هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ژنان قوربانیی ماددە هۆشبەرەکانن

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

amanj_-_sh_qasemlo ژنان هەمیشە سەرەکی ترین قوربانیانی زۆربەی خەسارەکان و گرفتە کۆمەڵایەتییەکانن کە ماددە هۆشبەرەکان یەکێ لەو گرینگترین خەسارانەیە.

بە راستی ژنان قوربانیی ماددە هۆشبەرەکانن و رۆژبە رۆژ رێژەی ژنانی گیرۆدە بە ماددە هۆشبەرکان ڕوو لە زیادبوونە. هۆکارگەلێکی زۆر هەن کە کاریگەرییان هەیە لە سەر گیرۆدە بوونی ژنان بە ماددە هۆشبنەرەکان و لەوانە:

١_ نەبوونی ئازادی و ئاسایش لە کۆمەڵگا دا.

٢_ نەبوونی ئیمکاناتی پەروەردەوفێرکاری بە شێوەیەکی دروست و دوور لە دەست تێوەردانی ئسلامی سیاسی.

٣_ نەبوونی هیوا بە داهاتوو.

٤- لێک هەڵوەشانی پیکهاتەی بنەماڵەیی.

٥_ نەبوونی دەرەفەتی گونجاو بۆ بەسەربردنی کات لە دەرەوە بە شێوەیەکی گونجاو.

٦- درز کەوتنەنێو جیلی کۆن و جێلی نوێ.

٧- پەرە سەندنی تنودوتیژی بنەماڵەیی و بێ باوەڕی لە ناو بنەماڵەدا.

٨-ژیان کردن لە گەڵ هاوسەری گیرۆدە بە ماددە هۆشبەرەکان.

٩-نەبوونی رێکخراوی شارەزا بۆ یارمەتی دانی هاووڵاتیان.

لە واقیع دا دەتوانین بڵێین کە نیوەی ژنانی گیرۆدە بە ماددە هۆشبەرەکان لە رێگای هاوسەرەکانیانەوە تووش دەبن.

 

aman_-_mawade_mokhader_-_2


پیاوانی گیرۆدە بۆ ئەوەی پێش ڵە نارەزایەتیی ژنەکانیان بگرن بە هەر شێوازێک هەوڵ دەدەن ژنەکانیان گیرۆدە بکەن. بە پێی ڵیکۆڵینەۆەکان ،ژنانی گیرۆدە بە ماددە هۆشبەرکان لە بواری فیزیۆلۆژی و دەروونی خەساری زۆرتر دەبینن بە نسبەت پیاوان. لەبواری کۆمەڵایەتیەوە ژنانی گیرۆدە زیاتر تووشی پەراۆیز خستن دەبن ،بەتایبەتی لە لای بنەماڵە و نیزیکەکانیانەوە. لە بەر ئەوە گیرۆدە بوونی ژنان وەک نەخۆشی چاوی لێناکرێت ، بەڵکوو وەک بابەتی بەڵاڕێدا چوونی ئەخلاقی چاوی لێدەکرێ. ژنانی گیرۆدە بە هۆی نەبوونی سەربەخۆیی ئابووری ، بۆ سەندنی ماددە هۆشبەرەکان تووشی بەڵاڕێدا چوون دەبن، وەک لەشفرۆشی یان بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکانی تر کە ئەمانە دەبنە هۆی گیران و زیندانی کردنیان ، و لە ناو زیندانەکانیشدا بە هۆی نەبونی بارودۆخێکی گونجاو و نەبوونی پێداویستیی دەرمانی و پێوێست و بەکار هێنانی هاوبەشی دەرزی ،تووشی نە خۆشییەکانی ئیدز و هیپاتیت دەبن.

لەواقیع دا مەسەلەی ماددە هۆشبەرەکان لەکۆماری ئسلامیی ئێراندا لە گرفتێکی کۆمەڵایەتی ڕا بۆوە بە گرفتێکی سیاسی. سوپاهی پاسداران و وزارەتی ئیتڵاعات گەورەترین بەرهەم هێنەرو بڵاوکەرەوەی ماددە هۆشبەرەکانن ، و زیاتر لە شارو گوندە کردنشینەکان.

پێشترماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتانی دەرەوە و ئەفغانستان دەهاتە ناو ئێران ،بە ڵام ئێستا شارو گوندەکانی ناوخۆ بوونەتە ناوەندی بەرهەم هێنانی ماددە هۆشبەرە دەستکردەکانی وەک کراک و شیشە.

زۆربەی ئەو مەوادانە لە تاقیگاکانی ناو خۆی ئێران بەرهەم دێت.بە داخەوە زیاتر لە ناوچە کوردنشینەکان وەک سەردەشت کە دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی بۆ داخستنی ئەۆ ناوەندانە هەڵ ناگریت.

کۆماری ئسڵامی دەیهەوێ بۆ سەرکوت کردنی دەنگی نارەزایەتیی خەڵک ،پێکهاتەی کۆمەڵگا لێک بترازێنێ و بۆ گەیشتن بەم ئامانجە دەست لە هیچ پیلانیک ناگێرێتەۆە و پەرەپیدان بە ماددە هۆشبەرەکان یەکێک لەو پیلانانەیە.

کۆماری ئسڵامیی وڵاتی ئێرانی کردۆوەتە زیندانێکی گەورە کە کەس مافی رادەربرینی نیە و هەر جۆرە چالاکیەکی فیکری و سیاسی قەدەغەنە و بە گشتی خەڵک لە مافی ئنسانییەکانی بێبەشە.

بیرێک لە خەڵک بۆ ئەوە لەو گرفتانە دەرباز بن، دەکەونە رێگایەک کە کۆماری ئسلامی بۆی هێشتۆتەوە.ئەویش ماددە هۆشبەرەکانە بە رێژەیەکی زۆر و بە نەرخێکی کەم. بەڵام نابێ دست لە سەر دست دانێین و تەسلیمی ئەو بارودۆخە دڵتەزێنە بین.

ژنانی کۆمەڵگای ئێمە هەروەها کە لە مێژوودا و بە تازەگی لە کۆبانی بەتەواوی بەدونیایان سەڵماند ڵە دژوارترین بارودۆخەکاندا بەردەوامن و شان بە شانی پیاوان تێکۆشان و هیچکات کۆڵیان نەداوە. ئێستایش پێوێستە کۆڵ نەدەین و نەکەوینە داوی ماددە هۆشبەرەکان کە بە راستی ماڵ ۆیرانکەرە. بەڵکۆ دەبێ بۆ دەرباز بوون لەو بارودۆخە دڵتەزێنە و بۆ ژیانێکی تەندروست و ئازاد و بنیادنانی کۆمەڵگایکەی دێمۆکرات شانە بە شانی یەک هەوڵ بدەین.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1040
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy