هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

قاسم سلێمانی‌‌و هێرۆخان، كوردانی‌ رۆژهه‌ڵاتيان تووڕه‌ كرد

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هه‌ڵۆی‌ كوردستانرۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 13ی‌ ره‌زبه‌ری‌ 1393، به‌رامبه‌ر به‌ 5ی‌ ئۆكتۆبری‌ 2014، خاتوو هێرۆ، هاوسه‌ری‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ كه‌ هاوكات ئه‌ندامی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانیشه‌، جه‌ژنی‌ قوربان له‌گه‌ڵ‌ فه‌رماندی‌ سپای‌ تیرۆریستیی‌ قودس ده‌گرێ‌‌و ماڵپه‌ڕه‌كانی‌ سه‌ر به‌ یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانیش به‌ شانازییه‌وه‌ وێنه‌كه‌یان بڵاو كردۆته‌وه‌. هه‌ر له‌و وێنه‌دا كه‌ له‌ سه‌نگه‌رێكدا گیراوه‌ خاتوو شاناز به‌ پلله‌ی‌ عه‌مید، خوسره‌و گوڵ‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌‌‌و مه‌حموود سه‌نگاوی‌ ئه‌ندامی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانیش‌ ده‌بینرێن‌.

 

slemani_-_yakyati_-_2


هاوكات له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و وێنه‌دا وێنه‌یه‌كی‌ دیكه‌ له‌ قاسم سلێمانی‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بۆته‌وه‌ كه‌ چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی‌ یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان له‌گه‌ڵی‌ راوه‌ستاون قاسم سلێمانیش برۆیه‌كی‌ لێ‌ هه‌ڵته‌كاندووه‌ كه‌ ده‌كرێ‌ به‌ پڕمانا‌ وه‌ربگیرێ‌.

به‌دوای‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م وێنانه‌ كوردانی‌ رۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی‌ حیزبه‌ كوردیه‌كانی‌ دژبه‌ری‌ ئێران به‌ توندی‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ره‌خنه‌گرتن له‌ یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان.

 

slemani_-_yakyati_-_3


له‌دوای‌ هێرشی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامیی‌ شام‌و عێراق ناسراو به‌ "داعش"، پێوه‌ندییه‌كانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ‌ رێژیمی‌ ئێران‌و به‌تایبه‌ت قاسم سلێمانی‌ چه‌ند قات بۆته‌وه‌ جۆرێكی نائه‌منی‌ بۆ كوردانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ دانیشتووی‌ هه‌رێمی‌ باشووری‌ كوردستان پێك هاتووه‌. هه‌ر له‌ پێوه‌ندی‌ نه‌بوونی‌ ئه‌منییه‌ت‌ بۆ كوردانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان‌و به‌تایبه‌ت ئه‌ندامی‌ حیزبه‌ دژبه‌ره‌كانی‌ رێژیمی‌ ئێران پێویسته‌ بگوترێ‌ كه‌ له‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 8ی‌ خه‌رمانانی‌ 1393، كاتژمێر ده‌ورووبه‌ر 11ی‌ شه‌و، له‌ شوێنێك به‌ناوی‌ سێ‌ڕای‌ به‌ستۆره‌ ته‌قه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ناوی‌ ‌كه‌یوان جوقلان، خه‌ڵكی‌ شاری‌ بۆكان، ده‌كرێ‌‌و به‌ توندی‌ بریندار ده‌بی‌‌و هه‌روه‌ها رۆژی‌ شه‌ممه‌ كاتژمێر 9:20ی‌ شه‌و له‌ نێزیك بنكه‌یه‌كی‌ هه‌ر ئه‌و حیزبه‌‌ له‌ شوێنێك به‌ناوی‌ "كوورانی‌" نێزیك له‌ بنكه‌ی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ له‌ شاری‌ كۆیه‌، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی‌ "یه‌زدان حه‌مید نژاد" ناسراو به‌ "شاهین"، 22 ساڵ‌ ته‌مه‌ن‌و خه‌ڵكی‌ كرماشان ده‌كه‌وێته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی‌ گووللـه‌‌و شه‌هید ده‌بێ‌‌و تا ئێستا بكه‌رانی‌ ئه‌و دوو تیرۆره‌ نه‌توانراوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێ‌‌و شرۆڤه‌كارانی‌ سیاسی‌ نه‌بوونی‌ ئه‌منیه‌ت‌و ده‌ستی‌ رێژیمی‌ ئێران له‌و تیرۆرانه‌دا ده‌بینن. هه‌روه‌ها به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌ندامانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ بۆ سه‌ردانی‌ هێندێك ناوچه‌ له‌ نێوخۆی‌ هه‌رێمی‌ باشوورى كوردستان جاروبار كێشه‌یان له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانییه‌وه‌ بۆ هاتۆته‌ پێش‌و زۆرجار رێگریان لێ‌ ده‌كرێ‌‌و ئه‌و ناوچانه‌ بریتین له‌: قه‌ڵادزێ‌، پێنجوێن، رانیه‌‌و پشده‌ر.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا رۆژهه‌ڵاتییه‌كان ساڵه‌كانی‌ 1991 تاكوو 2007 هاتۆته‌ بیریان كه‌ ده‌یان كادر‌و پێشمه‌رگه‌‌و ئه‌ندامی‌ رێبه‌رایه‌تیی‌ رێكخراوه‌كانی‌ دژبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌و له‌سه‌رووی‌ هه‌موویانه‌وه‌ حیزبی‌ دێموكرات له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و به‌تایبه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌دا تیرۆر كران كه‌ دواتر رۆژنامه‌ی‌ میدیا لیسته‌ی‌ 151 ئه‌ندامی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، كه‌ له‌ باشووری‌ كوردستان تیرۆر كران، بڵاو كرده‌وه‌.

 

slemani_-_yakyati_-_4


قاسم سلێمانی‌ خه‌ڵكی‌ گوندی‌ "قنات ملك"ی‌ شاری‌ "رابر" له‌ پارێزگای‌ "كرمان"ی‌ ئێران، له‌دایكبووی‌ 20/12/1335ی‌ هه‌تاوی‌ به‌رامبه‌ر به‌ 11ی‌ مارسی‌ 1957، له‌ رێژیمی‌ ئێراندا چه‌ندین پله‌ی‌ به‌رزی‌ نیزامی‌ هه‌بووه‌‌و ئێستا فه‌رمانده‌ی‌ سپای‌ قودسی‌ رێژیمی‌ ئێرانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئامریكا‌و ئورووپاوه‌ كه‌وتۆته‌ لیسته‌ی‌ ره‌شی‌ تیرۆره‌وه‌. قاسم سلێمانی‌ كه‌ به‌ پێی‌ وته‌ی‌ گۆڤاری Wiredی‌ ئامریكایی‌، یه‌كێك له‌ پڕمه‌ترسی‌ترین مرۆڤه‌كانی‌ سه‌ر زه‌وییه‌، به‌پێی‌ وته‌ی‌ شرۆڤاكارانی‌ سیاسی‌‌و زلهێزه‌كانی‌ جیهان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ سوریا‌و به‌غداو ناوچه‌ شێعه‌كانی‌ عێراقى له‌ ئه‌ستۆیه‌‌و ده‌ستی‌ له‌ به‌شێكی‌ هه‌رێمی‌ باشووری‌ كوردستان به‌ باشی‌ ده‌ڕوا‌و ئه‌و ناوچانه‌ به‌ دڵی‌ خۆی‌‌و له‌ چوارچێوه‌ی‌ قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 5355
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy