هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

لە عێراق دیسان کڵاوی کورد بە بادا چوو

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

majid_-_web_-_taybet_1چوارساڵ لەمەوبەر کاتێک جارێ کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان پێشمەرگەی لێنەبوو و ناوچە سوننەکانی عێراق نەکەوتبوونە ژێر کۆنترۆلی دەوڵەتی ئیسلامی داعش، نوێنەرانی ئێران، ئەمریکا، نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرانی سیاسی عێراق لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان پەنایان بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێنا بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نووری مالیکی و دەوڵەتی عێراق. دوێنی شەو دەوڵەتی عێراق بخوێنە عەرەبە شیعە و سوننەکان و لایەنگرانی "یەکیەتی خاکی عێراق" نیشانیان دا کە دەسەڵاتی راستی لە عێراقەوە بەدەستە و کێ دوارۆژی عێراق رێبەری دەکات. جارێ کۆبوونەوەی لووتکەی کوردستان لە سلێمانی تەواو نەببوو، هەریمی کوردستان لە مەڕ بەشداری کردن یان نەکردن لە دەوڵەتی حەیدەر عەبادی بڕیاری کۆتایی نەدابوو، کە پەرلەمانی عێراق بە بێ بەشداری نوێنەرانی کورد کۆبوونەوەی خۆی بۆ دانی دەنگی متمانە بە دەوڵەتی عەبادی دەستی پێکرد و سەرەرای داوای سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق – نووری مالیکی – کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمان تەنانەت نیو کاتژمێریش دوا نەخرا.

 

majid_-_kllaw_-_4

 

لەکاتێکدا حکوومەت خەریکی وەرگرتنی دەنگی متمانەی پەرلەمان بوو، نوێنەرانی کورد لە سلێمانی مەرجەکانی خۆیان بۆ بەشداری لە حکوومەتی نوێدا راگەیاند. سوننەکان بۆ بەشداری لە حکوومەت 17 خاڵی بنەرەتیان لەبەرامبەر دەوڵەتی عێراق دا دانە، کەچی کوردەکان داخوازەکانیان تەنیا لە رووی رستەییەوە نەبێت، ناوەرۆکەکەی جیاواز لە داخوازی چوارساڵ لەمەوبەر نەبوو. پرۆپاگەندەی چەند مانگی رابردوو بۆ رێکخستنی رێفراندۆم و کۆتایی هاتنی ماددەی 140ی دستووری عێراق و پرسی سەربەخۆیی کوردستان وەک پرۆپاگەندەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هاوینی 2013دا کۆتایی پێهات. پرسی کۆنگرەی کوردستان بۆ گەرم کردنی بازاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی باشووری کوردستان هێنرایە بازاڕ و پرسی سەربەخۆییش بۆ وەرگرتنی بەشەبوودجەی چەندین مانگی رابردووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. بەو جیاوازیە کە لە ئەنجامی ئەو پرۆپاگەندەیەدا کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی جیددی هەوڵی دا و سەرکەوتوانەش هەوڵەکەی بەرێوە برد لە راکشانی شەری داعش بۆ خاکی کوردستان و رزگار کردنی شیعەکان لەو شەڕە و لە ئاکامدا دیسان بە دانی چەک و یارمەتی لەشکەری لاوازترکردنی حکوومەت و سەروەری باشووری کوردستان. دوور نیە مەرجی دەوڵەتی عێراق بۆ "جێبەجێ کردنی ماددەی 140ی دستوور" و رێفراندۆم پاشەکشەی پێشمەرگەکان بۆ هەرێمی کوردستان بێت، بۆ ئەوەی لە کەشێکی ئازاد دا خەڵک بەشداری لە رێفراندۆم دا بکات و ئەزموونی حکوومەتی میللی ئازەربایجان و کۆماری کوردستان لە ساڵی 1946دا دووپات بێتەوە. سیاسەت گەمەی مامەڵە و بەرژەوەندیەکانە. بەڵام کاتێک مامەڵەگەرەکان سەرەرای بوونی جیاوازی لە هاوسەنگی هێز و قورسایی سیاسی بە هۆی نەبوونی یەکیەتی نەتەوایەتی نەتوانن ویستەکانی خۆیان یەکگرتووانە بەرەوپێش بەرن، دەبنە قوربانی ئەوانەی کە بەرژەوەندیان لە دەرەوەی سنووری بەرژەوەندی نەتەوایەتی گەلی کوردە و ئاکامەکەش دەبێتە ئەوەی دوێنی شەو بینرا.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1258
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy