هه‌ڵۆی كوردستان: رۆژی شه‌ممه، رێكه‌وتی 15ی خه‌رمانانی 1393، به‌رامبه‌ر به 6ی سێپتامبری 2014، رادیۆ ده‌نگی كوردستان له وڵاتی سوئێد، وتووێژێكی له‌گه‌ڵ هه‌ڵۆ جانانی، چالاكی سیاسی‌و به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" پێك هێنا.
ئه‌م وتووێژه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی "داعش"، بارودۆخی هه‌رێمی باشووری كوردستان، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێوه‌ندیی رێژیمی ئێران له‌گه‌ڵ "داعش"، سه‌ردانی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له هه‌رێمی كوردستان‌و به‌شداری پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات‌و كۆمه‌ڵه له شه‌ڕ دژی داعش پێك هاتووه كه راسته‌وخۆ له رادیۆ بڵاوۆ بوو‌و چه‌ند بیسهرێكیش به پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به‌شداریان له‌و وتووێژه كردووه‌و پرسیاره‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" كرد.
له‌و وتووێژه‌دا "هه‌ڵۆ جانانی" ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له شاری مههابادو له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا له‌دایك بووه‌و ده‌بوایه هه‌ڵوێستی له به‌رامبه‌ر قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ببوایه‌ت كه پێشمه‌رگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی وتووێژه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ده‌بێ حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بیرێك له‌وه بكه‌نه‌وه كه له‌م چوارچێوه بێنه ده‌ره‌وه.
له رێگه‌ی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی خواره‌وه سه‌رنجتان بۆ بیستی ده‌قی وتووێژه‌كه راده‌كێشین كه ماوه‌كه‌ی 34 خولهكو 35 چركه‌یه.
Download
Name
Play
Size
Length
Hallo Janani - radio dangi kurdistan la soed
15.8 MB
34:35 min


پێشمەرگەی دلێری دوێنێ و چالاکی مەدەنی و
هاورێ و یارمەتیدەری چالاکانی ئەمرۆی کوردەواری.
خۆشمان ئەوێی.