هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

کاک مەسعود، شەرمەندەت کردین

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

dastpish_-_zarif_barzani_3وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەولێر زۆر بێشرمانە هێزەکانی دەرەوەی سوپای ئێرانی بە ترۆریست ناو برد. ئەو هێزانە پارتە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتیش دەگرێتەوە. بۆیە لەو کاتەوە جۆرێک لە نیگەرانی لای خۆرهەڵاتییەکان ساز بووە ،سەبارەت بەوەی کە سەرۆکی هەرێم دەبێ وڵامی بۆ ئەو قسانەی زەریف هەبایەێ. 
‌هەرچەن لە عورفی دیپلۆماتیک ئەو پرسیارە ئاراستەی وەزیری دەرەوەی ئێران کراوە و پێویستی بەوە نەبوو کە سەرۆکی هەرێم وڵامی بداتەوە.بەواتایەکیتر وەک هەڵوێستی سەرۆکی هەرێم نایەتە هەژمار. بەڵام کاک مەسعود دەیتوانی بەزمانێکی دیپڵۆماتیک راوەستەی لە سەر ئەم بابەتە بکردبایەێ. چونکە وەزیری دەرەوەی ئێران لە ماڵی کوردا ئەم هەڵوێستەی لە خۆی نواند.پێدەچێ هێندێ کەس بلێن کە کورد ئێستا پێویستی بە سازکردنی ناکۆکی نیە. بەڵام لەبیرتان نەچێ لەم کاتەدا ئێرانە کە پێویستی بە باشور هەیە. ئەوە باشور نیە کە دەبێ پاکانە بۆئێران بکات.هەروەها پرسێکی ئاوا پەیوەستە بەکەرامەتی مرۆڤی کوردەوە.

 

dastpish_-_zarif_barzani_2


‌بەڵام بۆ دەڵێم کاک مەسعود شەرمەندەی کردین. چونکە ئەگەر لە بواری لایانگرییەوە بلێین، پێم وایە کاک مەسعود لایانگری لە خۆرهەڵات زۆرە. چونکە خۆرهەڵاتییەکان خۆیان بە ناسیونالیست دەزانن و لەم بوارەدا زۆر لە بیروبۆچوونەکانی سەرۆکی هەرێمەوە نزیکن.لەهەمانکاتدا پێم وایە خۆرهەڵاتییەکان لە زۆر بوارەوە سەلماندوویانە کە تاچەندە خەمخۆری بەرژەوەندییەکانی کورد و بەتایبەت باشورن. بۆیە لە هەر بوارێکەوە سەیری بکەین جۆرێک لە نزیکایەتی لە ستراتیژ و بیرکردنەوە لە نێوان خۆرهەڵاتییەکان و کاک مەسعوددا هەیە. کە واتە لێرەوەیە کە لەم کاتانەدا هەست بە شەرم دەکەین کە بۆ کاک مەسعود لەو کاتانەدا لە بیرمان دەکات.
‌بەهەرحاڵ من وەک خۆم تێدەگەم و دەزانم کە کاک مەسعود هیچ کاتێیک لە خانەی قسەکانی زەریفدا جێگای نابێتەوە. بەڵام ڕۆڵەکانی کورد هەردەم سەرمایەی کوردایەتین تاکوو نەیارانی کورد. هیوادارم کە سەرۆکی هەرێم لەم بوارەوە روونکردنەوەیەک بدات، تاکوو ئەوانەی خۆیان لە کاک مەسعودەوە نزیک دەزانن، هەست بە شەرم نەکەن.


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1340
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy