حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانو کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە ئیدعای مەحموودی عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران، روونکردنەوەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
دەقی روونکردنەوەکە بەم چەشنەیە:
رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١٥ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی بەرانبەر بە ٧ی ئوكتوبری ٢٠١٤ی زایینی، هەواڵێك لە راگەیەنە گشتییەكاندا بڵاو كرایەوە كە مەحموودی عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران هەر ئەو رۆژە لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی رێژیمدا رایگەیاندووە كە دەزگای ئیتلاعاتی رێژیم لەگەڵ حیزبی دێموكراتو كۆمەڵە بە مەبەستی كەمكردنەوەی زیانەكانی ئەو لایەنانە بۆ رێژیم، دانیشتنی بووە.
لەو بارەوە پێویستە رابگەیەنین كە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو راستییە كە هیچ ئاڵوگۆڕێك بەسەر سیاسەتو كردەوەی كۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە كوردو مافەكانیدا پێك نەهاتووە تا پێویست بە وەها دانیشتنێك بكا.
بەمجۆرە هەموو لایەك ئاگادار دەكەین كە ئەو ئیدعایەی وەزیری ئیتلاعاتی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئەوەندەی پێوەندی بە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانو كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانەوە هەیە بە تەواوی ناراستەو نەك هیچ دانیشتنێكمان لەگەڵ رێژیم نەبووە، بەڵكوو تەنانەت هیچ راسپاردەیەكیش لە نێوان ئێمەو رێژیمدا ئاڵوگۆڕ نەكراوە، ئێمە تەواوی قسەكانی مەحموودی عەلەوی كە ناڕاستو بێبنەمایە بە تەواوی رەد دەكەینەوە.
سكرتاریای
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
١٣٩٣/٧/١٦هەتاوی بەرانبەر به ٢٠١٤/١٠/٧ی زایینی

