هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

گەڵاڵەیەك بۆ تەعامۆڵ لە بەرێوەبەرایەتی هەرێمی كۆردستانی ئێران

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

nawid_-_kurdistan_-_teamol_3لەو جێگایەدا كە ئامانج‌و بەرنامەی زۆربەی حیزبە سیاسیەكانی ئێران پێك هێنانی سیستمێكی دیموكراتەو ئێمەی كورد بە دیموكرات، كۆمەڵە، ئیسلامی‌و ناسیۆنالیستەوە پێویستمان بە دامەزراندنی دەسەڵاتێكی دیموكراتیك لە هەرێمی كوردستانی ئێراندایە، كاتی ئەوە هاتووە تا پێش لە چوونەوەو وارد بوون بەو قۆناغە، بیرێك بۆ شێوازی دەسەڵات‌و تەعامۆلی سێ‌ باڵی دەسەڵات واتە:"یاسا، قەزاو ئیجرا" بكرێت.

ئەزموونی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستانی عێراق دەربڕی ئەو راستیەیە كە: زۆربەی هێزە كۆردیەكان بە پێ‌ بارودۆخی خەبات بۆ گەیشتن بە ئازادی‌و رزگاری نەتەوەكەیان‌و دامەزراندنی دەسەڵاتێكی دیموكرات لە هەلومەرجی شۆڕشدا باڵی نیزامی‌و سیاسیان تێكەڵاو بووەو بە یەك بیرو بۆ یەك مەبەست هەوڵیان داوە، بەڵام گەر ئێستا بیرێك بۆ هێزی نیزامی كوردستان ( هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئاسایش، مرور‌و ...) نەكرێت‌و لە دوارۆژدا جیاوازیەك لە نێوان سیاسەت‌و ئەو هێزەدا دانەنرێت، ئاوا كوردستان نەك بەرەو دیموكراسیەت ناچێت بەڵكوو درەنگ یان زوو تووشی شەڕی حیزبی‌و جیناحی دەبێ‌.

سیاسەت: زانستی بەڕێوەبەری وڵات‌و دەسەڵاتداریەتی، زانستی بەرێوەبەری‌و تەعامل لە گەڵ بەرانبەردا.

سیاسەتی دیموكراتیك: زانستی بەرێوەبەری عادڵانە، رێكخستن‌و رازی كردنی هاوڵاتیان بۆ هاوكرای لە بەرەو پێش چوونی كۆمەڵگا بە مەرجێك ئاكام بە سوودی هەردوو لا بێت، واتە دەسەڵاتدارو خەڵك.

 

nawid_-_kurdistan_-_teamol_2


خەڵك سالاری: خەڵك دەسەڵات لە خۆی بزانێت‌و خۆی لە دەسەڵات ببینێتەوە، نەك دەسەڵات بە ماشینی داپلۆسین‌و كۆنترۆڵ كردنی خەڵك‌و ملكەجی بێ‌ ئەملاو ئەولا.

دەسەڵاتی حكومەتی دیموكرات: سیستمێكی بەرێوە بەری كە لە هەموو پێكهاتەو بیرۆكەكانی كۆمەڵگا پێك دێت‌و یاسایەكی هەمە پەسەند دادەرژێت ، بۆ باشتر بوونی بارودۆخ‌و گوزەرانی خەڵك هەوڵ دەدات‌و بە بێ‌ ئەوەی جیاوازیەكانی تاقم‌و خەڵك لە بواری ئائین، مەزهەب، ئیدئۆلۆژی، زمان‌و نەتەوەوە ... وەبەر چاو بگرێت، "هەموو بە یەك چاو سەیر بكات".

وەزارەتی دادی حكومەتی دیموكراتیك (قضائیە): یاساو بەرنامەو پرۆگرامێك كە بە بەشداری هەموو خەڵكی كۆمەڵگاكە دارێژرابێت‌و رای گشتی وەرگرتبێ‌، سەقامگیر دەكات. یاسایەك بەڕێوەدەبات كە دوور بێت لە چەوسانەوەی كەس یان تاقم‌و گروپێك بە دەستی حاكمییەت یان تاقمێكی دیكە، تا ناعەداڵتی‌و گەندەڵی لە كۆمەڵگا نەمێنێت‌و ئاسایش‌و رەفاهی هاوڵاتیان بپارێزرێ‌.

هێزی ئیجرایی دەسەڵات (بەڕێوەبەر): بەرێوەبەر‌و پارێزەری یاسای وڵات لە كۆمەڵگا، پارێزەر‌و دابینكەری ئەمنیەت‌و هێمنی وڵات لە بەرانبەر هەرەشەو هێرشی دۆژمنان، بەربەرەكانێ‌ لە گەڵ دیاردە لاوازەكان‌و دزیوەكانی گرووپ یان كەسانێك كە زیان بە خەڵك‌و دەسەڵاتی وڵات دەگەیەنن‌و دەبنە هۆی ترسی خەڵك‌و لە ئاكامدا نارەزایەتیان لە دەسەڵات‌و توانایی بەرێوەبەری.

هەر كام لەم دەسەڵاتانە یاسا‌و شێوە رەفتارێكی جیاواز، نەفەرات‌و پسپۆرانی تایبەتیان پێویستە. لەو وڵاتانە كە تەنیا یەك ئیدئۆلۆژی حكومەت دەكات‌و هیچ بیرۆكەیەكی جیاواز تەحەمۆڵ ناكرێت، هەر سێی ئەم دەسەڵاتانە وەكوو یەك دەستگای حاكمیەت بۆ بەرێوەچوون‌و پارێزگاری لە مان‌و مەوجوودیەتی ئەو دەسەڵاتەو ئەو ئیدئۆلۆژیە كار دەكەن‌و سەربەخۆیی خۆیان لە دەست دەدەن، لەو شێوە دەسەڵاتانە بەرێوەبەران‌و نەفەراتی حاكمییەت بە نەفع‌و سوودی نیزام‌و بە مەبەستی بەرەو پێشچوونی ئامانجەكانی حاكمییەت لە پۆستەكاندا دادەنرێن نەك بە پێی زانایی، پسپۆڕی‌و توانایی شەخسی.

بەڵام لە دەسەڵاتی دێمكراتیك كە ئامانج، دەسەڵات‌و بەرێوەبەری لە چەندین بیر‌و حیزبی جیاواز پێكهاتووە‌و هەر كامەیان هەوڵا دەدات تا توانایی‌و خەڵكی بوونی خۆی نیشان بدات‌و كۆمەڵگا بە پێی رۆژ بەرەوپێش ببات، پێویستە تا ئەم سێ‌ دەسەڵاتە واتە " یاسادانان (پارلەمان)، داد (وەزارەتی دادگوستەری)‌و حكومەت‌و بەڕێوەبەری" بە شێوەیەك سەربەخۆییان هەبێت، تا هەر كامەیان بتوانێ‌ باندۆڕی بە سەر ئەوی دیكەدا هەبێت‌و لە ئاكامدا ئامانج، یاساو خەڵك بپارێزرێن.

نابێت لە دوارۆژدا پێشمەرگەی چەكدار، ئاسایش‌و ...و سیستمی دادوەری وڵات سەر بە حیزبە سیاسیەكان بێت، بەڵكوو پێویستە تا ئەم هێزە چەكدارانە‌و ئەم ناوەندە قەزاییانە پارێزگاری لە یاساو خەڵك بكەن، تا دەسەڵاتدار بۆ بەرژەوەندی خۆی كەڵكی نابەجێ‌یان لێ‌ وەرنەگرێت، بە هیچ شێوەیەك نابێ‌ ئەم دوو دەسەڵاتە (داد‌و هێزی بەڕێوەبەری) ببنە كڵكەو داردەستی لایەن یان حیزبێكی تایبەتی، ئەركی ئەم دوو هێزەیە تا بە پاراستنی سەربەخۆیی خۆیان گۆڕەپانێكی سالم بۆ رەقابەتی درۆستی حیزبە سیاسیەكان‌و كەسایەتی‌یە سیاسی‌و بەرێوەبەریەكان پێك بێنن، بۆ گەشە كردن‌و بەرەو پێش چوونی وڵات‌و چاك بوونی گۆزەرانی خەڵك.

بە پێویست دەزانم كە حیزبە سیاسیەكانی هەریمی كوردستانی ئێران پاش سەركەوتنیان باڵی نیزامیان لە باڵی سیاسی جیا بكەنەوەو باڵی نیزامی بە هێزی پێشمەرگەی كۆردستان بسپێرن، نەوەك بە ئازاد بوونی ئێران هەر كام لە حیزبە سیاسیەكان بۆ خۆی هێزی چەكدار بگرێت‌و بیهەوەێ‌ هێژمۆنی دەسەڵاتی خۆی بۆ سەركەوتن‌و بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات بە سەر حیزبەكانی تر بسەپێنێ‌.

پێویست دەكات تا هەر لە ئیستاوە كار بكرێت بۆ ئەو مەبەستە، ئەو پرسە لە هەموو حیزبەكانی رۆژهەڵاتدا بخرێتە بەر باس‌و ئامادە سازی بۆ دروست كردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكرێت كە تەنیا سەر بە كوردستانی ئێران بێت‌و پارێزگاری لە یاسای دیموكراتیكی هەرێم بكات، نە لە بەرژەوەندی ئەم یان ئەو حیزبی چەپ، رادیكاڵ، دیموكرات یان ئیسلامی.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1380
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy