هه‌ڵۆی كوردستان: دوابه‌دوای هێرشی رێكخراوی تیرۆریستیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی له عێراق‌و شام ناسراو به "داعش"و دامه‌زرانی حكوومه‌تێكی ئیسلامی له چه‌ند ناوچه‌ی سووریه‌و عێراقدا له لایه‌ن "داعشه"ـه‌وه، جگه له شه‌ڕو ماڵوێرانی بارودۆخێكی ئاڵۆزی ئابووری باڵی به‌سه‌ر سووریه‌و عێراق دا كێشا‌و پڕیشكه‌ی ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابووریه هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌موو حیزب‌و رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیشی گرته‌وه كه بنكه‌ی رێبه‌ریی بزووتنه‌وه‌یان له‌وێه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "هه‌ڵۆی كوردستان" هه‌موو حیزب‌و رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستیان كردووه به كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ حیزبه‌كه‌یان‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش به فه‌رمی لاپه‌ڕیه‌كی له ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندیی حیزب ته‌رخان كردووه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یارمه‌تی ده‌ده‌ن ـ له ئه‌گه‌ری رازیی بوونی یارمه‌تیده‌ر ـ ناویانو راده‌ی یارمهتییهكهیان له‌و لاپه‌ڕه‌دا بڵاو ده‌كاته‌وه.
"هه‌ڵۆی كوردستان" پێوه‌ندی گرت به كه‌سێك كه به وردی ئاگاداری كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌و ئه‌و كه‌سه به مه‌رجی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ناوی وتی كه: ئه‌م كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه به‌رنامه‌ی وردی بۆ دارێژڕاوهو به‌ڵگه‌ی یارمه‌تی تایبه‌تیشی بۆ چاپ كراوه‌و هه‌ر كه‌سێك كه یارمه‌تی ده‌دا، به‌ڵگه‌ی دانی یارمه‌تی وه‌رده‌گرێ‌و دڵنیا ده‌بێ كه ئه‌م یارمه‌تییه بۆ حیزبه.
هه‌روه‌ها وتی كه: ئه‌م كۆكردنه‌وه‌یه ته‌نیا حه‌وتوویه‌كه ده‌ستی پێ كردووه‌و ئه‌گه‌رچی رۆژی كۆتایی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی روون نیه به‌ڵام پێ ده‌چێ دوو مانگ درێژه بكێشێ‌و له وڵاتی نوروێژه‌وه ده‌ستی پێ كراوه‌و به‌ڵگه‌ی یارمه‌تیمان بۆ هه‌موو كۆمیته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناردووه‌و به گه‌یشتنی به‌ڵگه‌ی یارمه‌تی به ده‌ستی كۆمیته‌كان، كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی له‌و وڵاتانه‌ی دیكه‌ش ده‌ست پێ ده‌كا.
"هه‌ڵۆی كوردستان" سه‌باره‌ت به شێوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پرسیاری ئاراسته كرد‌و ئه‌و له وه‌ڵامدا وتی كه: كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان میكانیزمی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه‌و ناكرێ له راگه‌یاندندا باسی لێوه بكرێ.
هه‌روه‌ها وتی كه: نازانین چه‌نده ده‌توانین یارمه‌تی كۆبكه‌ینه‌وه به‌ڵام به‌پێی ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی حیزب‌و لایه‌نگران‌و دۆستان‌و دڵسۆزانی بزووتنه‌وه‌ی كورد ئه‌و پێویستییه‌یان هه‌ست پێ كردووه‌و به‌ده‌نه‌ی ئێمه له كاتی ته‌نگانه‌دا هه‌میشه به‌ده‌م حیزبهووه بووه‌و هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه كاتی ته‌نگانه‌یه، به گڕو تینێكی زۆره‌وه هاتوون به‌ده‌م داواكاری حیزبه‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوا بڕواته پێش، زیاتر له‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوانین یارمه‌تی كۆ ده‌كرێته‌وه.

