هەڵۆی کوردستان: پێشمەرگەیەکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لەناوچەی شنۆ شەهید دەبێت .
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە ماڵپەڕی "هەڵۆی کوردستان" گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ٢ی رەزبەری ٢٧١٤ی کوردی، پۆلێک لە پێشمەرگەکانی "حدک" لە ناوچەی شنۆ، دەکەونە کەمینو لەئاکامدا پێشمەرگەیەکیان بەناوی هەژار قاسمی شەهید دەبێت .
ئەو شەڕە لەنیوان گوندەکانی دێ شەمسو حەسەن نوورانی شنۆ‌و لە نزیک چۆمی گاده‌ران هاتۆته ئاراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "هەڵۆی کوردستان"ی وت: "سەر لەئێوارەی هەمان رۆژ تەرمی هەژار قاسمی لەلایەن خەڵکەوە ئەسپەردەی خاک کراوە، بەڵام شەوی رابردوو رەوانەی زێدی خۆی واتە مەهاباد کراوەتەوە".
هه‌ر له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا "ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموكراتی کوردستان" به بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوێك شه‌هید بوونی "هه‌ژار قاسمی" له چوارچێوه‌ی هێزێك به ناوی " پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" پشتڕاست كرده‌وه.
ئه‌گه‌رچی ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" زانیاریی وردی سه‌باره‌ت به‌م هێزی پێشمه‌رگه له‌به‌رده‌ست دایه، به‌ڵام له‌به‌ر پاراستنی گیانی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژهه‌ڵات له بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنییه‌كان خۆ ده‌پارێزین.
پێویسته بگوترێ ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام له شوێنه جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، شه‌ڕو تێكهه‌ڵچوون له نێوان پێشمه‌رگه‌كان‌و خۆفرۆشانو هێزه‌كانی رێژیم رووی ده‌داو تا ئێستا ده‌یان پاسدار‌و خۆفرۆش به سزای خۆیان گه‌یشتوون، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مین پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاته كه له‌م ماوه‌یه‌دا شه‌هید بووه.
ئه‌گه‌رچی له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین هێزی پێشمه‌رگه له حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ناوچه بوون‌و ههنو ده‌ركه‌وتوون، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ هیچ لایه‌نێك به شێوه‌ی فه‌رمیی ئه‌م شه‌ڕو تێكههڵچوونانهی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆو ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره "حدك" به شێوه‌ی فه‌رمی ئاماژه به بوونی پێشمه‌رگه‌یان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كا.
"حدك" (حیزبی دێموكراتی كوردستان)، رێكه‌وتی 15/9/1385ی هه‌تاوی به سه‌رۆكایه‌تیی "حه‌سه‌ن رهستگارو عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده" له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران جیابوونه‌وه، به‌ڵام له‌م یه‌ك ساڵه‌ی ئاخردا چه‌ندین هه‌وڵ بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی دێموكرات دراوه كه تا ئێستا به ئاكام نه‌گه‌یشتووه.
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" به ره‌چاوكردنی نه‌دركاندنی نهێنییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێ له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاریی ورد‌و تایبه‌ت له‌م پێوه‌ندییه‌دا...

