دوای40 رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر کران، چاره نووسی عه‌لی ره‌زا سپاهی هێشتا ناروونه.
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ به‌ره‌وپێش چوونی چاند و کولتووری نه‌ته‌وه‌ی خۆیان له وڵاتی ئێران‌دا ده‌بنه پێشه‌نگ و کۆماری ئیسلامیش ئه‌م کاره‌به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌زانێ و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات به شێوه‌ی جۆراو جۆر له‌مپه‌ڕیان بۆ دروست بکات.
له‌م پێوه‌ندییه دا و له سێ ده‌یه‌ی رابردوو دا شاعیران و نووسه‌رانی کوردی نیشته جێی باکووری خوراسان وه‌ک که‌لیموڵڵا توهحودی و عه‌لی ره‌زا سپاهی و...هتد هه‌وڵیان داوه که زیاتر خۆیان بناسن و له سه‌ر مێژوو و رابردووی خۆیان لێکوڵینه‌وه‌ی زانستی‌یان کردوه و، هه‌ر بۆیه‌ش به‌رده‌وام که‌وتوونه‌ته به‌ر زه‌خت و گوشاری هێزه‌کانی رێژیم.ئه‌م هێزانه له دوایین هه‌ڵمه‌تی خۆیان دا عه‌لی ره‌زا سپاهیی لایین شاعیر و نووسه‌ری کوردیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردوه که پاش 40 رۆژ هێشتا چاره نووسی ناروونه.
عه‌لی ره‌زا سپاهی لایین شاعێر و نووسه‌ری کوردی خوراسانی له رێکه‌وتی 1ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1350ی هه‌تاوی له گوندی سهنگدیواری لایین له ناوچه‌کانی سه‌ر بهکهلاتی نادری که له 180 کیلۆ میتری باکووری رۆژهه‌ڵاتی شاری مه‌شهه‌ده‌وه هه‌ڵکه‌وتووه چاوی به دونیا هه‌ڵهێناوه.به‌ڵام خۆی ده‌ڵێ که من له شه‌وی چله‌ی ساڵی 1349ی هه‌تاویدا به دونیا هاتووم و نازانم چۆنه که ئه‌و رێکه‌وته له نێو ناسننامهکهمدا نووسراوه.
عه‌لی ره‌زا سپاهی لیسانسی زمانی فارسی له زانکۆی فرده‌وسی مه‌شهه‌د وه‌رگرتوه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه هه‌ر له‌و زانکۆیه دا کار ده‌کات و له ته‌نیش ئه‌و دا کاری نووسین و رۆژنامه گه‌ری کرتوه و هه‌روه‌ها له ده‌نگ و ره‌نگی خوراسان دا کاری ده‌کرد.ناوبراو یه‌کێک له نووسه‌ره چالاکه‌کانی رۆژنامه‌ی "شهر ێرا" که به زمانی فارسی و له شاری مه‌شهه‌د ده‌رده‌چێ بووه.
ئه‌و خێزانداره و خاوانی سێ منداڵه که هه ر سێیان کچن و ته‌مه‌ن 15،9 و 7 ساڵانن وله گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا له ناوچه‌ی قاسم ئاوای مه‌شهه‌د ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن.
عه‌لی ره‌زا له ته‌مه‌نی لاویه‌تی دا ده‌سی کرد به نووسین و ساڵی 67 ی هه‌تاوی له یه‌که‌مین کێبرکێی نووسینی قوتابیانی پارێزگای خوراسان پله‌ی یه‌که‌می به ده‌ست هێنا که کاریگه‌رییه‌کی زۆری له سه‌ر ناو براو دانا بۆ درێژه دان به نووسین .
ئه‌م نووسه‌ره زیاتر له 20 ساڵه که ده‌نووسێت و له‌و ماوه‌یه دا 10 به‌رهه‌می به نێوه‌کانی (( 1)من بچه دهاتم 2)پدر بزرگ قصه بگو 3)زائر کوچولو 4)پروانه پر زد 5)زیر درخت گیلاس 6)یادش به خیر جنگ 7)غنچه شکفته پر پر 8)از خوبی و زیبایی 9)عشق ما را نمی دهد بازی 10)ما به روایت ما ))به زمانی فارسی له چاپ داوه که به‌ناوبانگترینیان کتێبی "ما به روایت من"ه.
عه‌لی ره‌زا سپاهی هه‌ر چه‌ند هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی خۆی به زمانی فارسی له چاپ داوه به‌ڵام هیچ کات فه‌رهه‌نگ و کولتووری نه‌ته‌وه‌که‌ی پشت گوێ نه‌خستوه له سه‌ر رێ‌و ره‌سمه ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان،وه‌رزش و گه‌مه نه‌ریتییه‌کانی کورده‌کانی خوراسان به‌زمانی فارسی شتی نووسیوه و بلاوی کردوه‌ته‌وه،هه‌روه‌ها چه‌ندین کۆبوننهوهی جۆراو جۆری له سه‌ر کو‌لتوور و وێژه‌ی کورده‌کانی خوراسان له ساره‌کانی مه‌شهه‌د،قوچان و شیروان پیكهێنا و ساڵی 1388ی هه‌تاوی به هۆی ئه‌وه‌ی که له زانکۆی فرده‌وسی مه‌شهه‌د رێوره‌سمێکی به بۆنه‌ی ساڵیادی کۆمه‌ڵکوژی هه‌ڵه‌بجه پێک هێنابوو له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه بانگ کرا و به توندی هوشداری پێ درا که له دووپات کردنه‌وه‌ی ئه‌م کارانه خۆی ببوێرێ.
ناو براو له‌م دواییانه دا له ته‌نیشت نووسین به زمانی فارسی به زمانی کوردیش بابهتو شێعری ده‌نووسی و له ویبلاگێکی تایبه‌ت به نووسینه کوردیه‌کانی دا بڵاوی ده‌کرده‌وه و به‌رده‌وام ده‌یگوت که ته‌نیا رێگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگ و کولتووری کورده‌کانی باکووری خوراسان پیوه‌ندی گرتن و تێکه‌ڵی له گه‌ڵ کورده‌کانی رۆژئاوای ئێرانه که بێ گومان یه‌کێک بووه له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی ناوبراو.
عه‌لی ره‌زا له مه‌ڕ نووسراوه‌کانی خۆی ده‌ڵێ :به دوو زمانی فارسی و کوردی شێعر ده‌نووسم،به‌ڵام له هه‌مبه‌ر 10 کتێبی گه‌وره و چووکه که به زمانێک جگه له زمانی دایکیم(فارسی)نووسیومه ته‌نانه‌ت یه‌ک کتێبیشم به زمانی کوردی(دایکی) له چاپ نه‌داوه بۆ چی ؟!......نازانم !
ئه‌مه پرسیارێک بوو که عه‌لی ره‌زا هه‌میشه بیری لێ ده‌کرده‌وه و هه‌میشه به دوای ولامهکهیدا ده‌گڕا ،هه‌ر بۆیه به کردنه‌وه‌ی ویبلاگێکی کوردی به نێوی "ما‌لا هه‌لبه‌ستان " هه‌وڵی دا که به‌رهه‌مه کوردیه‌کانی خۆی له‌وێ بڵاو بکاته‌وه هه‌تا له ده‌ره‌تانێکی گونجاو دا یه‌که‌م کتێبی خۆی به زمانی دایکی له چاپ بدات‌و بڵاوی بکاته‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه که کاتژمێر 1:30 خوله‌کی پاش نیوه‌ڕۆی رێکه‌وتی 8ی گه‌لاوێژی 1390ی هه‌تاوی 4 که‌س له پێرسنێلی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران به بێ وه‌رگرتنی مۆله‌تی یاسایی هێرشیان کرده سه‌ر خانووی ناوبراو دوای پشکنینی خانووه‌که‌ی ،ده‌ستیان به سه‌ر کۆمپیوتر و هه‌موو کتێب و نووسین و CD یه‌کانیدا گرت و خۆشیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانه‌وه که پاش 1 مانگ له ده‌ست به‌سه‌ر کرانی هێشتا چاره نووسی نا روونه.
عه‌لی ره‌زا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساله که تووشی نه‌خۆشی شه‌کره بووه و به ناچار ده‌بێت رۆژانه چه‌ندین ده‌رزی ئه‌نسۆلین له خۆی بدات ،هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی دڵنگه‌رانی بنه‌ماڵه‌که‌ی له هه‌مبه‌ر سڵامه‌تی جه‌سته‌یی و ره‌وانی ناو براو دا.
له کۆتایی دا ده‌بێ بڵێم که گه‌شه‌کردنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی له نێو لاوانی کورد له خوراسان دا ترسی خستوه‌ته نێو ده‌سه‌لاتدارانی رێژیمی ناوه‌ندی به که‌ڵک وه‌رگرتن له ههمووئامرزازهکان و گرتن و ئه‌شکه‌نجه دانی چالاکوانانی فه‌رهه‌نگی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌یهه‌وێ پێش به‌م ره‌وته بگڕێت و جێگای خۆیه‌تی که حیزبه کوردییه‌کان و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگی کولتووریه‌کانی کوردستان زیاتر له جاران گرینگی بده‌ن به پرسی کورد له خوراسان به شێوه‌ی جۆرا و جۆر یارمه‌تی به په‌ره پێدان و گه‌شه سه‌ندنی ئه‌و ره‌وته بده‌ن که لاوان و چالاکوانانی کورد له خوراسان گرتوویانه‌ته پێش.
بو خوێندنی نووسراوه کوردیه‌کانی عه‌لی ره‌زا سپاهی لایین ده‌توان سه‌ردانی لینکی خواره‌وه بکه‌ن:
http://www.sepahi49.blogfa.com


pewista zyatr grinki bdret be kurdekani khurasan'
desti nuserish xosh bet
ــ تێبینی "هه‌ڵۆی كوردستان": هاوڕێی به‌ڕێز، له‌گه‌ڵ سپاس بۆ جه‌نابت، تكایه به‌پێی ئیمكان بۆچوونه‌كه‌ت ئه‌مجاره به پیتی لاتین مه‌نووسه