هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

کۆمەڵەکان و هیستێریای "یەکگرتنەوە"!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

qadri_-_xebati_chekldari_2پەتای جیابوونەوە و پرسی یەکگرتنەوە لە ناو حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەوە زیاتر لە دە ساڵە هەروا جێی باس و مشتومڕە. چەند مانگ بەر لە ئێستا دەنگوباسی "یەکگرتنەوە"ی دوو باڵی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵە شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بڵاوبووە.

لە (6/2/2014)دا هەر دوو (كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران) و (كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان) لە "راگەیاندنی هاوبەش سەبارەت بە پرسی یەكگرتنەوە"دا نووسیان: "ئێمە، هەر دوو لایەنی كۆمەڵە بە هەڵسەنگاندن و لە بەرچاو گرتنی بارودۆخی سیاسیی ئێران و كوردستان، هەروەها پرسی كورد و بزووتنەوەی رزگاریخوازی لە كوردستانی رۆژهەڵات لەم سەردەمەدا، بە زیانبار زانینی جیابوونەوەو دابڕانەكان و پێویستی كاركردنی هاوبەش بۆ خولقاندنی كەشێكی لەبار بۆ یەكگرتنەوە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەو ئاكامە گەیشتین بۆ تاوتوێ كردنی پرسی یەكگرتنەوەو بوژاندنەوەی رۆحی هاوكاری و سەرئەنجام یەكگرتنەوەی تەواو دوو هەیئەت لە هەر دوولا دیاریبكرێن تا كاری هاوبەش بۆ یەكگرتنەوە بكەن."

لە بەشێکی تری ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە: "لەو ماوەیەدا كۆمەڵێك كاری باش و كۆبوونەوەی جیدی لێك نزیكبوونەوە و كار كردن بۆ جێخستنەوەی ئیعتمادەكان و هێنانە ئارای كەشێكی لە بار بەڕێوەچووە."

عومەری ئیلخانیزادە سکرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە "خۆشبینی"یەوە باسی "ڕێککەوتن"ی دەگەڵ لاباڵەکەی تر (كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران) دەکرد. لە وتووێژێکدا ڕوونتر باس لە "یەکگرتنەوە"کە دەکات و دەڵێت: "تەنیا لەسەر شێوازو چۆنیەتیەكەی بووە كە دەبوو بگەینە ئەنجام، بە خۆشیەوە خەریكین لەوبارەوە دەگەینە رێككەوتن." ئەبووبەکر مودەڕسی لەو بارەیەوە دەڵێت: بە خۆشیەوە خاڵی هاوبەش لە نێوان هەر دولایەنی کۆمەڵە یەکجار زۆرە. تەنانەت لێرە و لەوێ ئەوەش بڵاو دەکرایە کە بەمزووانە "یەکگرتنەوە"کە ڕوودەدات!

 

komala_-_qarani_qadri_-_2


بەڵام لە (١٩/٢٠١٤)دا کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا بە چەشنێک باس لە هەڵوەشانەوەی پرۆسە و سەرنەگرتنی "یەکگرتنەوە"ی دوو باڵەکەی کۆمەڵە دەکات و بەرپرسیارەتییەکەیشی دەخاتە سەر شانی عەبدوڵڵای موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانەوە!

بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، دەبێ دیسان "کێشە"کە هەر ئەو سکرتێرە بێت کە کاتی خۆی هەر لەبەر ئەو بوو، کە لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ جیابوونەوە. بە بۆچوونی من کێشەکە گەورەترە لەوە کە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان باسی لێوە دەکات، قەیرانەکە سەرتاپای ئەو هێڵە فکرییەی تەنیوەتەوە. بەرنامە، سەرکردایەتی، پێکهاتەی حزبی، سیاسەت ئەمانە چەند خاڵی سەرەکین لە ناو کۆمەڵەکاندا سەرچاوەی قەیرانن، بەڵام لە سیاسەتدا ساویلکەیی و خۆشبینیی منداڵانە هەمیشە شکستی بەدوای خۆیدا هێناوە، کە ئەمەیان لە ناو کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستاندا لە ڕادەبەدەر بەهێزە. "پرۆژەی ساخکردنەوەی کۆمەڵە" کە لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی پێ کرد، ئەمڕۆکە شکستەکەی ڕاگەیێندرا.

ئەزموونی حزبە سیاسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمەی زۆر بە باشی سەلماند، کە جیابوونەوە زۆر ئاسانە و "قارەمان"یشی زۆرن، بەڵام یەکگرتنەوە کە کارێکی لە ڕادەبەدەر قورس و ئاڵۆزە و پێداچوونەوە بە ڕابردووی گەرەکە، کە ڕەخنەگرتن لە کارەکان سەرەکیترین بنەمایە، لەبەر ئەوە "قارەمان"ێک شک نابەیت کە پرۆسەی "یەکگرتنەوە" بە ئاکام بگەیێنێت!

تێبینی:

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە کۆتاییی ڕاگەیێندراوەکەدا بەم چەشنە ناوی خۆی نووسیوە: "کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران"؟! پێوەلکاندنی "ئێران" هەڵەی "تایپ"ە یان پاشەکشە، با بۆ خۆیان وڵام بدەنەوە.

ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەبارەت بە پرسی یەکگرتنەوە

  

_________________________________________

تێبینی‌:

ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"

ـ له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رپرسیار نیه‌‌و نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا‌

ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه‌ به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ یان له‌سه‌ر ئیزنی‌ نوسه‌ر ئازاده


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1078
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy