كۆبانی قەڵای لەگیران نەھاتووی ئازادی لە ھەمبەر بیرۆكەیەكی تیرۆریستیە كە ھەوڵ دەدا لە رێگای چەواشە كردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بە ئامانجی سیاسی خۆی، كە دەسەڵاتە بگات.لەو سۆنگەیەوە تیرۆستانی ئەلقاعیدەو ھەڵگرانی بیرۆكەی تاڵبان لە ئەفغانستان بۆ جارێكی دیكە دەیانھەوێت كارەساتی مرۆڤی لە ناوچەدا دروست بكەنو بەداخەوە دیسان لانكەی شارستانیەتو مرۆڤایەتی، واتە كوردستانی پیرۆز بۆتە ئامانجی ھەڵگرانی ئەو بیرۆكەیە كە سەركەوتنی خۆیان لە لەناوبردنی نەتەوەكانی دیكەو بە تایبەتی نەتەوەی كورد دەبینن.
ئەوی كە گرووپێكی تیرۆریستی وەك دەوڵەتی ئیسلامی، ناسراو بە داعش ھەوڵ دەدات كە ببێت بە ھێزێكی ناوچەییو لەو پێناوەدا بە ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسالم جینایەت دەكاو سەری خەڵك دەبرنو ژنو منداڵی كوردەكان لە بازارەكانی ناوچەكانی خۆیاندا بە بەدیلی دەفرۆشن لە گەڵ ھیچ ئەخلاقو یاسایەكی مرۆڤیو جیھانی دا نییەو ئەو كارە وەك كارەساتێكی سەدەی ئێستا لە قەڵەم دەدرێت.
بەڵام ئەوەی كە جێگای تێڕامانو سەرەنجە، ئەوەیە كە بۆچی داعش كوردستانو نەتەوەی كوردی كردووتە ئامانجو ئارمانجی داعش لە شەڕ لە گەڵ كوردەكان چیەو بۆچی تەنیا كوردەكان لەو پێناوەدا قۆربانی دەدەن ! گۆمانی لەو راستیەدا نیە كە داعشو ھەڵگرانی بیرۆكەی داعش تەنیا بە مەبەستی سیاسی خۆیان لە ئایین كەڵك وەردەگرن. چۆنكە زۆربەی نەتەوەی كورد پەیرەوی ئایینی ئیسلامنو بۆ دەبێت كە داعش كەسانێكی مۆسڵمان بكاتە ئامانج ؟
بێ گۆمان ھەر وەك چۆن سەدامی دیكتاتۆر بە ناوی سۆرەتی پیرۆزی "ئەنفال"، كوردەكانی لە قەڵاچوو داو ھەر وەك خۆمەینی كە بە دانی فەتوا بە دژی كوردەكان ماڵو نامووسی كوردی بە حەڵال زانی، پیلانی داعشو داعشیەكان دەكرێت لە لایەن وڵاتانی داگیر كەری كوردستان ساز كر ابێتو كەرەستەیەك بێ بۆ دژایەتی كردنی كورد لەو قۆناغە مێژووییو ھەستیارە دا.
دەستكەوتەكانی نەتەوەی كورد لەو قۆناغەداو ھەروەھا پشتیوانی جیھانی لە دۆزی رەوای گەلی كوردو درۆستبوونی دوو ھەرێمی كوردی لە باشوورو رۆژئاواو ھەر وەھا پرۆسەی ئاشتی نێوان پكاكاو دەوڵەتی توركو لە كۆتایی دا بانگەشەی ھەرێمی كوردستانو مەسعوود بارزانی بۆ سەربەخۆی كوردستان، ھەموو لە خۆیدا ئەو راستیە نیشان دەدن كە كوردەكان لە لایەن جیھانەوە ناسراونو زۆر وڵات پشتیوانی لە مافی دیاری كردنی چارەنووسی كوردەكان دەكەن.
ئەو رەوشە ئاڵۆزەو ھەروەھا لە كاتێكدا كە مادەی 140ی یاسایی بنەڕەتی عێراق بە شێوەیەك جێبەجێ كرا كە كەس فیكری لەو دۆسیە ئاڵۆزە نەدەكرد، لە ناكاوە داعش كە تا ئەو كات رایگەیاندبوو كە ئامانجیان شەڕ لە گەڵ دەوڵەتی شیعەی عێراقو نووری مالكیە، لە گەرانەوەیەكی 180 پلەی دا روویان لە ھەرێمی كوردستان كردو ناوچەی شەنگال یان داگیر كردو ھەژمارێكی زۆر لە خەڵكی بێ گۆناھی كوردی ئێزدییان كوشتو ژنو كچەكانیان بەدیل گرت.
كە پاشانو بە بەرخۆدانێكی بێ وێنەی كوردەكانی ھەر چوار بەشی كوردستانو ھێرشی ئامریكاو ھاوپەیمانانی بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش، تا رادەیەكی باش پاشەكشەیان بەو ھێزە كرد.
پاش ئەو رووداوانەو بە ھانا ھاتنی خەڵكی كوردستان لە لایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتیو ھێرشی ھێزەكانی پێشمەرگە بۆ سەر تیرۆریستان، ئەو جار داعش كە لە ژێر پشتیوانی ھێندێك وڵاتی ناوچەدا ئەو كارانە دەكات، ھێرشی بردە سەر رۆژئاوایی كوردستانو شاری كۆبانی وەك ناوەندی ئەو ھێرشانەی داعش بە تۆندی كەوتە بەر ھێرشو پەلامارو لە راستیدا كۆبانی وەك ناوەندی بەرخۆدان لە ھەبەر گرووپێكی رادیكاڵی ئیسلامی سیاسی دا راوەستاوەو ئەو راوەستانە تەنیا بە خۆێنی سەدان رۆڵەی كوردی ھەر چوار بەشی كوردستانو تەنانەت كوردەكانی خۆراسانو رۆسیە بووە. بەرخۆدانێك كە تا ئێستا جیھانی تووشی سەر سوورمان كردووە كە چۆن خەڵكانێكی ئاسایی بە دەستی خاڵی كە سیلاحی ھەرە پێشكەوتوویان، كڵاشینكۆفو ئارپیچی یە توانیانە لە بەرامبەر ئەو گرووپە درندەیەدا راوەستنو بەرخۆدان بكەن.
لە شاری كۆبانی ئەوە پیاوەكان نین كە بەەرخۆدان دەكەن، بەڵكو ھەموو چینو تۆێژەكانی ئەو شارە لە ژنو منداڵو بەساڵاچووو جەوان ھەموویان بە ھەر شێوەیەك كە بۆیان دەكرێت راوەستاونو مردنی شەرافەتمەندانە لە سەر زێدی بابو باپیرانیان بە ھەڵاتنو ژیانی دیلی ناگۆرنەوەو داستانی ژیانێكی تازە بۆ مرۆڤایەتی سەر لە نۆێ دەنووسنەوە.
شاری كۆبانی ئەمرۆ زیاتر لە ھەر كاتێك پەیویستی بە پشتیوانی ئێمەی كورد لە سەراسەری جیھان ھەیەو دەبێت ئەو قەڵایە لەگیران نەھاتووی ئازادی بە ھەر نرخێكی گران بێ، بپارێزینو بێ گۆمان بێجگە لە كورد، ھیچ كەسێكی دیكە ناتوانێت دۆستی متمانەی ئێمە بێت. ھەر بۆیە دەبێت ئێمەی كورد بێجگە لە پشتیوانی، ھەوڵ بدەین یەكگرتووی ناو ماڵی كورد بە گشتیو رۆژئاوایی وڵات بە تایبەتی رێك بخرێنو پێش بە كارەساتێكی دیكەی مێژوویی بگرین.
لەو پێناوەدا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وەك یەكەمو قەدیمی ترین حیزبی كوردی بەشی ھەرە گەورەی بەر دەكەوێتو رێبەرایەتی ئەو حیزبە دەبێت ھەوڵێكی زۆر بۆ یەكخستنی ناو ماڵی كورد بە گشتیو كوردەكانی رۆژئاوا بدەن. بێ گۆمان ئەوە وەك لاپەڕەیەكی زێرین لە مێژووی خەباتی نەتەوەی كورد دا دەمێنێتەوە.

