دەی قەڵەم، چاومی دەست بزوێنە
بێخەمی نووستوو، لە خەو هەستێنە
بێژە زووبن! چ دەمی وەستانە؟
کاتی رابوون و لە دژ راسانە
کامە خاوەن ئەمەگە، نەیزانێ
خوێن لە جەستەی دەڕژێ کۆبانێ
کیژ و لاوی نەبەزی ئەو دەڤەرە
گیان فیدان، دەرسی شەرەفیان لە بەرە
بانگ ئەکەن، قەومی برینداری کورد
تێکدرا بەست و سنووری دەسکرد
وا شەڕی ئێمە لە گۆمی خوێنا
خێری یەکگرتنی بۆ کورد هێنا
ئێستە پێشمەرگە لە رۆژاوایە
جەژنی یەک بوونە، لە رێگا دایە
هەر بینا هاتە مەبەست ئاواتمان
روو لە ئاسۆگەیە رۆژی هاتمان

جاری خوێندراوه: 3701
بۆچوونهکان (0)

نووسینی بۆچوون