لە وتووێژی رێزدار مەلا بەختیار، سەرکردەی بالای یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە گەڵ رووداو تی ڤی کۆمەلێک بابەتەتی هەستیارو گرینگ ورووژێندران کە ئەوانەی پێوەندییان بە باشوورو باکوورو رۆژئاوای کوردستان هەیە نۆشی گیانی بەڕێزیانو پارتەکەی. ئەوەی پێوەندی ئەم بەڕێزەو حیزبەکەی بە رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانشەوەە هەیە بۆ هەموو کەس روونو ئاشکرایەو حەقی خۆیانەو ئەویش هەر نۆشی گیانی ینکو بەڕێز مەلا بەختیار.
بەڵام وێدەچێ کە دواناندنی ینک بۆ تارانو سپای پاسدارانو نان بە نرخی رۆژ خواردنی ئەم پارتەو سەرکردەکانیان هەموو سنوورەکانی ئەخلاقی بە نیسبەت رۆژهەڵاتییەکانەو بەزاندووە . لە میانەی بەشێک لە قسەکانی بەڕێزیان لەم هەڤپەیڤینەدا لە سەر رۆژهەڵات، ئاماژە بە نەمانی شۆڕش لە رۆژهەڵاتی کوردستان کردو ووتی کە لە سالەکانی ٨٢و ٨٣ وە شۆڕش لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا نەماوە.
یەکەم، بەشێکی بەرچاو لە شەهیدو قوربانیانی سیاسەتی زەبروزەنگی کۆماری سێدارە لە ئێران هی سالەکانی پاش ئەم رێکەوتەی جەنابیان داوێتیو ئەو جۆرە قسە پەڕاندنانە بێ بایەخ کردنی شۆڕش لە رۆژهەڵاتی کوردستانو قەتیس کردنەوەی تەنیا بۆ چەند ساڵ پاش شۆڕشی گەلانی ئێران لە هەنگاوی یەکەمدا بێریزییە بە هەموو ئەو خوێنانەو کەسوکارو بنەماڵەکانیان.
دووهەم، بێڕێزییە بە دوو سەرکردەی بەرچاوی ئەم شۆڕشە کە لە ماوەی ١٠ ساڵی پاش ئەم رێکەوتە جەنابیان باسی دەکات شەهید کراون.
دووهەم، ئەگە شۆڕش لە رۆژهەڵات تەنیا چەند ساڵ پاش شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩دا بەردەوام بوو ئەدی بۆ لە نێو قووڵایی هەرێمی دەسەڵاتی ئێوەوە لە ناوراستەکانی ٩٠ دا بە هاوکاری هێزی پێشمەرگەی ینکەوە، چەندین هەزار پاسدار هێرشیان کردە سەر بنکەکانی بە قسەی جەنابیان شۆڕشی خەوتوو.
دیارە زۆر لەمێژە لەوە گوزەراوە کە بێن رەخنە لەم جۆرە ئاخفتنانەی ئەم سەرکردانەی باشوور بگرین، بەلام دەتوانم بڵێم ئەگەر هەوەڵ جارو بۆ جارێکیش با، رێبەرایەتی ئێمەو حیزبەکانمان بەرەنگاری ئەم شێوە ئاخفتنانە ببان وەجواب هاتبان ئەمرۆ وای لێنەدەهات. ئەگەر ئێمە ئێستا رەخنەمان لە ینکە بە تایبەتیو هەر لایەنێکی تر باشوور بە گشتی بگرین بزانە چمان پێ دەڵەنو چمان لێدەکەنو چمان پێ دەکەن. قسەکانی ٧ تا ٨ ساڵ بەر لە ئێستای کاک چەکۆ رەحیمی تان لەبیرە چی لە ینک کردو ینک چ هەڵوێستێکی گرتو بەداخەوە حیزبی دێموکرات چۆن خۆی لەم قسانە بێبەری کرد. گەلۆ ینک حازرە کاری ئاوا بکات، بێ گومان دەبێ بۆ جارێکیش بێت تاقی کەینەوەو وەدەنگ بێنو داوای روونکردوەیان لێبکەینو چی تر ئەو هەمۆ تەپو تۆزەی نەخەینە ژێر ئەم بەڕە شڕو دڕەی ئەم ماڵە کاوڵە.
ـ ئهم بابهته له فهیسبووكی نووسهر وهرگیراوه.

