هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

به‌په‌له‌: دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێنج حیزبی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌پشت درگا داخراوه‌كان ده‌ستی‌ پێكرد

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هه‌ڵۆی‌ كوردستان: ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه‌، 8ی‌ ره‌زبه‌ری‌ 1393ی‌ هه‌تاوی‌ دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێنج حیزبی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان واته‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆڕشگێڕی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانی‌ ئێران، كۆمه‌ڵه‌/ شاخه‌ی‌ كوردستانیی‌ حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ ئێران، حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان‌و كۆمه‌ڵه‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان، له‌ باره‌گای‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ زڕگوێزی‌ شاری‌ سلێمانیی‌ باشووری‌ كوردستان ده‌ستی‌ پێكرد.

 

5_hezb_-_kobinawa_2


سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرا بكرێ‌ به‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"ی‌ وت كه‌ ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ درێژه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ جاری‌ پێشووه‌ كه‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 10ی‌ خه‌رمانانی‌ 1393 له‌ له‌ بنكه‌ی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ڕێوه‌ چووه‌.

هه‌ر ئێستا‌و له‌ كاتی‌ ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌دا كۆبوونه‌وه‌كه‌ درێژه‌ی‌ هه‌یه‌‌و كۆمه‌ڵێك زانیاریی‌ تایبه‌ت به‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتووه‌، به‌ڵام له‌به‌ر نهێنیی‌ بوونیان‌و بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ ئامانجی‌ ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ زانیارییه‌كان خۆ ده‌پارێزین‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" وتی‌ كه‌ ئه‌مه‌ ئاخرین كۆبوونه‌وه‌ نیه‌‌و ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ له‌ پشت درگا داخراوه‌كان به‌رده‌وام درێژه‌ی‌ ده‌بێ.

له‌ ئه‌گه‌ری‌ ده‌سكه‌وتنی‌ زانیاریی‌ زیاتر، ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" به‌ ره‌چاوكردنی‌ نه‌دركاندنی‌ نهێنییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێ‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌‌و زانیاری له‌م پێوه‌ندییه‌دا...

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2678
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن qader, October 02, 2014
لە خورا وۆتان ماندو دەکەن فیشە فیشی چیتانە .ێوە بە خوینی شەهیدان موهامەلە دەکەن

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy