هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

با لە جوولەکە تەنیا دوژمنایەتی عەرەب فێر نەبین

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

majid_-_web_-_taybet_1بۆچی لە 13 ملیۆن جوولەکە 129 براوەی خەڵاتی نۆبێل هەیە بەڵام لە ناو زیاتر لە میلیاردێک موسوڵمان تەنیا 7 کەس؟

کە باس لە خاڵە هاوبەشەکانی نیوان ئیسرائیل و کوردستان دەکرێت، بوونی دوژمنی هاوبەش واتە دەوڵەتانی عەرەبی ناوچە یەکەم و کۆماری ئیسلامی زەقترین هێلی یەکگرتنەوەی دوو نەتەوەی گەمارۆدراو لە لایەن دوژمنانیانەوە دەێتە بەرچاو. ئەوەی لەو نێوەدا کەمتر سەرنجی پێدراوە پێشکەوتوویی ئیسرائیل و دێموکراسی، تەناهی کۆمەڵایەتی و گەشەسەندنی ئابووری ئەو وڵاتەیە. دەبێ هۆیەکەی چی بێت کە جوولەکەکان کە لەدایکبووی خاکی رۆژهەڵاتی نێوەراست و لە نەتەوە بنەڕەتیەکانی ئەو ناوچەیەن لە نەتەوەکانی دیکەی ناوچە بەتایبەت نەتەوە موسوڵمانەکان کوردەکانیش لە گەڵی بێت پێشکەوتوو تر بن.

لەو رۆژانە کتێبێک بە ناوی "ئۆتۆپیای ئاشتی" لە لایەن ژێنێراڵ گوستاڤ هێگلوند (Gustav Hägglund) فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی پێشووی فینلاند و فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەیەی 1990 لە وڵاتی فینلاند بڵاو کراوە. لە کتێبەکەیدا هێگلوند باس لە جیاوازی تایبەتمەندیەکانی نێوان جوولەکە و نەتەوەکانی دیکەی موسوڵمان بەتایبەت عەرەب دەکات. بە بڕوای نووسەر جوولەکەکان لە رووی هۆش و ژیریەوە لە هەموو نەتەوەکانی موسوڵمان پێشکەوتووترن و ئەمەش گرینگترین هۆی پێشکەوتوویی جوولەکەکانە.

 

majid_-_jolaka__-_2


ژمارەی جوولەکەکان لە جیهاندا دەگاتە نزیکەی 13 بۆ 14 ملیۆن. ژمارەی کوردەکانی جیهان نزیکەی 50 ملیون و موسوڵمانانی جیهان لە سەر یەک زیاتر لە میلیاردێک کە لەوانە زیاتر لە سێسەد هەزار ملیۆنیان عەرەبن. لە ئاستی جیهانی و پێشکەوتنی زانستی دا 129 جوولەکە براوەی خەڵاتی نۆبێل بووە. لە ناو هەموو موسوڵماناندا تەنیا 7 خەڵات کە ئەوانیش تەنیا دوو خەڵاتی زانستی بوون. کورد جارێ دەبێ لە خەونی بەدەست هێنانی خەڵاتی نۆبێل دا بمێنێتەوە.

نەتەوەیەک کە لە جەنگی جیهانی دووەمدا زۆرترین و کاریگەرترین گورزی وێکەوتووە دوای کۆکردنەوەی و دووبارە سازان کردنی ولآتی خۆیان ئەمرۆ بەهێزترین نەتەوەکانی جیهانە.

ئەوەی کە جوولەکەکان لە ئێمە جیا دەکاتەوە جیاوازی پەروەردەی ئەوانە. بەتایبەت باوکانی جوولەکە رۆلێکی کلیلی لە پەروەردەی مناڵانیان دەگێرن. بە پێچەوانەی باوکانی کورد و موسوڵمان. ئەرکی باوکی جوولەکەیە مناڵەکەی – کوڕەکەی – لە تەمەنی دوو ساڵانەدا رۆژانە لانی کەم بایی نیو کاتژمێر فێری بکات. ئەم فێرکاریەی لە تەمەنی وا زوودا لەوانەیە یەکێک لەو هۆیانەبێت کە ئاستی گشتی تێگەیشتوویی و هۆشیاری جوولەکەکان بەرزتر لە نەتەوەکانی دیکە بێت. لە بنەماڵەی جوولەکەکاندا بە پێچەوانەی بنەماڵە موسوڵمانەکان جگە لە کتێبی "ئاسمانی" توورات، کتێبگەلی دیکەش دەخوێندرێتەوە. بە پێچەوانە لە ناو نەتەوە موسوڵمانەکان تەنانەت هەندێکیان کچانیان رێگا نادەن برۆنە فێرگە.

 

majid_-_jolaka__-_3


فێربوون و پەروەردە بنەمای پێشکەوتن و گەشەسەندنی هەرکۆمەڵگایەکە. دوای ئازادی باشووری کوردستان و دامەزراندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەرای بوونی فێرگەو زانکۆی زۆر، بنەماکانی فێربوون لە قۆناغی سیستەمی دیکتاتۆری سەددام حوسێن و جیهانی نەریتگەراوە ئاڵوگۆڕی بەسەردا نەهاتووە ئەمەش لە جۆری هەڵسوکەوت و کێشەکۆمەڵایەتیەکانی گەنجانی باشوور بەتایبەتی لە دەرەوەی وڵات دەبیندرێت.

جوولەکە زۆر شتی هەیە بۆ لێ فێربوون بۆ ئێمەی کورد. بەڵام ئێمە ناشێ دوژمنایەتی عەرەب لەو نەتەوە بچووکە فێر بین. خوێندن، پەروەردەی مناڵان و جۆری پەروەردەی و فێرکاری جوولەکەکان، ئاستی بەشداری یەکسانی ژنان لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەو وڵاتەدا و ئەو فاکتۆرانەن کە بە هۆی هەڵکەوتی جوغرافی و مێژووییانەوە دەتوانێت خاڵێکی گرینگی لێ فێربوون و وردبوونەوە بێت بۆ کورد.


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1278
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy