هه‌ڵۆی كوردستان: حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌هیوایه سه‌رله‌نوێ زۆرێك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامه‌كانی فێری چه‌كی قورس‌و نيوه قورس بكا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حیزبی دێموكراتی كوردستانه ئێرانه‌وه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ به "هه‌ڵۆی كوردستان"ی راگه‌یاند كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له‌باری نیزامییه‌وه خه‌ریكی سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌و فێركردنی ئه‌ندامه‌كانیه‌تی به چه‌كی قورس‌و نيوه قورس. ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش بریتین له پێشمهرگهكانیو هه‌وروه‌ها ئه‌ندامانی دانیشتووی هه‌رێمی باشووری كوردستان‌و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش كه خوازیارنو بۆ ئه‌و كاره‌ش به‌رنامه‌یه‌كیان داڕشتووه‌و ده‌یانه‌وێ ئه‌و كاره ده‌ست پێبكه‌ن.
شایانی باسه هه‌زاران كه‌س له ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له هه‌رێمی باشووری كوردستان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان‌و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ "داعش"و زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه پێك هاتوون له پێشمه‌رگه به ئه‌زموونه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی چه‌كداریی نێوان حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
"حدكا" بنكه‌یه‌كی به‌ناوی "فێرگه‌ی سیاسیی ـ نیزامی" له شاری كۆیه‌ی باشووری كوردستان هه‌یه‌و له‌وێدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خوازیاری پێشمه‌رگایه‌تین، ده‌وره‌یه‌كی سیاسیی ـ نیزامی تێپه‌ڕ ئهكهنو دوای سه‌ركه‌وتنیان له‌و ده‌وره‌دا به فه‌رمیی ده‌بنه پێشمه‌رگه.
كاری فێركردن له "حدكا"دا رابردوویهكه كۆنی هه‌یه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می كۆماری كوردستان، به‌ڵام یه‌كه‌مین ده‌روه‌ی سیاسیی ـ نیزامی به شێوه‌ی فه‌رمی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌و دوای شه‌ڕی سنه‌و شه‌ڕی نه‌غه‌ده. له ئاخرى به‌هاری 1358دا یه‌كه‌مین ده‌وره‌ی فێركردنی نیزامیی به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیاری پێشمه‌رگایه‌تی بوون پێك هاتو ساڵێك دواتر له رێكه‌وتی 20/3/1359دا به‌شی سیاسیش له ئاوایی سهردهراباتی ناوچه‌ی بۆكان به نیزامیهكه زیاد كرا. دواتر له به‌هاری ساڵی 1362ی هه‌تاویدا كلاسێكی تایبه‌تی فێركردن به‌ناوی زانكۆی سیاسی ـ نیزامی له ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت كرایه‌وه‌و دواتریش ناوه‌كه‌ی گۆڕدرا به فێرگه‌ی سیاسیی ـ نیزامی. تا ئێستا 212 ده‌وره به‌ڕێوه چووه‌و له‌و ده‌ورانه‌دا به هه‌زاران كه‌س له كچ‌و كوڕ بوونه‌ته پێشمه‌رگه. ئه‌گه‌رچی له سه‌رده‌می شه‌ڕی چه‌كداری ده‌یان جار بنكه‌و باره‌گاكانی "حدكا" له لایه‌ن رێژیمه‌وه بۆمباران‌و تۆپباران كراوه‌و ده‌یان جار بنكه‌و باره‌گاكانیان راگوێزراوه، به‌ڵام له ئاخردا بنكه‌و باره‌گاكانی له چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێمی باشووری كوردستان جێگیر بوون. ئێستا فێرگه‌ی سیاسیی نیزامی "حدكا" له شاری كۆیه‌ی باشووری كوردستانه، به‌ڵام ئه‌م فێرگه‌ش تا ئێستا چه‌ندین جار كێشه‌ی بۆ هاتۆته پێش‌و جارێكش كه‌وتۆته به‌ر تۆپبارانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و هه‌روه‌ها چه‌ند جارێكش رێژیمى كۆماری ئیسلامیی ئێران فشاری بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێناوه كه "حدكا" ده‌بێ فێرگه‌كه‌ی ببهستێو چیدیكه خه‌ڵك فێری كاری سیاسی‌و نیزامی نه‌كا، به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌م فێرگه به‌رده‌وامه.
پێویسته بگوترێ دوای هێرشی رێكخراوی تیرۆریستیی "داعش" بۆ سه‌ر هه‌رێمی باشوورى كوردستان، حیزبی دێموكرات چەند هێزێکی پوشتەو پەرداخ كه بریتین بوون له 250 پێشمه‌رگه، رەوانەی بەرەکانی شەڕ لە باشوورى کوردستانی کرد‌و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیان چەند گوندێک لە ناوچەی ''گوێر'' سەربە قەزای ''مەخموور'' لە هێزەکانی داعش پاکسازی و کۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام دواتر حكوومه‌تی هه‌رێم داوای له "حدكا" كرد كه هێزه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنكه‌و باره‌گاكانی خۆیان. ئه‌گه‌رچی تا ئێستا نه حكوومه‌تی ههرێمو نه حیزبی دێموكرات هۆی ئه‌سڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌یان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام به‌پێی هێندێك زانیاری ئه‌م هێزه كه له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی هه‌رێمى باشووری كوردستان ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ كرابوون، رێژيمی ئێرانی توووڕه كرد‌و زۆر زوو له رێگه‌ی دهستو پێوه‌ندییه‌كانی فشاری بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم هێنا كه ده‌بێ پێشمه‌رگه‌كانی "حدكا" له به‌ره‌كانی شه‌ڕ بگه‌ڕێنه‌وه‌و حكوومه‌تی هه‌رێمیش له‌به‌ر "ئه‌منییه‌تی حدكا"و پێش‌گرتن به تیرۆر‌و ئاژاوه، وێڕای سپاسی تایبه‌تی هێزه‌كه‌ی دێموكرات داواى له حیزبی دێموكرات كرد كه هێزه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنكه‌و باره‌گاكانیان.
ئێستاش حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌هیوایه سه‌رله‌نوێ زۆرێك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامه‌كانی فێری چه‌كی قورس‌و نيوه قورس بكا‌و له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر پێویست بێ ئه‌و فێركردنه له چوارچێوه‌ی فێرگه‌ی سیاسی ـ نیزامیش بچێته ده‌ره‌وه. پێشتریش "حدكا" هێزی تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی "فێرگه‌ی سیاسیی ـ نیزامی" په‌روه‌رده كردووه كه ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" به‌هۆی ره‌چاوكردنی نه‌دركاندنی نهێنییه‌كان ناتوانێ زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه بدا. هه‌روه‌ها نێوی ئه‌و چه‌كانه‌ش كه بڕیاره فێری ئه‌ندامانی "حدكا" بكرێ، لای "هه‌ڵۆی كوردستان" وه‌كوو نهێنییه‌ك پارێزراوه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد، رێكه‌وتی 25ی گه‌لاوێژی 1324 دامه‌زراو دامه‌زرێنه‌ری كۆماری كوردستان‌و داهێنه‌ری وشه‌ی "پێشمه‌رگه"يهو به حیزبی دایك ناسراوه.
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" به ره‌چاوكردنی نه‌دركاندنی نهێنییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێ له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاریی ورد‌و تایبه‌ت له‌م پێوه‌ندییه‌دا...
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
ـ پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چوونه شه‌ڕی داعش
ـ چەند هێزێکی پوشتە و پەرداخ لە پێشمەرگەی دێموکرات، رەوانەی بەرەکانی شەڕ لە کوردستانی باشوور کران
ـ چه‌ندین هه‌زار ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئاماده‌ی شه‌ڕن
ـ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له سه‌ر داواى حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان بووه
ـ پێشمه‌رگه‌كانی دێموكرات گوندێكیان له داعش پاك كرده‌وه
ـ پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات سه‌ربه‌رزانه گه‌ڕانه‌وه بنكه‌كانیان
ـ شێره‌كانی دێموكرات له شاری سه‌قز: چاوه‌ڕوانی بڕیاری حیزبین!
ـ نوێترین راپۆرتی شەڕی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەدژی داعش + وێنه

