خەباتو بەرخۆدانی كورد بە گشتیو كوردانی رۆژھەلاتی كوردستان بە تایبەتی ھیچ كاتێك بە پێی ویستی كوردەكان نەبووەو كوردەكانو حیزبە سیاسیەكانی رۆژھەلاتی كوردستانو بە تایبەتی حیزبی دایك، واتە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ھەمێشە باوەڕیان بە چارەسەری ئاشتیانەی پرسی كورد لە رێگای دیالۆگو وتوێژ لە گەڵ دەسھەڵاتدارانی ئێران بووەو لەو پێناوەدا گەلی كوردو حیزبی دێموكرات گەورەترین قۆربانیان داوەو دەیدەن.
بە درێژایی مێژووی بزاڤی رزگاریخوازانەی كورد لە كوردستانی ئێرانو بگرە لە سەردەمی میرنشینەكانی كورد، كوردەكان بەداخەوە ھەمێشە بە سیاسەتی وتوێژ لە ناو بردراونو رێبەرانی جۆڵانەوەكانی كورد بوونە بە قۆربانی پیلانەكانی داگیركەرانی كوردستان.
لە مێژووی نەتەوەی كورد لە رۆژھەلاتی كوردستان، لە سەردەمی میرنشینەكانی كورد، ئەمیرخانی لەپ زێرین لە قەڵای دمدم دا ھەر بە سیاسەتی وتوێژ لەناو بردراو پاشان ئەو سیاسەتە لە لایەن دەسھەڵاتدارانی زاڵ بە سەر ئێران وەك سیاسەتی فەرمی ھەموو حكوومەتەكانی زاڵ بە سەر كوردستاندا بەرێوە چووە. ھەر لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتە نگریسەی حاكمانی زاڵ بە سەر نەتەوەی كورداوە كە دەیبینن لە سەردەمی جۆڵانەوەی سمكۆی شكاك دا دوو جار ناوبراو دەكەوێتە بە ھۆی وتوێژ دەكەوێتە بەر تیرۆری دەسەڵاتدارانی ئێران كە لە جاری یەەكەم دا برایی سمكۆ بە ناوی عەلی خان شەھید دەبێتو لە جاری دووھەم دا كە بە بیناۆی وتوێژ ناوبراو بانگی شاری شنۆ دەكەن، لەو شارەدا بە دەستی دەسەڵاتدارانی ئەو كاتی ئێران تیرۆر دەكرێت.
بە داخەوە ئەو سیاسەتە لە بەڕگەكانی دیكەدا دیسان دووپاتو سەد پات دەبێتەوەو لە سەردەمی كۆماری كوردستان لە ساڵی 1945 زاینیو لە كاتێكدا كە پێشەوا قازی محەممەد بە مەبەستی وتوێژ لە گەڵ دەسەڵاتدارانی رێژیمی شای ئێران دەچێتە لای ئەوان، پێشەووا دەستبەسەرو پاشان لە دادگایەكی نمایشی دا حوكمی سێدارە بە سەریدا دەسەپێنرێتو دواتر لە شاری مھاباد لە سێدارە دەدرێت.
پاش ئەو قۆناغەو لە سەردەمی خەباتی چەەكداری ساڵانی 46و 47 دا ، بە پێی ھێندێك بەڵگە، سۆلیمانی موعینیو مەلا ئاوارە ھەر بە سیاسەتی وتوێژ ، شەھید دەكرێن. ئەو سیاسەتە نگریسەی كاربدەستانی سیاسی ئێران لە ھەمبەر نەتەوەی كورد لە رووی ئاگاھی بووە لە راستیدا دەوڵەتەكان بەو كارە زەربەی زۆر كاریگەریان لە سەر جەستەی بزاڤی دێموكرراسی خوازی كورد داوە كە تا ئەمرۆش پێوە دیارە .
لە سەردەمی سەرھلدانو ڕاپەڕینی ساڵی 1357ی ھەتاویداو لەو دەرفەتە مێژوویە كە كوردەكان زۆرترین قۆربانیان بۆ بە دێموكراتیزە كردنی ئێران دابووو دەدەن، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وەك یەكەم ھێزی كاریگەر لە سەراسەری كوردستان، زۆر ھەوڵیان دا كە لە رێگای دیالۆگو وتوێژ پرسی كورد بە ئەنجامێكی دڵخواز بگەیننو ھەر لە رۆژانی یەكەمی ھاتنە سەر كاری كۆمااری ئیسلامی ئێراندا، گەلی ككورد بە رێبەرایەتی شەھیدی سەركردە دۆكتور قاسملووو ھەیئەتی نۆێنەرایەتی گەلی كورد، سەردانی خۆمەینیو تارانیان كردو زۆر ھەوڵیاندا كە رێژیمی تازە بە دانی مافی نەتەوەیی بە كوردستان رازی بكەن. بەڵام بەداخەوە ئەنجامی ئەو ھەموو ھەوڵە، بە ھێرشی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر كوردستانو دانی فەرمانی جیھادی خۆمەینی بە دژی گەلی كورد كە لەو فەرمانەدا ماڵو نامووسو شەرەفی كوردەكان بە حەلال زانرا بوو !!! ئەوە بوو كە گەلی كوردو حیزبە كانی كوردستانی رۆژھەلات بە ناچاری شەڕێكی بەرگریو رەوایان لە ھەمبەر ئەو ھێرشەدا ئەنجام دا كە بە شەڕی بەرگری رەوا ناسراوە.
بەڵام ئەوەی كە جێگای سەرنجە ھەر ئەوكاتو لە گەرمەی شەڕدا رێبەری زانا كاك دۆكتور قاسملوو بە دەیان جار وتی كە :" رێگا چارەی پرسی كورد، نیزامی نینەو وتوێژە". لە راستیدا ئەو پەیامەی رێبەری گەورە قاسملوو زۆر بە واقیع بینی بووو شەھید دۆكتور قاسملوو بە باشی دەیزانی كە دەبێت رۆژێك لە رێگای وتوێژ ئەو پرسە چارەسەر بكرێت كە لە دوایی دا گیانی خۆی ھەر لە راستای ئەو باوەرە ئینسانیەدا پێشكەش كردو لە كاتێكدا كە لە گەڵ شاندی نۆێنەرایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران خەریكی وتوێژ بوو بە دەستی ئەو رێژیمە تیرۆریستە شەھید كرا.
پاش كاك دۆكتور قاسملوو، یارو قۆتابی بەوەجی ئەو رێبازە واتە كاك دۆكتور شەرەفكەندی رێبازی قاسملووی وەك گلێنەی چاوانی پاراستو دەستی بە خەباتێكی بێ وچان بۆ رۆخاندنی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد كە لە دوایی دا بەداخەوە ئەو رێبەرە لێھاتوویەش وەك رێبەری كاك دۆكتور قاسملوو بە دەستی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئێران شەھید كرا كە ئەگەرچی خۆێنی كاك دۆكتور شەرەفكەندی وەك رێبەری زانا قاسملوو بە فیرۆ نەچووو تیرۆریستان دادگایی كران.
بە سەرنجدان بەو مێژوویە بۆ ئێمەی كورد بە راشكاوی دەردەكەوێت كە ھیچ رێژیمێكو ھێزەكانی سەراسەری دژبەری كۆماری ئیسلامی ئێران حازر نین كە مافی نەتەوەی كورد قەبوول بكەنو ئەوانیش لە قاڵێبێكی دیكەدا دژبەری گەلی كورد لە رۆژھەلاتی كوردستانن.
ئەگەر ئێمە بە چاوێكی كراوە تەماشای ئەو مێژوویەو ئەو ئۆپۆزیسیونی كۆماری ئیسلامی ئێران بكەین، دەبێت لە ھەموو شێوەكانی خەباتو یەك لە وان خەباتی رەوای چەكداری كەڵك وەرگرینو خۆمان وەك ھێزێكی بە ھێز كە ھەبوونمان ھەیەو دۆنیا نەتوانێت ئێمە ئینكار بكات نیشان بدەین. بێ شكو گۆمان رۆژھەڵاتی نێوەراست شۆێنی ئەمری واقیعەو ھەر ھێزێك كە بتوانێ خۆی وەك ھێزێكی گرجو گۆڵ نیشان بدات، لە لایەن جیھانەوە پشتیوانی لێ دەكرێت. كە وایە ئێمەی كوردو بە تایبەتی حیزبیی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وەك ھێزێكی بەربڵاوی ھەموو كوردستانی ئێران دەبێت دەرفەتەكان بە قازانجی گەلی كورد تەواو بكەین كە بێ گۆمان لەو قۆناغەداو بەر لە ھەموو شتێك یەكرێزی ناو ماڵی كوردو خەباتی ھاوبەش پێویستی سەركی ئەو قۆناغەی مێژوویە.

