هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بۆ حزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

qarani_qadri_-_logo_-_webـ بۆ داهاتوو

حزب‌و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەندامانیانەوە، بە چاوێکی ڕەخنەگرانەوە سەیری ئەزموونی هەرێمی کوردستان‌و دەسکەوتەکانی دەکەن. هیچ گومان لەوەدا نییە، کە بەشێکی زۆر لە ڕەخنەکانیان، ماقووڵ‌و بەجێن.

شک لەوەشدا نییە، کە حزب‌و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی بەرنامەن بۆ ئێستا‌و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کەموکورتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دووبارە نەبنەوە، پێویستە زۆر بە وردی کار لەسەر ئەزموونی هەرێمی کوردستان بکرێت‌و هەر لە ئێستاوە لە بواری هزرییەوە هەوڵی بۆ بدرێت. بۆ دووبارە نەبوونەوەی کەموکورتییەکان پێویستە:

- دەبێ دەرگە لەسەر دیاردەی "فیفتی فیفتی"، یان شێوازێکی تری "فیفتی فیفتی" لە نێوان چەند حزبدا بگیرێت.

- ڕێز لە ئاکامی هەڵبژاردنەکان بگرن‌و بەبێ شەرت‌و مەرج قبووڵی بکەن.

- بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ دواوە مەگەڕێنەوە‌و مێژووی کێشە کۆنەکان تێکەڵ بە پرس‌و گرفتی ڕۆژ مەکەن. ئەوانەی کە بە ڕابردووەوە دەژین، بێشک بێبەری دەبن لە داهاتوو. ئەوان داهاتووشیان هەر ڕابردوویانە. کێشە‌و کەموکورتییەکانی ڕابردوو، تەنیا بۆ دەرسلێوەرگرتن دەبن‌و بەس. تێکەڵکردنی کێشەی کۆن دەگەڵ پرسی ڕۆژ، کۆمەڵگە بە بنبەست دەگەیێنێت.

- خێرا بیر لە پێکهێنانی ئەرتەشێکی یەکپارچە بکەنەوە، بۆ ئەوەی بەر بە هێزی نیزامیی حزبی بگیرێت.

- دەست مەخەنە ناو کاروباری ڕێکخراوە ناحکوومییەکانەوە‌و کۆمەڵگە بەحزبی مەکەن. هەروەها دژی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییش مەوەستنەوە‌و بە زەبری پشتیوانیی هێز‌و دراوەوە، مەیانخەنە ژێر ڕکێفی خۆتانەوە.

- لایەنگری سەرسەختی مافی مرۆڤ، ئازادیی ڕادەربڕین‌و نووسین بکەن‌و ئەمەش پڕۆژەیەکی هەنووکەیییە.

 

qarani_-_dahato_-_2


- ئازادیی دین‌و مەزهەب بەشێکن لە دیموکراسی، بەڵام لە نێوان دین، مزگەوت، مەلادا جیاوازی هەیە. ئەرکی حکوومەتێکی دیموکراتیکە کە دەبێ بەپێی یاسا ئازادیی دین دابین بکات، بەڵام دەبێ ئاگاداری ئەوە بن، کە مەلاکان بە ناوی دینەوە حکوومەتێکی سێبەر دروست نەکەن.

- لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشدا پاشماوەکانی کۆمەڵگەی دەرەبەگایەتی‌و عەشاییری هەر ماون، بۆ بەدەستهێنانی "دەنگ"، بڕەو بە سیستەمی عەشاییری مەدەن‌و لە هەوڵی بوژانەوەیدا مەبەن.

- جاش‌و پاسداری کورد مەکەن بە مڵۆزمە‌و بە ڕێگەی ئەوانەوە بیر لە هێز‌و دەسەڵات مەکەنەوە.

- بە ناوی شۆڕش، شۆڕشگێڕی‌و خەباتی ڕابردووەوە، لەشکری مووچەبگیر‌و بێبەرهەم دروست مەکەن.

- دامەزراوە حکوومییەکان بەحزبی مەکەن، بیر لە کەسانی لێهاتوو‌و لێوەشاوە بکەنەوە‌و لە سەر بنەمای (Meritocracy) بیر لە دانانی حکوومەت بکەنەوە.

- شەڕ بۆ کورسی مەکەن. ئاوەدانی، دیموکراسی، حکوومەتی یاسا‌و ژیانێکی بەختەوەرانە لە پلەی یەکەمدایە.

- بیر لە حکوومەتێکی یاسایی‌و دیموکراتیک بکەنەوە‌و با لە کاری ڕۆژانەدا، دیواری چین لە نێوان حزبەکان‌و حکوومەتدا هەبێت. لە حکوومەتێکی دیموکراتیدا حزب‌و حکوومەت بەو مانایە لێک جیادەکرێنە، کە تەنیا لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا حزبێکی سیاسی بۆ ماوەی مانگێک بە هەموو هێز‌و تواناوە لە کۆمەڵگەدا چالاک دەبێت. دوای کۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن، حزبەکان حکوومەت چێ دەکەن، لە دواییدا حزب دەبێ مەیدان بۆ حکوومەت‌و دامەزراوەکانی چۆل بکات‌و تەنیا خەریکی کاری حزبایەتیی خۆی بێت، چونکە کاری ڕاپەڕاندن‌و جێبەجێکردنی بڕیارەکان لە ئەستۆی حکوومەتدایە نەک حزب.

- بۆ دانوستان دەگەڵ حکوومەتی ناوەندیدا، دەبێ یەکگرتووبن.

- تەنیا خاڵێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ڕێک وەکو هەرێمی کوردستان وایە، ئەویش بوونی بە لێشاوی ڕاگەیاندنی حزبییە. دژی ڕاگەیاندنی ئازاد مەوەستنەوە.

دیموکراسی بە بوونی زۆرینە‌و کەمینە، ئۆپۆزسیۆن‌و ڕاگەیاندنی ئازادەوە مانا دەدات. گشتی ئەمانەش، دەبێ یاسا ڕێکیان بخات.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1065
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy