هه‌ڵۆی كوردستان: كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی جومعه، 21ی سه‌رماوه‌زی 1393ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 12/12/2014ی زایینی، ته‌له‌ڤزیۆنی تیشك، زمانحاڵی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران داخرا.
"هه‌ڵۆی كوردستان" پێوه‌ندی گرت به كه‌سێكی ئاگادار له كاروباری ته‌له‌ڤزیۆنێكی تیشك‌و ناوبراو به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ناوی بڵاو نه‌كرێته‌وه رایگه‌یاند كه: گرفته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و شیركه‌ته‌یه كه فڕێكانسهكهی لێ كڕدراوه‌و له دوانیوه‌ڕۆی رۆژی جومعه‌وه كه كێشه تكنیكییهكه درووست بووه نه‌توانراوه پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بگیردرێ‌و چاره‌سه‌ر بكرێ، چونكه له ئیداره‌كان له دوانیوه‌ڕۆی رۆژی جومعه‌وه تا سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه پشووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: له رۆژی دووشه‌ممه‌وه به جیددی ده‌كه‌وینه شوێنی هۆی نه‌مانی فڕێكانسی تیشك‌و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به‌ده‌ست "هه‌ڵۆی كوردستان" گه‌یشتووه زۆرێك له كۆمیته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و هه‌روه‌ها دۆستان‌و ئهندامانو لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه له نێوخۆی كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی پێوه‌ندیدار به‌و ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه، ئامادیی خۆیان بۆ هه‌رچه‌شنه هاوكاری‌و یارمه‌تییه‌ك ده‌ربڕیوه له ئه‌گه‌ری پێویست دا.
ته‌له‌ڤزیۆنی تیشك، 3ی جۆزه‌ردانی 1385 هه‌تاوی، به‌رامبه‌ر به 24/5/2005ی زایینی، ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رنامه‌كانی كردووه‌و له‌م چه‌ند ساڵه‌دا چه‌ندین جار تووشی گرفتی تكنیكی هاتووه‌و دواتر چاره‌سه‌ر بووه.
پێویسته بگوترێ كه بنكه‌ی سه‌ره‌كیی ته‌له‌ڤزیۆنی تیشك له وڵاتی فهڕانسهیهو له‌وێوه بڵاو ده‌بێته‌وه به‌ڵام هێندێك له بهرنامهكانیشی له باشووری كوردستان، له بنكه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا ئاماده ده‌كرێ. ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه تا ئێستا هیچ رێكلامێكی بۆ پووڵ بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌و به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌زینه‌ی زۆری ئه‌و تهلهڤزیۆنهش قورسایی خستۆته سه‌ر شانی حیزبی دێموكرات.


نووسراوه له لایه‌ن abo sharifzadeh, December 16, 2014