هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران شه‌هید بوو + وێنه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

تایبه‌ت به‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان: دوێشه‌و، واته‌ شه‌وی‌ شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه‌، كاتژمێر 9:20 له‌ بنكه‌یه‌كی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ شوێنێك به‌ناوی‌ "كوورانی‌" نێزیك له‌ بنكه‌ی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ شاری‌ كۆیه‌، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی‌ "یه‌زدان حه‌مید نژاد" ناسراو به‌ "شاهین"، 22 ساڵ‌ ته‌مه‌ن‌و خه‌ڵكی‌ كرماشان ده‌كه‌وێته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی‌ گووللـه‌‌و شه‌هید ده‌بێ‌.

 

shahin_-_pdki_-_22


سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نێزیك له‌ رووداوه‌كه‌ به‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"ی‌ وت كه‌ كاتژمێر 9:35 ده‌نگی‌ ته‌قه‌یه‌كی‌ زۆر ده‌بیسترێ‌‌و ده‌ستبه‌جێ‌ كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی‌ ئه‌و بنكه‌ خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌‌و ده‌بینین كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كیان له‌ پشته‌وه‌ گوللـه‌ دراوه‌ له‌سه‌ری‌‌و شه‌هید كراوه‌. ئه‌گه‌رچی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران ئه‌و شوێنه‌یان خسته‌ ژێر چاوه‌دێرییه‌وه‌ به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن‌و به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ تایبه‌ت كه‌ به‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتووه‌ له‌و شوێنه‌‌و ده‌ورووبه‌ری‌ 47 پووكه‌ی‌ فیشه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه‌. تا كاتی‌ ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی‌ ئه‌منییه‌تی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ "چه‌كۆ ره‌حیمی‌" ئه‌ندامی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌‌و هه‌روه‌ها ئاسایشی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وامه‌.

یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكرات پاراستنی‌ ئه‌منییه‌تی‌ بنكه‌‌و باره‌گاكانی‌ حیزبه‌ به‌ شه‌و‌و رۆژدا‌و ئه‌م رووه‌داوه‌ش له‌ كاتی‌ گه‌شتی‌ شه‌وانه‌ی‌ یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ رووی‌ داوه‌.

یه‌زدان حه‌مید نژاد ناسراو به‌ شاهین تازه‌ هاتۆته‌ نێو ریزه‌كانی‌ حیزبه‌وه‌‌و رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی دوای‌ ته‌واوكردنی‌ خولی‌ تایبه‌تی‌ سیاسی‌ ـ نیزامی‌ به‌ فه‌رمیی‌ بۆته‌ پێشمه‌رگه‌.

سه‌باره‌ت به‌‌و هه‌واڵه‌ی‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی‌ "وشه"دا بڵاو بۆته‌وه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" وتی‌ كه‌ سه‌رتاپای‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ دوور له‌ راستییه‌‌و چه‌واشه‌كارییه‌كی‌ زۆری‌ تێدایه‌. هیچ كه‌سێك نه‌یویستووه‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌جێ‌ بێڵێ‌‌و بڕواته‌ نێو ریزه‌كانی‌ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی‌ له‌ ئێمه‌ جیا بوونه‌ته‌وه‌‌و ته‌نانه‌ت په‌لێكی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ ئه‌و هاوڕێیانه‌ش خۆیان گه‌یانده‌ نێزیكی‌ شوێنی‌ رووه‌داوه‌كه‌‌و ویستوویانه‌ یارمه‌تی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ ئێمه‌ش بده‌ن.

هه‌روه‌ها وتی‌ كه‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیهه‌وێ‌ سه‌نگه‌ری‌ خه‌بات بگۆڕێ‌ ئه‌وه‌ شتێكی‌ ئازاده‌ له‌ نێو حیزب‌و رێكخراوه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتدا‌و كه‌س ناتوانێ‌ به‌رگری‌ له‌ شتێكی‌ وا بكا‌و ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ كه‌ به‌و شوێنه‌ بڵاو بۆته‌وه‌  سه‌رتاپاری‌ درۆیه‌‌و ته‌نیا بۆ ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ به‌و شێوه‌ دارێژڕاوه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان چه‌ندین پڕۆژه‌ی‌ درووستكردنی‌ جادده‌‌و چه‌ندین كۆمپانیا كه‌ هه‌موویان له‌ژێر ده‌ست سپای‌ تیرۆریستیی‌ قودسی‌ رێژیمدان له‌و ناوچه‌ی‌ كه‌ بنكه‌ی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ حیزبی‌ لێ‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌، هه‌ن‌و خه‌ریكی‌ كاری‌ به‌ناو "خزمه‌تگوزاری‌"ن بۆ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ ناوی‌ كۆمپانیای‌ "راه‌ پارسیان آبادان"ـه‌‌و ته‌نیا یه‌ك تا یه‌ك‌و نیو كیلۆمیتر له‌ بنكه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكرات دووره‌‌و ئێستا یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ گومانی‌ لێ‌ ده‌كری‌ ده‌ستیان له‌ شه‌هید بوونی‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌ هه‌بێ‌ ئه‌و بنكه‌یه‌‌و گوایه‌ پێشتریش حیزب ئاگاداریی‌ نه‌بوونی‌ ئه‌منییه‌تی‌ به‌بۆنه‌ی‌ ئه‌و پڕۆژانه‌ی‌ رێژیمی‌ ئێران له‌و ناوچه‌، گه‌یاندۆته‌ گوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

هه‌ر ئێستا‌و له‌ كاتی‌ ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌دا كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی‌ رێبه‌ریی‌‌و كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ گۆڕستانی‌ شه‌هیدانی‌ حیزب خه‌ریكی‌ ناشتنی‌ ته‌رمی‌ شه‌هید یه‌زدان حه‌مید نژادن.

له‌ ئه‌گه‌ری‌ ده‌سكه‌وتنی‌ زانیاریی‌ زیاتر، ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" به‌رده‌وام ده‌بێ‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌‌و زانیاری له‌م پێوه‌ندییه‌دا...


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 4878
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن هێرش, October 05, 2014
کاکە گیان تو خوداکەت ئەمە وێنەیە داتناوە لە پێشمەرگەی شەهیدبو ، خۆت بینیوتە

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy