له ماوه‌ی چەند ساڵی رابردوودا خالید عەزیزی له قسە و کردەوەکانیدا حه‌ولی داوه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوه کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیی بهێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که خۆی و حێزبه‌که‌ی به ئۆپوزسیونی خودی قبوول بکه‌ن و ئیزنی گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ئێران پێ بده‌ن. دوایین حه‌ولی ئه‌م رێزه حه‌ولانه نامه‌یه‌که که بۆ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی نووسیویه‌تی و تێیدا ناراسته‌وخۆ وه‌فاداری خۆی و حێزبه‌که‌ی به بناخه‌کانی ئنقلابی ئیسلامی و ولایه‌تی فه‌قییه دووپات کردوه‌ته‌وه.
له‌و نامه‌یه‌دا سکرتێری حدک داوا له کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ده‌کات که بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێچکه‌ی ئیمام خومه‌ینی و له گه‌ڵ کورد وتوویژی ئاشتی ده‌ست پێی بکه‌ن.
به زمانێکی ساده له‌و نامه‌یه‌دا خالێدی عه‌زیزی له لایه‌که‌وه ده‌یهه‌وێت کاربه‌ده‌ستانی سه‌رکی کۆماری ئیسلامی تێ بگه‌ینێت که ئه‌وانیش واته حێزبی دیموکراتی کوردستان وه‌ک گروپه‌کانی دیکه‌ی ئوپۆزسیونی ناوخۆی رژیم - گروههای خودی- بڕوایان به ریگای ئیمام خومه‌ینی وویلایه‌تی فه‌قی هه‌یه و ده‌توانن له چوارچێوه‌ی ئه‌و حکوومه‌ته‌دا کار‌و تێکۆشانی سیاسی خۆیان درێژه پێ بده‌ن. له لایه‌کی تریشه‌وه وه‌ک دڵسۆزێک به رێبازی ئینقلابی ئیسلامی وه‌بیر ئه‌وان بێنێته‌وه که بگه‌ڕێنه‌وه سەر رێچکه‌ی خومه‌ینی و له‌رێگای ئه‌سلی ئینقلاب له‌وه زیاتر دوور نه‌که‌ونه‌وه.
به واتایه‌کی دیکه هه‌روه‌ک چۆن مووسه‌وی دوای وه‌لانانی له هه‌ڵبژاردنی سه‌روک کۆماریدا پێی وابوو که ده‌بی ئینقلابی ئیسلامی بگه‌ڕیته‌وه سه‌ر رێچکه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی واته "دوارن طلایی امام" خالێد عه‌زیزیش مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که کاربه‌ده‌ستانی ئیستای کۆماری ئیسلامی بهێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که ئیزن به تێکۆشانی ئه‌وان بده‌ن و بایکوت له سه‌ر بەشداری ئازادانه‌ی ئه‌وان له خەباتی سیاسی لە ئێران لابه‌رن، واته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ورانی زێرینی ئیمام خومه‌ینی.
به زۆر هۆکار داواکاری و ئیزهاری وه فاداری خالێد عه‌زیزی و حێزبه‌که‌ی به ئیمام خومه‌ینی و رێبازه‌که‌ی له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیه‌وه قه‌بووڵ ناکرێت.
به بڕوای من سه‌ره‌کیترین هۆکار ئه‌وه‌یه که کۆماری ئیسلامی که‌مترین حێساب بۆ خالێد عه‌زیزی و حیزبه‌که‌ی ناکات. له خۆشبینانهترین و باشترین حاڵه‌تدا کۆماری ئیسلامی ئه‌رزش و ئێعتبارێک زیاتر له جه‌ماعه‌تی فریوخواردوی کونگره‌ی چوارەمی حێزب بۆ حدک و سکرتێره‌که‌ی ناکات.
ته‌نیا له یه‌ک حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که کوماری ئیسلامی له داهاتوودا ئاورێک له داواکاریه‌که‌ی خالێد عه‌زیزی بداته‌وه ئه‌ویش ئەوەیە که خالێد عه‌زیزی توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت که هه‌ر دووباڵی حیزبی دیموکرات یه‌کبخاته‌وه و سۆککانی به‌رێوه‌بردنی حێزبی یه‌کگرتوو به ده‌سته‌وه بگرێت و له ناو حێزبی یه‌کگرتووشدا زۆرینه‌ی نێزیک به ته‌واوی حیزب پشتیوانی له بڕیارات و خواسته‌کانی بکه‌ن. له وه‌ها حاڵه‌تێکدا له‌وانه‌یه کۆماری ئیسلامی بیر له‌وه بکاته‌وه که ره‌نگ بێت بتوانێ به ده‌رکردنی ئهماننامهیهک له ژێر ناوی ئیزن دان به موبارێزهی سیاسی له ناوخۆی ئێران ئاشبه‌تالی ته‌واو به خه‌باتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بکات.
به له به‌رچاوگرتنی ئه‌م راستیه هیوادارم خالێد عه‌زیزی وحیزبه‌که‌ی و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که هێشتا چاویان له ره‌حم و به‌زه‌یی قاتڵانی وییەن و ویلایه‌تی فه‌قی خومه‌ینیه به خۆ بێنه‌وه و چی دیکه نه‌بنه هۆی ناهۆمید کردنی له‌وه زیاتری خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
_________________________________________
تێبینی:
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"
ـ له به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌ته به‌رپرسیار نیه‌و نووسه‌ری بابه‌ت به‌رپرسه له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی خۆیدا
ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه به هێنانی ناوی سه‌رچاوه یان له‌سه‌ر ئیزنی نوسه‌ر ئازاده

