هه‌ڵۆی كوردستان: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10ی خه‌رمانانی 1393، پێنج حیزبی سه‌ره‌كیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان واته، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، كۆمه‌ڵه/ شاخه‌ی كوردستانیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان پێك هێنا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كه به "هه‌ڵۆی كوردستان"ی راگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی ناوچه، به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و باشووری كوردستان بووه‌و ههڵسهنگاندنو لێكدانه‌وه‌ی رووداوه‌كان كراوه‌و هه‌نگاو هه‌ڵگیراوه بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان ئه‌م حیزبانه‌دا بۆ هه‌ر ئهگهرێكو بۆ هه‌ر كارێكی هاوبه‌ش له داهاتوودا ئه‌گه‌ر پێویست بێ.
پێشتریش ئه‌م پێنج حیزبه كۆبوونه‌وه‌یان پێكه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام پێشتر له‌سه‌ر كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و ئه‌مجاره له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌ی پێشووتری ئه‌م 5 حیزبه‌دا جۆرێك له هاوده‌نگیی پێك هاتبووو ئه‌م 5 حیزبه توانیان له رۆژی ده‌نگدانی هه‌موو حیزب‌و رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا بۆ هه‌ڵبژاردنی 5 حیزب بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر پێنجیان ده‌نگ بێننه‌وه كه ئه‌مه تووڕه‌بوونی PKKی لێ كه‌وته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه لقی رۆژهه‌ڵاتی PKK واته PJAK(هه‌مان KODAR ئیمڕۆیی) نه‌یتوانی ده‌نگ بێنێته‌وه‌و هه‌روه‌ها پارتی ئازادیی كوردستانیش كه خۆی به "جه‌مسه‌ر" ده‌زانێ، گه‌لێك ناره‌حه‌ت بوو.
پێویسته بگوترێ به‌هۆی هێرشی داعش بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، بارودۆخی ئه‌منییه‌تی هێندێك ئاڵۆز بووه‌و هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانی "هه‌ڵۆی كوردستان"، رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران گه‌لێك هێزی چه‌كداری له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌ت له ناوچه سنووریه‌كان جێگیر كردووه‌و ئه‌ندامانی گرووپه سه‌له‌فییه‌كان كه به ئه‌ندامانی "داعش" له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناسراون، كه‌وتوونه‌ته جموجۆڵو تا ئێستا به ئاشكرا له چه‌ندین شوێنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ركه‌وتوون‌و به ئاشكرا ته‌بلیغات دهكهنو خه‌ڵك به‌ره‌و جیهادو تیرۆر هان ده‌ده‌ن.
له ئه‌گه‌ری ده‌سكه‌وتنی زانیاریی زیاتر، ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" به ره‌چاوكردنی نه‌دركاندنی نهێنییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێ له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاری له‌م پێوه‌ندییه‌دا...

