هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه رۆژی شه‌ممه 16ی خه‌رمانانی 1393ی هه‌تاوی، كچێكی پێشمه‌رگه به‌ناوی نیگار حسێنی له كاتی تۆپبارانكردنی بنكه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه شه‌هید بوو.
ناوبراو پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان بوو. شه‌هید نیگار له پرۆفایلی فهیسبووكهیدا رێكه‌وتی له‌دایكبوونی خۆی 25ی ئۆكتۆبری 1999 نووسیوه‌و به‌پێی ئه‌و رێكه‌وته ناوبراو ته‌نیا 15 ساڵ ته‌مه‌نی بووه‌و ئه‌گه‌ر وابێ پارتی ئازادیی كوردستان به هه‌موو پێوه‌رێك جگه له یاسای شه‌ڕ، مافی منداڵانیشی پێشێل كردووه.
هه‌واڵه شه‌هید بوونی ئه‌و پێشمه‌رگه له راگهینهكان بڵاوو بۆته‌وه‌و تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، پارتی ئازادیی كوردستان شه‌هیدبوونی نیگار حسێنی پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه‌و هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌وه نه‌داوه‌و هه‌ر بۆیه‌ش "هه‌ڵۆی كوردستان"یش ناتوانێ هه‌واڵی شه‌هید بوونی پشتڕاست كاته‌وه.
پێویسته بگوترێ پێشتر حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران زیاتر له 200 پێشمه‌رگه‌ی پۆشته‌و په‌رداخی ره‌وانه‌ی بهرهركانی شه‌ڕ كردبوو‌و هه‌روه‌ها دواتر كۆمه‌ڵه‌ش چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی ره‌وانه شه‌ڕ كرد، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر فشاری كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا داوایان له هێزه‌كانی حیزبی دێموكرات‌و كۆمه‌ڵه كردبوو كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنكه‌كانی خۆیان‌و به‌پێی زانیارییه‌كان هیچ فشارێك بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌هاتووه كه پێشمه‌رگه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنكه‌كانی خۆیان‌و رێژیمی ئێران زۆرتر له‌سه‌ر به‌شداریی حیزبی دێموكرات له شه‌ڕی دژ به داعش ناڕه‌زایه‌تیی توندی به هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندبوو.
لێره‌دا ده‌توانن گۆرانییه‌كی شه‌هید نیگار حسێنی ببینن:
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
ـ پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چوونه شه‌ڕی داعش
ـ چەند هێزێکی پوشتە و پەرداخ لە پێشمەرگەی دێموکرات، رەوانەی بەرەکانی شەڕ لە کوردستانی باشوور کران
ـ چه‌ندین هه‌زار ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئاماده‌ی شه‌ڕن
ـ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له سه‌ر داواى حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان بووه
ـ پێشمه‌رگه‌كانی دێموكرات گوندێكیان له داعش پاك كرده‌وه
ـ پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات سه‌ربه‌رزانه گه‌ڕانه‌وه بنكه‌كانیان
ـ شێره‌كانی دێموكرات له شاری سه‌قز: چاوه‌ڕوانی بڕیاری حیزبین!
ـ نوێترین راپۆرتی شەڕی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەدژی داعش + وێنه

