‌كه‌ی واته‌ سه‌حراڕوودی( كه‌ له‌ سه‌فه‌ره‌كه‌ی هه‌ولێردا له‌ ڕه‌سمه‌كاندا بوونی نه‌بوو) سڵیمانی له‌ بواری پێوه‌ندییه‌كانی ئێستای كۆماری ئیسلامیی گرینگیی زیاتری هه‌یه‌ بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی هێز له‌ نێوان وڵاتانی هاوپه‌یمانان‌و كۆماری ئیسلامییدا بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته‌ كه‌ كێ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا باڵاده‌سته‌.

 

sorani_-_larijani_-_2


به‌ هه‌ر حاڵ وادیاره‌ ئامانجی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی لاریجانی بۆ هه‌رێم‌و سلێمانی كه‌ ڕه‌نگه‌ زۆر دوور نه‌بێ له‌ داهاتوویه‌كی لێڵدا وه‌ك كانتۆنێكی سه‌ربه‌خۆ، جوگرافیایی كوردستان تووشی شۆك بكات، پێش له‌ هه‌موو شتێك پێوه‌ندیی هه‌یه‌ به‌ ناكۆكی نێوان باڵه‌كانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی‌و دڵنیا بوونی ئێران له‌ مانه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كییه‌تییه‌ هه‌ر چه‌ند به‌ لاوازی له‌ به‌رامبه‌ر پارتی دێموكراتی كوردستان‌و تا ڕاده‌یه‌كیش گۆڕان‌و ئه‌و هێزه‌ ئیسلامییانه‌ی كه‌ زۆر له‌گه‌ڵ ئێراندا ته‌با نین‌و زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی توركیه‌‌و عه‌ره‌بستان‌و قه‌ته‌ردا هاوئاهه‌نگییان هه‌یه‌.

به‌ڵام خاڵێكی سه‌ره‌نجڕاكێشی دیكه‌‌ له‌م سه‌فه‌ره‌ی لاریجانی وه‌ك سه‌رۆكی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و به‌ ناو چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارلمانی كوردستاندا، ئه‌وه‌ بوو كه‌ ته‌نانه‌ت یه‌ك نوێنه‌ری كوردی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌م سه‌فه‌ره‌دا بوونی نه‌بوو‌و ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ كه‌ لاریجانی‌و هاوبیرانی هیچ بڕوایه‌كیان به‌ كورد له‌ نێوخۆی ئێران نییه‌ به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌ دزێو‌و شاراه‌وكانیان باس له‌ پاڵپشتی له‌ كورده‌كان له‌ جوگرافیای عێراقدا ده‌كه‌ن‌و له‌ هه‌مووشی خراپتر به‌ پێشمه‌گه‌ری موسڵمانیان ده‌شوبهێنن. هه‌مان ده‌سته‌واژه‌ی ناحه‌ز كه‌ بۆ شێواندنی سیمای پێشمه‌رگه‌ له‌ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ كارده‌بردرێ‌و به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان ڕه‌واییدانێكی ده‌وڵه‌تییه‌ به‌ ناسنامه‌ی جاشبوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ پێناو ئامانجه‌كانی كۆماری ئیسلامیدا خۆشخزمه‌تی ده‌كه‌ن.

له‌م لاشه‌وه‌ پارتی دێموكرات‌و بززوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و حیزبه‌كانی دیكه‌ وه‌ك پێكهێنه‌رانی سه‌ره‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بوایه‌ به‌ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ نادیپلۆماتیكه‌ی لاریجانی‌و شانده‌كه‌ی ئێران، هه‌ڵوێستێكی دیدارییان هه‌بوایه‌ت‌و له‌ پێشوازی‌ ناوبرhودا به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵسوكه‌وتیان كردبایه‌، نه‌ك وه‌ك خانه‌وخوێ‌و خاوه‌نماڵ‌و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها له‌ هه‌رێمی كوردستان.

هه‌ر بۆیه‌ به‌ باوه‌ڕی نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌، سه‌ردانی لاریجانی بۆ سلێمانی‌و پاشان بۆ هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌رخه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌یه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران، یه‌كه‌م، هه‌ولێر به‌ پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان نازانێ‌و كاربه‌ده‌ستانی زاڵ به‌ سه‌ر هه‌ولێریش به‌ نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم نازانێ‌و دووهه‌م ئه‌وه‌یكه به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌شنه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان وا پیشان ده‌ده‌ن‌ نه‌ك پاڵپشتی دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ كوردستانی عێراق نیین، به‌ڵكوو به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه‌ ئه‌زموونی حوكمڕانی‌و به‌ مۆئه‌سساتی كردنی ئه‌م هه‌رێمه‌‌و بنكه‌فه‌راوانی حكوومه‌تی هه‌رێم، لاواز بكه‌ن‌و له‌ درێژخایه‌ندا ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ به‌ قازانجی ئامانجه‌كانی خۆیان له‌بار ببه‌ن‌و به‌ ئاژاوه‌گێڕی‌و گێره‌شێوێنی پێش به‌ یارمه‌تییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان بگرن‌و كوردستان بكه‌ن به‌ گۆڕه‌پانی ڕه‌مبازێنی خۆیان‌و له‌م ڕێگه‌وه‌ هه‌وڵی دۆستانی كورد‌و وڵاتانی هاوپه‌یمانی كورد بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تێرۆر‌و شه‌ڕی داعش نه‌زۆك بكه‌ن‌و پێگه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاست هه‌رێمێكی نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆوه‌ (كه‌ له‌ ئێستادا به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان بووه‌ به‌ شاڕای دیپلۆماسی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر) تا ئاستی هه‌رێمێكی ملكه‌چ داببه‌زێنن.


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1232
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy