هاونیشتمانانی ئازادیخواز
له درێژی یه‌ک ساڵ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی ئازه‌بایجان و رێکخراوه‌کانی ژینگه پارێزی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ وشک بوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ و خولقانی کاره‌ساتێکی ژینگه‌یی له‌و ناوچه‌یه، رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ک سیاسه‌ته ههمیشیهییهکانی خۆی له هه‌مبه‌ر داخوازه ره‌واکانی خه‌ڵک، ده‌ستی داوه‌ته سه‌رکوتی ناڕازییان و تاوانبار کردنیان به ده‌ست و پێوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کان.
له ماوه‌ی دوو حه‌وتووی رابردوودا و به تایبه‌ت له رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 13ی خه‌رمانان، له سه‌ر بانگهێشتی هه‌ندێک له رێکخراوه سیاسییه‌کانی ئازه‌ربایجانی، چالاکانی مه‌ده‌نی و چالاکانی ژینگه پارێزی شاره جۆراوجۆره‌کان، به تایبه‌ت شاره‌کانی ورمێ و ته‌ورێز له چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوه‌دا ده‌ستیان دایه خۆپشاندان و خه‌ڵکی بێزار، ناره‌زایه‌تیی خۆیان له هه‌مبه‌ر وڵام نه‌دانه‌وه‌ی رێژیم به داخوازییه‌کانیان، ده‌ربڕیوه.
ئه‌وان له درووشمه‌کانیاندا خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان خسته‌ڕوو و هه‌روه‌ها خوازیاری به‌رگری کردنی کاره‌ساتی مرۆیی و ژینگه‌یی بوون که له ئاکامی وشک بوونی "ده‌ریاچه‌ی ورمێ"دا ده‌خولقێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م خۆپشاندانه ئاشتیخوازانه به هێرشی وه‌حشیانه‌ی هێزه سه‌رکوت که‌ره‌کانی رێژیم وڵام درایه‌وه و له ئاکامدا ـــ به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان ـــ ده‌یان که‌س له خۆپشانده‌ران کوژرا و بریندار بوون سه‌دان که‌سی دیکه‌ش ره‌وانه‌ی زیندانه‌کان کران.
له ئاکامدا مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی ئێران به مه‌به‌ستی ئارام کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی رایگه‌یاند: که به مه‌به‌ستی دابینکردنی ئاوی پێویستی گۆلی ورمێ بوودجه‌یه‌کی ته‌رخان کردووه، به‌ڵام مێژوو نیشانی داوه که رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران له پێناو خواسته‌کانی خه‌ڵکدا ههنگاوێکی هه‌ڵنه‌گرتووه و داهاتی به‌رفراوانی وڵات بۆ دابینکردنی چه‌ک و چۆل، که‌ره‌سه‌ی سه‌رکوت و دابین کردنی پێداویستیی گرووپه سه‌رکوتکه‌ر و تیرۆریستییه‌کان و هه‌روه‌ها حکوومه‌ته دواکه‌تووه هاوتاکانی خۆی وه‌کوو سووریه دابینکردووه که ئامانجی گشتییان پاراستنی رێژیمی پڕ له شه‌رم و شووره‌یی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌م پێوه‌ندییه‌دا راده‌گه‌یه‌نێ:
ــ وێڕای پشتیوانی له خه‌باتی ئازادی خوازانه و ویست وداخوازه ره‌واکانی هاونیشتمانانی ئازه‌ربایجانی، هاوکات هه‌وڵی سه‌رکوت که‌رانه‌ی رێژیم به دژی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان مه‌حکووم ده‌کات.
پرسه و سه‌رخۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌کات و هه‌روه‌ها خوازیاری هه‌چی خێراتری برینداره‌کانه.
له هه‌مان حاڵ‌دا راده‌گه‌یه‌نێ که له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی، هه‌موو ئازادیخوازان به تایبه‌ت نه‌ته‌وه زوڵم لێکراوه‌کانی ئێران ده‌بێ چاوه‌ڕوانی سه‌رکوت، غه‌در و چاره‌ڕه‌شیی دیکه له‌لایه‌ن ئه‌م رێژیمه‌وه بن، که وایه ته‌نیا رێگای ده‌رباز بوون له نه‌هامه‌تی، هه‌ژاری و شێوازه‌کانی دیکه‌ی هه‌ڵاواردن و سته‌م که له ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و ریژیمه بۆ نه‌ته‌وه‌کانی ئێران دێنه ئه‌ژمار، رووخانی رێژیم و دامه‌زراندنی حکوومه‌تیکی دێمۆکرات، سێکۆلار و فیدراڵ بۆ ئێرانه و ئه‌م کاره گرینگه‌ش به خه‌باتی یه‌کپارچه و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌موو خه‌ڵک به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌کانی ئێران مسۆگه‌ر ده‌بێت.
له‌م باره‌وه به‌پێی بوونی خه‌باتی هاوبه‌شی مێژوویی دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و تورک به دژی سه‌ره‌ڕۆیی ناوه‌ندی، ئێمه له‌شان به شانی ئێوه خه‌بات ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵتانین.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
16/06/1390ی هه‌تاوی
به‌رانبه‌ر به 07/09/2011ی زایینی

