كوردستان له نێوان توركیا و ئێران و عێراق و سووریا دابه‌شكراوه. كاربه‌ده‌ستانی توركیا‌و ئێران وسووریه نه‌ك هه‌ر دان به خاكی یه‌كگرتوویی كوردان واته كوردستان نانێن،به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت له‌رووی ره‌گه‌زیشه‌وه كورد وه‌كوو گه‌ل و میلله‌تێك چاولی ناكه‌ن و ئاوڕ له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كه مافی سرووشتی هه‌ر مرۆڤێكه ناده‌نه‌وه‌و به سووكیه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام نكۆڵی له‌و مافانه‌ش ده‌كه‌ن و بی ره‌وشتانه مێژوو و كه‌له‌پووره‌كه‌شی چه‌واشه ده‌كه‌ن.هه‌روه‌ها تێكۆشان و هه‌وڵ ته‌قه‌لای بی وچانی گه‌لی كورد له پێناو رزگاری نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌ی كه مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی كورده به‌كاری جه‌رده‌یی و خراپكاری و ئاژاوه‌گێری و تیرۆریستی و جودایی خۆازیی به‌رچاو ده‌خرێت كه مه‌خابن ئه‌م شێوه هه‌لسووكه‌وتی رێژیمه كانی رۆم "توركیه" و عه‌جه‌م "ئێران" كه داگیركه‌ری كوردستانن شتێكی نوی نیه و به‌ڵكوو له مێژه كه وایه بۆ نموونه له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه بۆ توركیه نووسیویانه هاتووه كه "هر وقت ازبراى تنبيه مفسدى و راهزنى لشكركشى لازم گردد دران ملازمان هر دو دولت باهم متفق شده دفع ان مفسد نمايند و قبله عالم از روى دانايى و اگاهى به جناب امير نظام و امناى دولت قاهره به اين طريق حكم فرموده‌اند جناب اميرنظام هم حسب الحكم قبله عالم نوشتجات دراين خصوص به جناب رشيدباشا و سرعسكر "ارضنه الروم"و باشاى بغداد ارسال نموده‌اند كه به اتفاق افواج قاهره دو دولت "مير رواندز"كه سركرده مفسدان و راهزنان است و مملكت دو بادشاه عظيم القدر را خراب و مغشوش نموده‌است و اورا به كلى قلع و قمع نموده و از روى زمين براندازند.
شماره سند:125
موضوع:تنبيه ميررواندوز
تاريخ:1250ه.
یان له به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه هاتووه كه:"
انكه عالى جا رفيع جايگاه عزت و سعادت همراه مجدت و نجدت بناه خلوص عقيدت اگاه مقرب الخاقان عسكرخان سرتيب به التاف كامله والاسرافراز بوده بداند كه جون منظور نظر مرحمت اثر والا ان است كه امر سرحدات و كار ولايات منتظم باشد و راه تردد قطاع الطريق ودست تعدى اكراد اشرار مقطوع ومسدود باشد.خصوصا از قرارى كه معروض شداين روزها از اكراد هرزگى سرزده و مى خواهند به اقتضاى خبث طبيعت که بیوسته طالب شرارت می باشد مزاحم گردند,لهزا به انعالى جاه امر و مقرر مى داريم كه با دو فوج و دو عراده توب ويك سدنفر سواره ركابى به جهت ماموريت روانه سرحد گردیده.
شماره سند:136
موضوع:حكم عسكرخان سرتيب براى سرحد
تاريخ:رجب 1266ق
ئه‌م شێوه هه‌ڵسووكه‌وته‌ی رۆم و عه‌جه‌م واته توركیه و ئێران مه‌خابن به‌رده‌وام ئابده‌یت بووه‌ته‌وه و به‌پی رۆژ نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه كه بۆ نموونه ئه‌وه ماوه‌یه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خه‌ستتر ئه‌و رێژیمانه ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به پیشه هه‌میشه‌یه‌كه‌ی خۆیان بۆیه به‌ڕاستی ئه‌و شێعره جوانه كه ده‌ڵێ:"هر كس دور ماند از اصل خویش باز جوید روزگار و وصل خویش"ئه‌و پیشه هه‌میشه‌یه‌ش تۆپبارانكردن و وێرانكردنی به‌شێكی زۆر له ناوچه‌كانی كوردستان كه به وته‌ی خۆیان پی ده‌ڵێن ناوچه سنووریه‌كان به بیانووی چه‌كدارانی دژبه‌ر!! كه‌چی هه‌ر له‌م رۆژانه راپۆرتی رێكخراویی نێونه‌ته‌وه‌یی" هیومه‌ن رایتس"له‌مه‌ڕ ئه‌م تۆپبارانه‌ی ئه‌م ماوه‌یه ده‌رچوو كه تێایدا هاتووه كه ئه‌و ناوچانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌و دوو رێژیمه‌وه تۆپباران ده‌كرێت هیچ چه‌كدارێكی تێدا نیه‌و به‌ڵكوو به‌س شوێنی ژیانی خه‌ڵكی سڤیله و به ئه‌نقه‌ستیش تۆپباران ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌یه كه به‌ڕاستی ئه‌م سنووره ده‌ستكردانه كه له لایه‌ن ئه‌م دوو رێژیمه داگیركه‌ره پیرۆزه‌و نه‌گۆڕ، وه‌كوو وایرۆسی شێرپه‌نجه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كوردستانه كه بووه‌ته هۆی خراپ بوونی باری ئاسای كوردستان بۆیه كورد له مێژه هه‌ستی به‌مه كردووه و ئه‌م وایرۆسی شێرپه‌نجه‌یه‌ی ناسیووه بۆیه چه‌ند سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
خانی مه‌زن ده‌ڵێ:
بۆ رۆم و عه‌جه‌م وه‌كوو دیوارن
ئه‌م هۆیه،كه‌وا كز و هه‌ژارن
گۆپاڵی ده‌ستی ئه‌وانه ئێمه‌ین
بۆ تیری به‌ڵا نیشانه ئێمه‌ین
خۆیان له گه‌ڕ و هه‌رایه دوورن
كورد به‌ند و كلیلی سه‌رسنوورن
یه‌ك هێرش بۆ سه‌ر ئه‌وی دی بێنێ
هه‌ر كورده ده‌بی شه‌ڵاڵی خوێن بێ
بۆیه به‌راِستی حه‌زره‌تی خانی لێره به‌جوانی باسی ئه‌وه ده‌كا كه كوردستان بۆته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و كێشه‌ی نێوان عه‌جه‌م و رۆم و له‌و شه‌ڕ و هه‌رایه‌شدا هه‌ر كورد زه‌ره‌ر ده‌كاو سه‌ر وماڵی تێدا ده‌چێت.هه‌روه‌ها ده‌ڵی كه رۆم و عه‌جه‌م ئێمه واته كورد وه‌ك پاسه‌وانی سنووری خۆیان به‌كاردێنن بۆ دابینكردنی قازانجه سیاسی و ئابووری و ژێۆپۆلیتیكیه‌كانی خۆیان.بۆیه له كۆتایدا ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی رێئالپۆلیتیكانه سه‌یری ئه‌م باروودۆخه بكه‌ین به‌و ئاكامه ده‌گه‌ین كه تاكوو ئه‌م سنوورانه هه‌بن و ئه‌م عه‌قلییه‌ته شه‌ڕخۆازانه و دژی مرۆڤایه‌تیه كه به‌شێكی دانه‌بڕاوه له جه‌سته‌ی ئه‌و دوو رێژیمه كه كوردستان وه‌كوو كۆلۆنیه‌ك چاولی ده‌كه‌ن ئه‌م ره‌وشه هه‌ر به‌رده‌وامه بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌كوو دوو وڵاتی موسڵمان چاو له‌م دوو رێژیمه بكه‌ین كه دڵیان وه‌رۆحم بێت و ده‌ست هه‌ڵگرن له‌سه‌ر ئه‌م تۆپباران و كاولكاریه وه‌كوو ئه‌وه وایه كه "نادر افتد هال این ماخولیا
منتظر كه رويد از اهن گيا"

