لە چەند رۆژی رابردوودا راگەیاندنەكانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی بڵاویان كردەوە كە لە ئۆستانەكانی سنەو كرماشان كۆنگرەیەك دەبەستن لەژێر ناوی كۆنگرەی "پێشمەرگەی موسڵمان". بیرۆكەی ناوی "پێشمەرگەی موسڵمان" لە كوێڕا هاتووەو ئامانجی رێژیم لەم هەوڵە چەواشەكارانەیە چییە؟
ئەم بابەتە جیا لەو باسانە، دەپرژێتە سەر هۆكاری دامەزرانو هاتنە ئارای چەمكی چەواشەكارانەی "پێشمەرگەی موسڵمان"و هەروەها پیلانگێڕییەكانی رێژیم بۆ دابەزاندنو كەمكردنەوەی ئاستی راستەقینەی شوناسی پێشمەرگەی كوردستانو پیرۆزیو خۆبەشی ئەو هێزە گیانفیدایەی كوردستان.
وەك هەموان ئاگاردارن ناوی پڕ بایەخو پیرۆزو پڕ نێوەڕۆكی پێشمەرگە لە ساڵی ١٣٢٤ لەسەر پێشنیاری سەركۆماری كوردستانو سكرتێری گشتیی ئەو كاتی حیزبی دێموكرات، پێشەوا قازی محەممەد بۆ لەشكری كوردستان دانراوە. ناوی پارێزەری لەشكری كوردستان لە سەردەمی كۆماری كوردستاندا، پێشمەرگە ناو دێر كراوە. لەو كاتەوە هەتا ئێستاش لە هەموو پارچەكانی كوردستان ئەو شۆڕشگێڕانە كەلە حاڵی خەباتی چەكداریدان، بە ناوو جلو بەرگی پێشمەرگەوە وەكوو پارێزەرو گیانفیدای كوردستانیش بە ئەو كچو كوڕانە دەوترێكە خۆبەخشانە بۆ دابینكردنی مافی نەتەوایەتیی گەلی كورد ئامادەن گیانی خۆیان بەخت بكەن. ئەوە روونە هێزی چەكداری كورد بۆ بەربەرەكانێ لەگەڵ رێژیمەكانو پاراستنی خاك سەروەریی كوردستان ناوی پێشمەرگەی لەسەر دانراوەو لەو سەردەمەدا تا هەنووكە ئەو خۆ نەویستیو خەڵك ویستیە بەردەوام بووە. هەموو پارچەكانی كوردستان لەو ناوە پڕ نێوەرۆكە بۆ پاراستنو وەدیهاتنی ئامانجەكانی گەلی كورد كەڵكیان وەرگرتووە.
پێشمەرگەی موسڵمان كێیە؟
پاش شۆڕشی گەلانی ئێرانو هاتنە سەركاری كۆماری ئیسلامی، كۆمەڵێك لە كوردە موسڵمانەكان بە بیرو بۆچوونی وەهابیو ئێخوانیو ... هتد، دەستیان بە تێكۆشان كرد، لە سەرەوەی هەموویان "كاك ئەحمەد موفتی زادە" هەڵگری بیری شۆرای شەمسو تەنانەت بە مەبەستی سەرنج راكێشانی كۆماری ئیسلامی بۆ لای بیرو بۆچوونی ناوبراو، كۆمەڵێك لەو كەسانەی كە چەكی كۆماری ئیسلامییان لە شان كردو مووچەخۆری كۆماری ئیسلامیو لە بواری بیرو بۆچوونی ئیسلامییەوە لە ئاغای موفتی زادە نزیك بوون لە دەوری خۆی كۆ كردنەوە بە ناوی پێشمەرگەی موسڵمان ناوی دەبردن. ئەوە لە حاڵێك دایە كۆماری ئیسلامی بە هەموو شێوەیەك دژیمافی نەتەوایەتیی كورد پیلان دەگێڕێ.
كاك ئەحمەدی موفتی زادە لە كۆڕو كۆبوونەوەكاندا دەیكوت : كۆماری ئیسلامی بەو قەناعەتە گەیشتوە كە خۆدموختاریی ئیسلامی بە كورد بدا. هەوڵو تەقەلای ئەحزابو كەسایەتییە سیاسییەكانی كوردستان لەسەرەوەی هەموان حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ بە قەناعەت گەیاندنی موفتی زادە سەبارەت بە دژایەتی كۆماری ئیسلامی بۆ مافە نەتەوایەتییەكانی گەلی كورد بێئاكام مایەوەو بەردەوام لە شارو شارۆچكەكانی كوردستان لە پێوەندی لەگەڵ هزری نزیكی كۆماری ئیسلامی بۆ دابین كردنیمافی نەتەوایەتیی گەلی كورد بەردەوام بووو لەدژی بۆچوونەكانی ئەحزابی كورد سەبارەت بە داخوازیی نەتەوایەتیی گەلی كورد لێدوانی دەدا، تەنانەت بە چاوی خۆمان بینیمان كۆماری ئیسلامی لە هەموو شارو گوندەكانی كوردستان پەلاماری گەلی كوردو حیزبە سیاسییەكانی داو لە چەند شاری گوردستان وەك: سنە، مەریوان، نغدە، پاوە، شەڕی ساز كردو حیزبی دێمۆكراتی بە مۆنحەلە رایگەیاند، نە تەنیا هیچ مافێكی بۆ گەلی كورد رەوا نەبینی بەڵكوو پاش داگیر كردنی شارو گوندەكانی كوردستانو پاشەكشێی پێشمەرگە، دەستی دایە زیندانو ئیعدامی هەموو ئەو كەسو لایەنانەی كە بە هەر شێوەیەك باسی مافی نەتەوایەتیی گەلی كوردیان دەكردو بە داخەوە نە تەنیا ئاغای موفتی زادە چووە زیندان، بەڵكوو پاش ماوەیەكی كورت چەند مەلاێكی دیكە كە لەگەڵ بیرو بۆچوونی موفتی زادە بوون، وەك یەك لەوانە "مەلا ناسر سوبحانی" كە دواتر بەرپرسی مەكتەبی قورئانی پاوە بووو لە راستای شۆڕشی گەلانی ئێران دژی رێژیمی شا دەوریان هەبوو، ئیعدام كران.
كۆماری ئیسلامیی ئێران ناوی پێشمەرگەی موسڵمان كە ئاغای موفتی زادە چەواشەی كرد، كردە فاكتەرێك بۆ سەرنج راكێشانی كۆمەڵێك كوردی خۆفرۆشو بە ناوی پێشمەرگەی موسڵمانەوە لەو كاتەوە هەتا ئێستا كەڵكی لێوەر دەگرێ. ئەو جاشانەش بە بێئەوەی بیر لەوە بكەنەوە سەرەڕای ئەوەی كە وەك چەكداری رێژیم خەیانەت بە گەلو نیشتمان دەكەن ، ناوی پیرۆزی خۆبەخشانی رۆڵەكانی كورد بۆ رزگاریی كوردستان چەواشەو گڵاو دەكەن ئەوان خۆیان باش دەزانن لە كلتی گەرمیی خەباتیی چەكداریی لە لایەن رێژیمەوە، جگە لە كوشتنی براكانیان هیچ چەشنە دەسەڵاتێكی دیكەیان نەبوو . بۆیە بیریان دێنمەوە تەنانەت متمانەی ئەوەیان پێنەدەكردن كە بێسیمچیی گرووپی چەكداری خۆیان بن. هەردەم بێسیمچیی گرووپو تاقمەكانیان لە فارسو تورك بوون.
پێشمەرگە، لە حاڵی شۆڕش ، خۆ بەخشەو هیچ پارەو مووچەیەك لە كەسو لایەنێك وەر ناگرێتو بۆ خەڵكو خاكی خۆی خەبات دەكات. بە لای ئەوانەی لە كۆماری ئیسلامی چەك هەڵدەگرنو دژی گەلو نەتەوەی خۆیان شەڕ دەكەن تەنیا لە بەرانبەر پارەو مووچەیەكی كەمەوە دژایەتیی گەلو وڵات دەكەنو یان لە بنكە جاسووسییەكانی رێژیم خەریكی سیخوڕیی بۆ كۆماری ئیسلامیو بە دەستەوەدانی هاووڵاتییانی خۆیان لە پەتەكانی سێدارە دەدەنو خزمەت بە رێژیمی دژی گەلیی كۆماری ئیسلامی دەكەن. گرتنی كۆنفرانس بە ناوی پێشمەرگە مۆسڵمان بۆ چەواشە كاریی بیروڕای گشتییە لە قاودانی ئەم سیناریۆیە وەك بێرێزیەك لە پێشمەرگەی كوردستانە. باشترین میكانیزم بۆ ئەو كەسانە كە چەكی رێژیمیان وەرگرتووە, ئەوەیە كە بەشداریی لەو بە ناو كۆنفرانسە نەكەنو ئەوان دەبێباش بزانن كە ئەوەش پیلانێكی دیكەی رێژیمی ئێران دژ بە كوردو كوردستانە.

