هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

نامەیەک بۆ هاورێیانم کە سەربەرزانە گەرانەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

agiri_-_nasle_jadide_rahbari_2رۆژی ٧ ئوتی ٢٠١٤ بە رەسمی هێزیک لە پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران چووە بەرەی شەر لەگەڵ تێرۆریستانی داعش هاوکات لەگەڵ ئەوە هەر ئەو رۆژە بەشێک لە ‌پێشمەرگەکانی رۆژهەڵات کە ئەندامی لایەنە سیاسییەکانیتر ئەو پارچەیە لە کوردستان بوو یان خۆیان ساز کرد یان ئەوانیش چوونە بەرەی شەر لەگەڵ تێرۆریستان

 بەڵام شەوی ٩ ئوتی ٢٠١٤ لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵات رایانگەیاند کە لە سەرداوای وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان هێزەکانیان ناجولێن و ئەو هیزەی کە چۆتە بەرەی شەریش دەگەرێتەوە بارگاکانی خۆیان ئەو کەسانەی کە لە بەرەی شەر گەرابوونەوە بە پێچەوانەی ئەوی باوە کەسێک کە لە بەرەی شەر دەگەرێنەوە دڵخۆشە بەڵام ئەو پێشمەرگانە هیچ دڵخۆش نەبوون و زۆریش دڵگران بوون پرسیاری ئەو وتارە ئەوەیە چی وایکرد وەزارەتی پێشمەرگە داوای یارمەتی لە هێزی پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستان بکات و پاشان بیانگەرێنێتەوە؟

لە کاتێدا کە دوڵەتێک یان لایەنێکی سیاسی داوای یارمەتی نیزامی لە هێزیک دەکات دوو شت لەبەر چاوە:

 یەک : پێگەی نیزامی ئەو هێزە

دوو: پێگەی سیاسی ئەو هێزە

کاتێ بە رەسمی راگەیاندرا کە وەزارەتی پێشمەرگە داوای یارمەتی لە حدکا کردووە زۆربەی شرۆڤەکارانی سیاسی رۆژهەڵات باسی ئەوەیان کرد کە ئەوە لە راستیدا بەکار هێنانی پێگەی سیاسی حدکایە و هیچیتر و حدکا توانای نیزامی ئەوەندە نییە کە بتوانێ یارمەتی بەرەی شەر بدات.

 بەڵام شێوەی مودیریەتی شەری حدکا و ئەو فەرماندەرانەی کە بەرپرسی ئەو هێزە بوون و هەر وەها ئەو کەسانەی کە بەشداری بەرەی شەر بوون دەری دەخست کە ئەزموونی خەباتی چەکداری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەو داوکارییەدا زۆر گرینگ بووە چوون زۆربەری ئەو کەسانەی کە بەشداری بەرەی شەر بوون شارەزاییان لە خەباتی چەکدار هەبوو

بەڵام ئایا پێگەی هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵات لەو داخوازییەدا لە بەر چاو نەگیراوە؟

بۆ ڕوون کردنەوەی ئەو باسە دەبێ هێندی وردتر بچینە نێوبابەتەکەوە

 

agiri_-_nama_bo_hawreyan_2


داعش لایەنێکی تێرۆریستییە لە دیپلۆماسی ناوچەییدا بە تایبەتی پاش ١١ سپتامبر ٢٠٠١ زۆر جار دەوڵەتان خۆیان لە بن لایەنە تێرۆریستییەکان دەشارنەوە و ناراستەوخۆ شەری یەک دەکەن بۆ وێنە ئێران و ئیسرائیل لە ریگای حەماس و حیزبوڵا عەرەبستان و ئێران لە سوریە و میسر و لیبی ئامریکا و ئێران لە عێراق .

گەرانەوەی لولەی تفنگی داعش بۆ کوردستان لە کاتێدا کە داعش رووی لە بەغدا کردبوو و سەرکردایەتی باشوور کوردستان باسی سەربەخۆییان هێنابۆ ئاراوە زۆر چاوەدێری سیاسی هێنا سەر ئەو باوەرەی کە هۆکاری ئەوەی تێرۆریستان ڕوویان کردۆتە کوردستان ئەوەیە کە نەیارانی سیاسەتی سەرکردایەتی کوردستان دەیانەوێ کە هەم هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەرێکدا تاقی بکرێتەوە و هەڵسەنگێندرێت و هەمش هەوڵ بدرێت کە بابەتی سەربەخۆیی وەلا بنرێ و لە بەرانبەریدا زەختێک بخەنە سەر سەرکردایەتی کورد لە باشوور بۆ ئەوەی پێملی داخوازییەکانی بەغدا بێت

 لێرەدا سێ سناریو دێتە گۆرێ :

یەکەم :

دیارە یەکێ لەو وڵاتانەی کە زۆر جار تێرۆریستان بۆ ئامانجی سیاسی بەکار دێنێ ئێرانە ئەوەی کە دەبینین بەرهەڵستکارانی کوردی دژی کۆماری ئیسلامی داوایان لێدەکرێت بچنە بەرەی شەرەوە یەکێ لە هۆکارەکانی دەتوانێ ئەوە بێت کە دەزگا جاسووسیەکانی کۆماری ئیسلامی لە هێرشی و دنەدانی داعش بۆ سەر کوردستان دەستان هەیە و لە بەرانبەردا سەرکردایەتی باشوور بە یارمەتی لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵات دەیانەوێت بەو شێوەی زەخت بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی هەتا ئەوان یارمەتی و دنەی تێرۆریستان نەدەن.

دووهەم:

سناریوی دووهەم هێندێ جیاوازە

 لە ئێستادا دەوڵەتی عێراق بە گشتی و نوری مالکی سەرۆکوەزیرانی کاتی ئەو وڵاتە بە تایبەتی لە ژێر رکێفی کۆماری ئیسلامییدایە و ئێستاش مالکی هەرێمی کوردستانی خستۆتە ژێر گەمارۆی ئابوورییەوە ئەوان بە بەکار هێنای هێزەکانی رۆژهەڵات ویستویانە بەو شێوەیە ناراستەخۆ هەرەشە لە ئێران بکەن هەتا مالکی واز لە سیاسەتەکانی دەرهەق بە هەرێمی باشوور بێنێ

سناریوی سێوەم:

 سێهەمین سناریو لە لاوازترین سناریویەئەوەیە کە هێزەکانی مالکی و ئێران لە شەرگەی شەری داعش دان و وەزارەتی پێشمەرگە بەو شێویە ویستبێتی ئێران و مالکی پێملی ئەوە بکات کە لە جبهەی خۆیان کە چەند رۆژە ئاکۆنە هێرش بکرێتە سەر داعش و بەو شێوەیە داعش لە چەند شەرگە هاوکات لە شەر دابێت

رەنگە لێرەدا پرسیارێک ساز بێت ئەوەیش ئەوەیە ئەگەر داینێن ئەو سناریۆیانە راستە لە هەر سێکیاندا ئامانج زەخت خستنە سەر کۆماری ئیسلامییە بەوەی کە هێزەکان گەراونەوە دەبی ئامانجەکە پێکرابێت دەی چی وای کرد کە ئەو سناریۆیانە ئامانجی خۆیان بپێکن؟

گرینگترین هۆکارێک کە بووە هۆی ئەوەی ئەو سناریۆیانە ئامانجی خۆیان بەپێکن سێ هۆکارە :

١: رێکخستی هێزێکی نیزامی لە ماوەیەکی کوردتدا لە لایان حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە

 ٢: ترسی کۆماری ئیسلامی لە ئەزموونی شەر پەیدا کردنی لە لایان کەسانێکی گەنج کە لە نێو ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستاندان

٣: ترس لە ئەگەری پشتگیری هێزە ناوچەی و نێودەوڵەتییەکان لە هێزی پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەندامی حیزبەکانی رۆژهەڵاتن لە داهاتوودا بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ ئێران

بە پێی ئەو سناریویانە بێت هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئامانجی خۆیان پێکاوە و توانیویانە وەکوو هەرەشەیەک لە سەر کۆماری ئیسلامی بە شێوەی ناراستەخۆ یارمەتی باشووری کوردستان بدەن ئەوەش ڕوونە کە گەیشتن بەو ئامانجە لە شەرکردنی راستەخۆ لە دژی تێرۆریستانی داعش گرنگترە چوون بەو شێوەیە یان پشتیوان بۆ داعش کەم دەکرێتەوە یا ئەوەی کە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە زیاد دەکات کە هەر دووکیان یەک واتایان هەیە ئەوەیش شکست بە تێرۆریستانە.

١: ئەو وتارەی کە ئێستا دەیخوێنەوە لێکدانەویەکە کە دەبوو بڵاونەکرابایەتەوە بەڵام بە هۆی ئەوەی بەشێک لە پێشمەرگەکانی رۆژهەڵات کە بەشداری شەری داعش بوون بە دڵ هێشاوی گەراونەوە و بەشێک لە خەڵکی رۆژهەڵات لەو گەرانەوە دڵگران بوون ئەو وتارە بڵاودەکەمەوە

٢: خوێنەری بەرێز ئەگەر سەیری وەرتی هەواڵەکانی پاش چوونی پیشمەرگەی رۆژهەڵات بۆ بەرەی شەر بکەی بۆ وێنە هاتنی چەک لە بەغدا و دانی موچەی مانگانەی کارمەندانی هەرێم لە لایان بەغداوە و ... ئەگەری سناریوی دووهەم لە هەموو سناریۆکان پڕدەسەڵاتترە.

 

 

بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار:

 

ـ پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران چوونه‌ شه‌ڕی‌ داعش

 ـ چەند هێزێکی پوشتە و پەرداخ لە پێشمەرگەی دێموکرات، رەوانەی بەرەکانی شەڕ لە کوردستانی باشوور کران

 ـ چه‌ندین هه‌زار ئه‌ندامی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران ئاماده‌ی‌ شه‌ڕن

 ـ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌ سه‌ر داواى حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان بووه‌

ـ پێشمه‌رگه‌كانی‌ دێموكرات گوندێكیان له‌ داعش پاك كرده‌وه‌

ـ پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكرات سه‌ربه‌رزانه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بنكه‌كانیان

ـ شێره‌كانی‌ دێموكرات له‌ شاری‌ سه‌قز: چاوه‌ڕوانی‌ بڕیاری‌ حیزبین!

ـ نوێترین راپۆرتی شەڕی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەدژی داعش + وێنه

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1647
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy