هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ حیزبی‌ دێموكرات ده‌كه‌وێته‌ به‌ر هێرشی‌ تیرۆر

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

keywan_joklan_-_tiror_-_2هه‌ڵۆی‌ كوردستان: پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ ناوی‌ كه‌یوان جوقلان، خه‌ڵكی‌ شارى بۆكان، شه‌وی‌ شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه‌، 8/9ی‌ خه‌رمانانی‌ 1393، كاتژمێر ده‌ورووبه‌ر 11ی‌ شه‌و، له‌ شوێنێك به‌ناوی‌ سێ‌ڕای‌ به‌ستۆره‌ ته‌قه‌ی‌ لێ‌ ده‌كرێ‌‌و به‌ توندی‌ بریندار ده‌بی‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرا بكرێ‌ به‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"ی‌ راگه‌یاند، ناوبراو له‌ رێگادا دوو كه‌سی‌ سوار ماشینه‌كه‌ی‌ كردووه‌‌و له‌نێو ماشینه‌كه‌دا به‌ چه‌كی‌ خۆی‌ له‌لایه‌ن ئه‌و دوو كه‌سه‌وه‌ ته‌قه‌ی‌ لێ‌ كراوه‌‌و فیشه‌كێك به‌ر جه‌رگ‌و ریخۆڵه‌ی‌ كه‌وتووه‌.

تا ئێستا چۆنیه‌تی‌ سواربوونی‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ بۆ ماشینی‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌ هێشتا روون نیه‌ به‌ڵام زانیاریه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ كه‌ هه‌وڵی‌ تیرۆری‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌یان داوه‌ دوابه‌دوای‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌یان سواری‌ ماشینێكی‌ دیكه‌ بوون كه‌ به‌دوای‌ ماشینه‌كه‌ی‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌وه‌ بووه‌‌و هه‌ڵاتوون.

ئێستا كه‌یوان جوقلان، له‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌ژێر چاوه‌دێری‌ پزیشكیدایه‌‌و نه‌هاتۆته‌ هۆش‌و به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سی‌ له‌گه‌ڵ‌دا نه‌بووه‌، هیچ زانیارییه‌كی‌ دیكه‌ له‌به‌رده‌ستدا نیه‌.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 3263
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy