حەفتەنامەی باس، لە ژمارەی نوێی خۆیدا، وتووێژێکی سەبارەت بە دۆخی هەنووکەیی کوردستان لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات پێک هێناوە.
دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
وتووێژی حه‌فته‌نامه‌ی باس له‌گه‌ڵ مسته‌فا هیجری
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
باس - تێڕوانینی ئێوه له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه هه‌یه له ناوچه‌كه پێتان وایه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان بێت؟
مسته‌فا هیجری: ده‌كرێ به چه‌ند شێوه‌یه‌ك لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت كه به‌شێكیان به ئهرێنیو جێگه‌ی هیوایه به‌تایبه‌تی ئه‌وه كه ده‌ركه‌وت كاتێك داعش هێرشی كرده سه‌ر باشووری كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ڵكی باشی لێ وه‌رگرت به وه‌رگرتنی پشتیوانیی سیاسی‌و نێودهوڵهتیو نێونه‌ته‌وه‌یی، كورد بووه‌وه بابه‌تێكی جیهانیو رۆژه‌ڤ‌و ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتانی ئهوروپاییو رۆژئاوایی یه‌كگرتووبوون له به‌رامبه‌ر به هاوكاریكردنی باشووری كوردستان، له‌لایه‌كی دیكه‌ش ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و وه‌رگرتنی چه‌كی پێشكه‌وتوو له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لایه‌نی ئه‌رێنی ئه‌وه‌یه كه له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ته‌بایی نییه، هه‌موو لایه‌كیش ده‌زانین كه له دۆخێكی وه‌هادا یه‌كگرتوویی نه‌بێت هه‌رێمی كوردستان ناتوانێ له به‌رانبه‌ر به‌و ته‌حه‌دا گه‌وره‌یه‌ی كه رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه به‌رگه بگرێت، له به‌ر ئه‌وه یه‌كگرتوویی بۆ ئێستای هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه، چونكه ئێستا هه‌رێمی كوردستان كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، له باری سیاسییه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ماهه‌نگی نییه، ئێران پێی وایه، بوونی ئه‌و حكوومه‌ته كوردییه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ودا نییه، هه‌وڵده‌دات كێشه‌ی بۆ دروست بكات، لێره‌شدا كه‌ڵك له نه‌بوونی یەکگوتاری ناوخۆیی وه‌رده‌گرێت.
باس - مه‌به‌ستت یەکگوتاری حیزبه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستانه؟
مسته‌فا هیجری: به‌ڵێ یه‌كگرتوویی‌و یەکگوتاری حیزبه‌كان دواجار یه‌كگرتوویی جهماوهریو ڕای گشتیی ناوخۆیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنییه‌كه زیاتر ده‌كات، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا دێت حیزبه‌كانی باشووری كوردستان لە بری نزیكبوونه‌وه له یه‌كتری، دووركه‌وتنه‌وه‌یان له یه‌كتری زیاتر ده‌بێ، ئه‌وه‌ش لایه‌نێكی نه‌رێنیی گرنگه كه ناحه‌زانی كورد ده‌توانن كه‌ڵكی زۆری لێ وه‌ربگرن.
باس- ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌بینرێ دابه‌شبوونی حیزبه‌كانه به‌سه‌ر میحوهربهندیە جیهانییه‌كان، پارتی‌و گۆڕان روو له رۆژئاوا‌و یه‌كیەتیی رووی له ئێرانه، ئایا تا چه‌ند میحوهربهندیی جیهانی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارته‌كانی رۆژهەڵاتیش هه‌بووه؟
مسته‌فا هجری: ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌بینرێ حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات دابه‌شی سه‌ر دوو به‌ره نه‌بوون، به‌رنامه‌و پێڕهوهكانیان زیاتر نه‌ته‌وه‌ییه، ره‌نگه له چۆنیه‌تیی گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان جیاوازی هه‌بێت، هه‌بێت داوای سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه فیدڕاڵیزمی ده‌وێت، به‌ڵام هه‌موویان روو له‌و میحوه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌ن، ره‌نگه له ساڵانی رابردوودا ئینشیقاق هه‌بووبێت ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵه‌و دێموكرات رووی دا، بەڵام ئێستا به‌هۆی دۆخه هه‌ستیاره‌كه هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی هاوبهشو پرسی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كڕیزی‌و ته‌بایی ده‌بینرێ.
باس - تاچه‌ند له‌م قۆناغه‌ی كه وتوتان هه‌ستیاره، پڕۆژه‌ی ئه‌رێنیتان هه‌یه، یان به دیوێكی دیكه سه‌ركردایه‌تی كورد له باشوور راوێژی پێ كردون بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه له قازانجی كورد به گشتی بكه‌وێته‌وه؟
مسته‌فا هیجری: له راستیدا سه‌ركردایه‌تی باشوور هیچ مهشورهتێكیان به ئێمه نه‌كردووه، به‌ڵام ئێمه له پێوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان پێوه‌ندیی دۆستانه‌مان هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی‌و گۆڕان‌و یه‌كیەتیی، له هه‌رشوێنێكیش له‌گه‌ڵیان دانیشتبین قسه‌مان كردووه‌و هه‌وڵمان داوه له یه‌كتریان نزیك بكه‌ینه‌وه.
باس - ده‌ستپێشخه‌ریتان هه‌بووه؟
مسته‌فا هیجری: ده‌ستپێشخه‌ری نا، به‌ڵام قسه‌ی جیدی‌و پێویستمان كردووه.
باس - ئه‌ی سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی به‌شداریتان له‌م شه‌ڕه‌ی داعش، باس له‌وه كرا كه پێشمه‌رگه‌كانی ئێوه له‌به‌ره‌ی شهڕنو دواتریش گوترا كه به داوای لایه‌نێكی دیاریكراوی سیاسیی كوردستان كشابنه‌وه، ده‌كرێت بزانین ئه‌وه چۆن بووه؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه هه‌میشه هه‌ڵوێستمان روون بووه‌و به حكوومه‌تی هه‌رێممان وتووه ئه‌گه‌ر پێویستتان به هاوكاریی ئێمه بێت ئه‌وه له هه‌ر دۆخێكی شه‌ڕدا ئاماده‌ین، بەڵام به مه‌رجێك ئێوه رازی بن، چونكه هه‌میشه ویستوومانه هێزێكی یارمه‌تیده‌ربین له باشووری كوردستان نه وه‌كوو تهداخولگهر، ئه‌وه‌بوو له كاتی شه‌ڕه‌كانی داعش داوامان لێ كرا ئێمه‌ش هێزه‌كانمان نارده به‌ره‌ی شه‌ڕ، بەڵام دوای ماوه‌یه‌كی كورت داوای كشانه‌وه‌یان لێكردین.
باس - كێ داوای كرد؟
مسته‌فا هیجری: ئه‌و لایه‌نه‌ی كه داوای كردبوو هێزه‌كانمان ره‌وانه بكه‌ین هه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ش داوای كرد كه هێزه‌كانمان بگێڕینه‌وه، به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی ئاگه‌دارنین بۆ ئه‌و كاره كرا، بەڵام به‌شێوه‌ی ناڕه‌سمی وێده‌چێ له‌سه‌ر داوای ئێران بووه كه ئێمه بكشێینه‌وه.
باس - بۆچی ناڵێن ئه‌و لایه‌نه كێ بووه؟
مسته‌فا هیجری: چوونكه پێویست ناكات ئه‌و لایه‌نه له حكوومه‌تی هه‌رێمه‌و ئێمه‌ش هه‌ر دوو داواكه‌مان لێی قبووڵ كردووه، هه‌ر وه‌كوو وتمان كه ده‌مانه‌وێ هێزێكی یارمه‌تیده‌ربین له ناوچه‌كه نه‌وه‌كو ته‌داخول بكه‌ین، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌وه‌شمان به ئاسایی زانیوه.
باس - پێشمه‌رگه‌كانی ئێوه چوونه چ به‌ره‌یه‌ك، له به‌ره‌ی جهلهولابوون یان له مه‌خموور؟ له جه‌له‌ولا پاسداری ئێرانیان بینی؟
مسته‌فا هیجری: پێشمه‌رگه‌كانمان له میحوه‌ری مه‌خموورو گوێر بوون، بەڵام هێزی ئێران زۆره له به‌ره‌كانی شه‌ڕ كه به ئامانج‌و هه‌ده‌فی خۆی هاتووه، جگه له پسپۆڕانی تایبه‌ت كه یارمه‌تیی سوپای عێراق ده‌ده‌ن، هێزی شهڕكهریشیان هه‌یه له ناوچه‌كه.
باس - ئه‌ی خوێندنه‌وه‌تان بۆ هێزه‌كانی YPG چۆنه له باشووری كوردستان، له‌كاتێكدا كۆبانێ‌و رۆژئاوا له‌و دۆخه‌دایه؟
مسته‌فا هیجری: حزووری ئه‌وان ئه‌گه‌ر له باشووری كوردستان له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی باشووری كوردستان بووبێت ئه‌وه ئه‌ركێكی نیشتمانیان جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ خۆیان هاتبن ئه‌وه ئێمه پێمان باش نییه‌و به دروستی نازانین، به ته‌داخولكردنی ده‌زانین، چوونكه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین هیچ هێزێكی پارچه‌یه‌كی كوردستان به بێ داواكردن ته‌داخولی ئه‌وه‌ی دیكه بكات‌و ناكۆكیی سیاسی لێ بكه‌وێته‌وه.
باس - ئێستا باس له‌وه ده‌كرێت كه داعش به‌هه‌موو دیوه خراپه‌كانیه‌وه، به‌ڵام دوا بزماری له تابووتی رێككه‌وتنی سایكس- پیكۆ داوه، كه ئه‌وه‌ش به قازانجی گه‌لی كوردوه، ئێوه پێتان وایه ده‌بێت كورد هه‌ر به‌وشێوه‌ی ئێستا كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ده‌كات به‌رده‌وام بێت یان رێگه‌ی دیكه‌ش هه‌یه؟
مسته‌فا هیجری: به گشتی له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم كه كورد هه‌ر شه‌ڕ بكات.
باس ـ واته ئێوه دانوستان له‌گه‌ڵ داعش به ئاسایی ده‌زانن؟
مسته‌فا هیجری: به‌ڵێ به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی دانوستانه‌كه تیایدا چی ته‌عقیب ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ داعش وتووێژ بكات تاكوو شه‌ڕه‌كه له خۆی دووربخاته‌وه بۆ خراپه؟، له هه‌موو گفتووگۆیه‌كدا گرنگ ئه‌وه‌یه كه تۆ چ سیاسه‌تێك ته‌عقیب ده‌كه‌ی، ئامانج گرنگه له دانوستاندا.
باس - ئه‌گه‌ر بڕۆینه باسێكی دیكه‌و ره‌نگه بشگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی پێشوومان، تاچه‌ند نه‌خۆش كه‌وتنی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌بێت؟
مسته‌فا هیجری: پێم وانیه نه‌خۆشكه‌وتنه‌كه‌ی ته‌ئسیری هه‌بێت، هێنده‌ی ئاگه‌دار بین چاره‌سه‌ر كراوه، هه‌ر چۆن خومه‌ینی مرد خامنه‌ییش ده‌مرێ، ئه‌وه‌ی له‌و حكوومه‌ته‌دا هه‌یه سیستمه‌كه بههاتنو رۆشتنی سه‌ركرده‌یه‌ك گۆڕانكاری به‌ره‌و دێموكراسی‌و ئازادییه‌كان نایه‌ته كایه‌وه، چونكه ئه‌و سیستمه دژ به به‌هاو پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ‌و ئازادییه، كه‌وا بێت هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر پێم وابێت به مردنی خامنه‌یی گۆڕانكاری لێ بكه‌وێته‌وه، ره‌نگه كه‌سه‌كان تا سنوورێك كاریگه‌رییان هه‌بێت كه ده‌گۆڕێن بەڵام به‌وشێوه‌یه نابێت كه سیسته‌م بگۆڕێ.
باس - ئه‌ی بۆ له توركیا ئه‌ردۆغان زۆر شتی گۆڕیوه ؟
مستەفا هیجری: ئه‌وه‌ی له توركیا هه‌یه دێموكراسیهتێكه ئه‌گه‌رچی تێبینی‌و لاوازی هه‌یه، بەڵام مادام هه‌یه رێگه هه‌یه بۆ گۆڕانگارییه‌كان، بەڵام كه سیسته‌مێكی وه‌كوو كۆماری ئیسلامی كه هیچ بنه‌مایه‌كی دێموكراسی نییه، كه‌سه‌كان هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆیان لێ ناكه‌وێته‌وه.
باس – كه‌وا بێت هه‌ر ئه‌وه هۆكاری ئه‌وه‌یه كه ئێوه ئاماده‌ی دانوستان نین له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه؟ ئایا هیچ ده‌ستپێشخه‌ری هه‌بووه له لای ئێوه، یان ئه‌وان؟
مسته‌فا هیجری: سه‌رده‌مێك له دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕی عێراق‌و ئێران، كۆماری ئیسلامیی ئێران داوای دانوستانی لێكردین بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئاشتی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بكرێت، ئه‌وه بوو دوکتور قاسملوو له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئێرانی له ڤییه‌نا دانیشت‌و تیرۆر كرا، له به‌ر ئه‌وه ئێمه هیچ دهستپێشخهریهكمان بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه نه‌كردووه، چونكه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه له‌و كۆماره‌دا مافی كورد جێبه‌جێ ناكرێت‌و ئازادی‌و دێموكراسی ده‌سته‌به‌ر نابێت.
باس- ئه‌ی كه‌وا بێت ئێوه چاوه‌ڕێی چین ؟ له كاتێكدا دۆخی شه‌ڕیشتان نییه
مسته‌فا هیجری: ئه‌گه‌ر به قووڵی بڕۆینه ناو خه‌باتی گه‌لی كورد له مێژوودا تاكوو ئێستا، كورد له مێژوودا قه‌ت نه‌یتوانیوه حكوومه‌تی ناوه‌ندی بگۆڕێت، به‌ڵكوو ئاماده‌كاری كردووه بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ت، هه‌ر وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه پارتی‌و یه‌كیەتیی دوای خه‌باتێكی زۆر بەڵام توانیان له ده‌رفه‌تی دوای رووخانی سه‌دام كه‌ڵك وهرگرنو دواتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك بهێنن.
باس – كه‌وا بێت بۆ ده‌رفه‌ت ئاماده‌كاریتان كردووه؟
مسته‌فا هیجری: به‌ڵێ، چاوه‌ڕوانی دهرفهتینو ئاماده‌كاریی ته‌واومان كردووه‌و له بواری پێشمه‌رگایه‌تیدا كاری ته‌واومان كردووه.
باس- پێشتر باستان له‌وه كرد كه له ناو حیزبه‌كانی رۆژهەڵاتدا تا سنوورێكی باش یه‌كگوتاری بوونی هه‌یه، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تاچه‌ند په‌ژاك له ناو ئه‌و به‌ره یه‌كگرتووه دایه؟
مسته‌فا هیجری: په‌ژاك حیزبێكی سه‌ربه‌خۆ نییه‌و به‌شێكه له p.k.k، حیزبێكی كوردستانی باشووریش نییه، به‌ڵكوو حیزبێكی شوێنێكی دیكه‌ی كوردستانه، له‌و دانیشتن‌و هاوبه‌شیانه‌ی حیزبه‌كانی رۆژهەڵات شوێنێك بۆ په‌ژاك نییه.
باس - واته بوونی په‌ژاك له به‌رژه‌وه‌ندیی رۆژهه‌ڵات نییه؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه پێمان وایه هه‌ر حیزبێك له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌شه‌دا كه پێكهاتووه ده‌توانێ قازانج بگه‌یه‌نێ، ئێمه وه‌كوو حیزبێكی رۆژهەڵات نابێت پێمان وابێت له حیزبه‌كانی باشووری كوردستان یان هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان دڵسۆزترین، كه‌وا بێت ده‌بێت ئیجازه بده‌ین خه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه خۆیان بڕیاربده‌ن، ئه‌گه‌ر داوای یارمه‌تییان كرد، ئه‌وه ده‌بێت ئێمه هاوكاریان بین نه وه‌كوو ته‌داخولی كاروباری سیاسی‌یان بكه‌ین، هاوكاری‌و یارمه‌تی به ئه‌ركی سه‌رشانمان ده‌زانین.
باس - ئه‌ی سه‌باره‌ت به ئێران بۆچی هێنده رژده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێ داعش له خۆی دوور بخاته‌وه، له به‌ر ئه‌وه نایه‌وێ ئه‌و ده‌رفه‌ته بدات كه ئێوه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن؟
مسته‌فا هیجری: ئێران نایه‌وێ داعش له ناو بچێت بەڵام دهشیهەوێ رایبگرێت، ده‌یه‌وێ داعش هه‌بێت كه هه‌ركاتێك پێویست بوو سوودیان لێ وه‌ربگرێت، چونكه داعش سه‌ربه‌خۆ نییه‌و ئه‌جێندای ئێران‌و عێراق‌و له‌وانه‌شه توركیاشی تیا بێت، هه‌میشه ئێران ده‌یه‌وێ كێشه‌و شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نایه‌وێ داعش سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌ربگرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رێگری له ده‌رفه‌ته‌كانی كورد دهكاتو به‌رژه‌وه‌ندی ئایدۆلۆژیا‌و سیسته‌مه‌كه‌ی ده‌پارێزێ.
باس - باستان له‌وه كرد كه هه‌میشه ئێران ده‌یه‌وێ شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت، پێتان وایه ئێران ده‌ستی هه‌بوو بێت له دروستكردنی داعش‌یش؟
مسته‌فا هیجری: له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم كه ئێران داعشی دروست كردبێت، بەڵام زۆر زیره‌كانه ده‌ستی خستووه‌ته ناو داعش له رێگه‌ی عهوامیلێك له عێراق‌و سووریا كه ده‌توانێ كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئاراسته‌كانی شه‌ڕی داعش، بۆ نمونه كاتێك داعش دوای ئه‌وه‌ی مووسڵی به ده‌سته‌وه گرت، له رووی ئه‌و هه‌موو ئیمكانیاته كه به‌ده‌ستی هێنابوو بڕوات بۆ به‌غدا، بەڵام یه‌ك ده‌فعه به‌ره‌و كوردستان هات، چونكه ئه‌وانە عوامیلی كۆماری ئیسلامیی ئێران خه‌تیان پێداوه، كه ده‌یه‌وێ هه‌رێمی كوردستان سزا بدات كه باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كرد، به ئاشكرا یاریده‌ده‌ری وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌میر عه‌بدوڵاهی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێم گرتوویه‌تیه پێش ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت په‌شیمان ده‌بێته‌وه، بەڵام دواتر هات بۆ سیاسه‌تكردن وای ده‌رخست كه خه‌می كوردستانیهتیو هێزی نارد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
باس ـ واته به روونی ئاراسته‌ی گۆڕینی شه‌ڕی داعش به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان ئێران بووه؟
مسته‌فا هیجری: بێگومان كاریگه‌ری له هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه زیاتر بووه.
باس - ئه‌ی له‌م دۆخه‌دا تاچه‌ند كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی گرنگه بۆ یەکگوتاری كورد له ناوچه‌كه؟
مسته‌فا هیجری: به‌داخه‌وه ئه‌وه ده‌بوو زوو بوایه، بەڵام ئێستا له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان وای نابینم بكرێت، ئه‌گه‌رچی ئاواتی هه‌موو كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ره بەڵام له راستیدا پێوه‌ندیی لایه‌نه‌كان له ئاستی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نییه،و ئێستا له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێك له سلێمانی رێك ناكه‌ون ئیتر چۆن ده‌توانن له‌سه‌ر پرسێكی واگه‌وره رێك بكه‌ون.
باس - ئه‌ی پێشتر هه‌وڵێكی زۆر هه‌بوو، بەڵام گوترا pkk دەیەوێ نیوه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره سه‌ر به ئه‌و بن، ئه‌وه له‌و كات هۆكار نه‌بوو بۆ دواخستنی كۆنگره؟
مسته‌فا هیجری: به‌ڵێ، یه‌كه‌م هۆكار زیاده‌خوازییه‌كانی pkk بوو، كه وه دره‌نگی خست‌و دواتریش داعش دروست بوو پێوه‌ندیی پارتی‌و pkk بەرەو خراپتربوون چوو، ئه‌وانه بوون به هۆكاری ئه‌و كات نه‌كرێت.
باس ـ ئه‌ی تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان له‌م دۆخه‌دا كورد له باشوور ریفراندۆم بكات‌و ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نێ؟
مسته‌فا هیجری: ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ئیمكانی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت هه‌یه، بەڵام پێش هه‌موو شتێك ئیراده‌ی یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی باشووری كوردستان گرنگه، كه ئێستا ئه‌و ئیراده‌یه نییه، جگه له‌وه‌ش سه‌ربه‌خۆیی ده‌رهاویشته‌ی زۆر نێگه‌تیڤی ده‌بێت بۆ ماوه‌ی كورت خایه‌ن، گه‌مارۆی ده‌كه‌وێته سه‌رو كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له كوردستان ده‌ژین ده‌بێت ئه‌و تهحهمولهیان هه‌بێت، كه ئێستا نابینرێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه له‌بار نییه بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
ـ ئه‌م وتووێژه له ژماره‌ی رۆژی سێشه‌ممه ٢٢/٧/١٣٩٣ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ١٤/١٠/٢٠١٤ی زایینیی هه‌فته‌نامه‌ی "باس" كه له هه‌ولێر ده‌رده‌چی بڵاو كراوه‌ته‌وه.

