چەند ساڵ لەمەو پێش بوو هەواڵێک سەرجەم خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند، هەواڵێک وەک تۆپ لە کوردستان تەقییەوە. حیزبی دێموکرات لەت بوو. چ ئەو کەسەی سیاسەتی دەزانیو حدکای دەناسی تا ئەو کەسەی ئەلفو بێی سیاسەتیشی نەدەزانیو حیزبیشی بە باشی نەدەناسی پەشێوو دڵگران کرد. بە هەرحاڵ ناچمە سەر هۆکارەکانیو وردەکارییەکانی. لەم چەند ساڵەیشدا قەت بیرم نایە شتێکم لەم بارەوە نووسیبێو تەنیاو تەنیا ئاواتم یەکڕیزی ماڵی دێموکرات بوە. بەڵام ئەم قسانەی کاک خالید هینامیە سەر ئەو قەناعەتە تا بابەتێکی کورت بنووسم.
مەشرووعیەت
مەشرووعیەت یان ڕەوایی بە واتای قانوونی بوون یان بە پێی یاسا بوونە. سیسرۆ ئەم وشە بۆ دەربڕینی یاسایی بوونی دەسەڵات بە کار دەبا. دواتر وشەی مەشرووعیەت بۆ ئاماژە پێدان بە شێوەکانی سۆننەتی، اصولی قانوونی بنەڕەتیو هەمبەریی لە گەل سۆننەتەکاندا به کار چوو. دواتریش قۆناغێک هاتە ئاراوەو مەشرووعیەت تێکەڵ بە ڕەزایەتی گشتیی خەڵک بوو، بۆیە ڕەزایەتو ویستی خەڵک بناغەی سەرەکی دەسەڵاتی سیاسیو حیزب و. .. بوو.
ماکس وبر مەشرووعیەت وەک چەمکێکی گشتیی به کار دەباو دەڵێ:مەشرووعیەت بنەڕەت نراوی(مبتنی)باوەڕە ولە خەڵکەوە پەیرەوی دەکا.
ئەگەر سەیرێکی ئەم پێناسانە کە بۆ مەشرووعیەت کرا بکەین. یەکەم پرسیار لە لامان درووس دەبێ ئەوەیە کە بوونی ئەم هاوڕێیانە کە خۆیان وەک حیزبیکی سیاسی دەناسێنن تا چە ڕادەیەک مەشرووعە؟ ئایا ڕەوایی دانێک کە بوونی بەستراوەتەوە بە ویستی خەڵک ئەوانیش دەگرێتەوە؟ ئایا مەشرووعیەتێک کە بوونی لەسەر ئەساسی ڕەزایەتمەندی خەڵکە ئەوانیش لە خۆ دەگرێ؟ ڕوونە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتیی ڕازی به لەت بوونی حیزبو جیابوونەوە نییەو نەبووو هەروەها زۆربەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لایەنی مامۆستا عبداللە حەسەن زادە وەک لایەنی جیابوەو ئنشعاب کەر دەناسێو دەزانێ. بۆیە ئەمە نیشاندەری ئەو هەقیقەتەیە کە لایەنی جیابووە نە له سەر ویستی خەڵکو نە لە سەر بناغەی ڕەزامەندی کۆمەڵگای کوردستان دامەزراوە، بۆیە مەشرووئیەتی هاورێیانی پێشوو هەر لە یەکەم رۆژی جیابوونەوە تووشی قەیرانی مەشرووعەیەت بوو کە ئیستەیش پێم وایە کێشەی سەرەکی ئەم هاورێیانەی پێشوو مەشرووعیەتە، کە لەوانەیە ئەم کێشەیە زیاتریش بووبێ بەو مانایە کە فەلسەفەی جیابوونەوەو هەر جۆرە بەرهەڵستێک زۆربەی جاران کومەڵێک داخوازیو ویست و. .. . بە جۆرێک هاوڕانەبوون لە گەل ڕەوتی سیاسیو ئەو حیزبە یان سازمانەیە بۆیە ئیستە کە چەندین ساڵ لە مەر لەت بوونی حیزب بە سەر دەچێو چیتر هەست بە سەر مێشکدا زاڵ نییەو مەنتیق بەرە بەرە خۆی نیشان ئەدا ڕەنگە ئەم قسانە لە لای خودی بدەنەی گرووپی جیا بوە درووس بووبێ، کە ئیمە جیابووینەوە تا گۆڕانکاریی بێتە ئاراوە، جیابووینەوە تا رێفۆرمیک بێتە ئاراوە، جیا بووینەوە تا لە سەر سیاسەتی گشتییو ستراتژی گۆڕانکاری بێتە ئاراوە، بەڵام دوای تێپەر بوونی چەندین ساڵ هیچ جۆرە گۆڕانێک لە ئارادانییەو جۆریک بی هیواییو ناهۆمیدی لە بدەنەی خۆدی گرووپی جیابوە درووس دەکا، کە ئەمەیش دەبێتە هۆی ئەوەی زۆرتر لە هەموو کات قەیرانی مەشرووعیەت لە نێۆ خۆدی هاورێیانی پێشوو زەق بێتەوە. هەول دان بۆ مەشرووعیەت سەرەتا بڵێم من هەڵویستەکانی هاورێیانی پێشووو بو وێنە قسەکانی کاک خالید زۆرتر لەوەی بە سیاسی بزانم بە تەقەلایەک بۆ مەشرووعەت دەزانم وپێم وایە حیزبێک، سازمانێکو تەنانەت دەوڵەتێک بۆ ئەوەی بتوانێ خۆی لە قەیرانی نەبوونی مەشرووعیەت دەرباز بکا دوو شێوە سیاسەت لە بەر دەگرێ:
١-خۆی دەکا بە پرسی رۆژ، بە هەڵویستانێکو سیاسەتانێکی هەستیار سەعی دەکا بیرو ڕای گشتییو هەروەها میدیا کان بۆ لای خۆی ڕاکێشێ بۆ وێنە قسەکانی کاک خالید عەزیزی لەم دوایانە، کە شەلم شوربایەکی لە ناو تۆرە کۆمەڵایەتیەکانو ماڵپەڕەکان درووس کردبوو کە بێ گۆمان دەنگدانەوەیشی هەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەم بۆنەوەو بەم جۆرە دەیهەوێ مەشرووعیەتێک بە خۆی وەک لایەنی جیابوە بدا.
٢-نیشاندانی سیاسەتی نوێو گۆڕانکاریی
وەک دەڵێن قەیرانی مەشرووعیەت قەیرانی گۆڕانکارییە. لەم چەند ساڵەی ڕابردوو دا هاورێیانی پێشوو دەیانهەوێ نیشان بدەن کە وان هەڵگری بیریکی تازەترو سیاسەتێکی نوێ ترن، کە من پێم وایە گرتنی وا ژستێک زیاتر لەوەی بیروکەیەکی سیاسیو نوێ خوازی لە پشتەوە بێت توجیهێکە بۆ لەت بوونو نەمانی یەکریزی ماڵی دێموکرات.
هەر چەند ئەگەر قەبووڵی ئەوەیش بکەین کە گۆڕانێکی سیاسیو نوێخوازییە، دەبێ سەرەتا ئەوەی ڕوون بکەینەوە کە گۆڕان لە چییەو بۆ چی؟ لەسەر کام سیاستمان گۆڕانکاری دەکەین؟ ئایا لایەنی بەرانبەرمان واتە کۆماری ئیسلامی چرا سەوزێکی داوە؟ ئایا هەست بە هیج جۆرە رێفۆرمێک لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بەرانبەربە کورد دەکەن؟و ئایا وتووێز لە کاتێک دا کە بەستێک خاکی کوردستانت بە دەستەوە نییەو لە مۆزعی زەعفەوە نییە؟و دواجار مافی چارەی خۆ نووسی لە کوێی ئەم سیاسەتانەدا خۆی دەنوێنێ؟
دوا قسە: مەبەستم لە نووسینی ئەم بابەتە دووبەرەکی نەبوە، وتەنیا تەنیا لە مەر دڵسۆزیو خۆشەویستی حیزبی دێموکراتە.
مەزگێنیم دەیە دەگەی بە ئاوات
کوردە لە سایەی حیزبی دێموکرات
_________________________________________
تێبینی:
ماڵپهڕی "ههڵۆی كوردستان"
ـ له بهرامبهر نێوهڕۆكی ئهم بابهته بهرپرسیار نیهو نووسهری بابهت بهرپرسه لهبهرامبهر بابهتی خۆیدا
ــ كهڵك وهرگرتن لهو بابهتانه به هێنانی ناوی سهرچاوه یان لهسهر ئیزنی نوسهر ئازاده

