هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

به‌رخۆدان سه‌ربه‌خۆی كوردستان، نه‌ك كۆماری ترس‌و هیلالی شیعی شیوعی پرشیه‌ن

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

shorsh_-_logo_-_1_-_1پاش به‌رده‌وامی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشكه‌وتن‌و له‌سه‌ر پێ خۆ راوه‌ستان‌و به‌ تایبه‌ت هێنانه‌ به‌رباسی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆيی‌و سووربوونی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌م مژاره‌‌و رۆشتن به‌ره‌و هاوپه‌یمانی رۆژئاوا‌و گوێ نه‌دان به‌ داخوازیه‌ دزێوه‌كانی كۆماری ئیسلامی وای كرد كه‌ تووڕه‌ بوونی ئه‌م رێژیمه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه‌،به‌ جورێك كه‌ راسته‌وخۆ ناراسته‌وخۆ كه‌وته‌ هه‌ڕه‌شه‌ كردن‌و دژایه‌تی كردنی ئه‌م پرسه‌‌و تا ئه‌و جێگایه‌ رۆشته‌ پێشێ كه‌ چێ بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی به‌ هاتنه‌ ئارای ئیسرائیلی دووه‌هه‌م نێوزه‌دكرد چوونكه‌ كۆماری ئیسلامی وه‌ها بارودۆخێك به‌ مه‌ترسی ستراتێژیك ده‌بینێت‌و ئه‌گه‌ریش تاكوو هه‌نووكه‌ په‌یڕه‌وی له‌ سیاسه‌تی "رق‌و پێویست"كردووه‌ به‌ نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ته‌نیا له‌به‌ر بارودۆخی سیاسی‌و ئابووری نه‌گونجاوی خۆی به‌ هۆی گه‌مارۆه‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌كانه‌وه‌ بووه‌ نه‌ك ماستاوچیه‌تی‌و گوێ له‌مست بوونی‌و هاوئایینی باڵێكی نێو لایه‌نێك...!!!! به‌ڵام ئیدی هه‌نووكه‌ ناچاربووه‌ كه‌ خۆی راسته‌وخۆ بێته‌ نێو گۆڕه‌پانه‌كه‌وه‌‌و له‌ هه‌موو گرنگتر ئه‌و لایه‌ن‌و تاقمانه‌ش كه‌ ستوونی پێنجه‌می ئه‌م رێژیمه‌ بوون ئیدی هه‌نووكه‌ به‌ هه‌ڵوێست‌و پڕوپاگه‌نده‌و كرده‌وه‌كانیان كه‌ گوایه‌ ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ ئارمانجی كورد نیه‌!!!! ‌و ئه‌مه‌ش پیلانی سه‌هیونیزمه‌، ‌و ئێمه‌ شه‌ڕی ئیمپریالیزم!! ده‌كه‌ین بۆ رزگاركردنی هه‌موو جیهان!!!!!! (له‌كن وان كوردستان به‌شێك له‌م جیهانه‌ نیه‌) ئه‌ندامبوونی خۆیان له‌ چه‌مسه‌ری ئێران یان باشتره‌ بڵه‌ین هیلالی شیعی شیوعی پارسی، ده‌رخست و تاكوو شكست به‌ پڕۆسه‌ی سه‌قامگیری‌و پێشكه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و هاتنی بۆ ریزی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی خوداپێداوی سه‌ر زه‌وی بگرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت كه‌ كۆماری ئیسلامی له‌م دوه‌یله‌ی هه‌ر ده‌دۆڕێت‌و هیلاله‌كه‌ی كون ده‌كرێ!‌و تێكده‌شكێت، چوونكه‌ هه‌نووكه‌ هه‌موو جیهان پێناسه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌زانن كه‌ ئه‌م رێژیمه‌ مامۆستایه‌ له‌ ئاژاوه‌نانه‌وه‌ له‌ وڵاتاندا‌و سه‌ری ماره‌كه‌یه‌‌و پێشینه‌یه‌كی خوێناوی هه‌یه‌‌و هه‌روه‌ها ئه‌م میتۆده‌ی به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌ی وجوودی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆیه‌ هه‌میشه‌ سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردان‌و شێواندنی باری ئاسای وڵاتانی گرتووه‌ته‌ پێشێ به‌ جورێك كه‌ له‌ كاتی هاتنه‌ سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ واتا رۆژهه‌ڵاتی ناڤین قه‌ت رۆژێكی هێمن‌و بێ شه‌ڕوشۆڕی به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی نازناوی دایكی تیرۆریسمی جیهانی پێ بدرێت‌و هه‌نووكه‌ش جیهانی ئازاد خه‌رێكی ته‌لاق دان‌و تووڕدانیه‌تی كه‌ چی دیكه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ نه‌دات كه‌ مرۆڤایه‌تی له‌ نێوخۆیدا بته‌قێنێته‌وه‌!!!

 

shorsh_-_hilal_-_2


له‌ كۆتایدا دیسانه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ دبێ له‌ كاتی باسكردن‌و شرۆڤه‌كردنی بارودۆخی هه‌نووكه‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆڵ‌و كاریگه‌ری‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ بیر نه‌كه‌ین كه‌ ئه‌م رێژیمه‌ یه‌كێ له‌ دوژمنه‌ سوێندخواردوو قین له‌زگه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و سه‌قامگیری‌و مرۆڤایه‌تی‌و پێشكه‌وتنه‌، به‌م باگره‌وه‌نده‌ هزریه‌وه‌ كه‌ سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین كه‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش تشتێكی نوێ نیه‌‌و سی‌و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ دایك بووه‌، بۆیه‌ هاتنه‌ئارای ئه‌م بارودۆخه‌ ده‌بێ ببێته‌ راچه‌ڵه‌كانی هزری ئێمه‌ی كورد‌و واقعبینانه‌تر راڤه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ بكه‌ین‌و گه‌شبیننانه‌‌و قورس‌و قایم‌و به‌ به‌رخۆدانی ره‌وای خۆمان هه‌نگاو به‌ره‌و داهاتوویه‌كی روون هه‌ڵبگرین‌و به‌ وشیاری نه‌ته‌وه‌یی پێش به‌ ستوون پێنجمه‌كانی ئه‌م رێژیمه‌ بگرین كه‌ ده‌یانهه‌وێ شه‌ڕی ده‌روونی‌و له‌ پاشان ئاژاوه‌و شه‌ڕی نێوخۆی له‌م به‌شه‌ی كوردستان بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان ساز بكه‌ن.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1251
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy