هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

شێره‌كانی‌ دێموكرات له‌ شاری‌ سه‌قز: چاوه‌ڕوانی‌ بڕیاری‌ حیزبین!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

"هه‌ڵۆی‌ كوردستان": ئه‌ندامانی‌ نهێنیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، له‌ شاری‌ سه‌قز، دوێشه‌‌و، واته‌ شه‌وی‌ جومعه‌ له‌سه‌ر شه‌ممه‌، 17/18ی‌ گه‌لاوێژی‌ 1393، له‌ زۆربه‌ی‌ گه‌ڕه‌ك‌و شه‌قامه‌كانی‌ شاری‌ سه‌قزدا سه‌دان ئاگاداریی‌ تایبه‌تیان بۆ پشتیوانی‌ له‌ باشووری‌ كوردستان بڵاو كرده‌وه‌‌و ده‌ڵێن چاوه‌ڕوانی‌ بڕیاری‌ حیزبین!

ده‌قی‌ ئاگادرییه‌كه‌ كه‌ نوسخه‌یه‌كی‌ به‌ده‌ست "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتووه‌ به‌ شێوه‌ی‌ خواره‌وه‌یه‌:

 

agadari_-_saghez_-_2


ئاگاداری‌ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئاگاداری‌

خه‌ڵكی‌ شۆڕشگێڕ‌و پێشمه‌رگه‌ په‌روه‌ری‌ شاری‌ سه‌قز!

ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بۆ به‌رگری‌ له‌ خاكی‌ پیرۆزی‌ كوردستان هه‌ر ئێستا له‌ سه‌نگه‌ری‌ خه‌بات‌و به‌رخۆدان دان. سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی‌ دێموكرات له‌ چیاكانی‌ شه‌نگال‌و ره‌بیعه‌‌، مه‌خموور‌و زممار‌و چه‌ندین شوێنی‌ دیكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ باشووری‌ كوردستان به‌رانبه‌ر به‌ تیرۆریسته‌كانی‌ داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن‌و به‌رگری‌ له‌ مان‌و مه‌وجوودییه‌تی‌ هه‌رێمی‌ باشووری‌ كوردستان ده‌كه‌ن‌و چه‌ندین هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی‌ دیكه‌ش ئاماده‌ی‌ چوونن.

ئێمه‌ ئه‌ندامانی‌ نهێنیی‌ حیزبی‌ دێموكڕات پشتیوانی‌ خۆمان له‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕاده‌گه‌یێنین ئاماده‌گی‌ خۆمان بۆ خه‌بات ده‌رده‌بڕین‌و چاوه‌ڕوانی‌ بڕیاری‌ حیزبین. دڵنیا بن كه‌ ناهێڵین هه‌رێمی‌ باشووری‌ كوردستان بكه‌وێته‌ ژێر ده‌ستی‌ تیرۆریستان‌و نۆبه‌ی‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێرانیش دێ‌ كه‌ كوردستانیان لێ‌ بكه‌ین به‌ گۆڕستان.

بژی‌ كوردستان

بژی‌ حیزبی‌ دێموكڕاتی‌ كوردستانی‌ ئێران

ئه‌ندامانی‌ نهێنیی‌ حیزبی‌ دێموكڕاتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ شاری‌ سه‌قز‌و ده‌ورووبه‌ری‌

 

 

agadari_-_saghez_-_5

 

 بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار:

ـ پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران چوونه‌ شه‌ڕی‌ داعش

 ـ چەند هێزێکی پوشتە و پەرداخ لە پێشمەرگەی دێموکرات، رەوانەی بەرەکانی شەڕ لە کوردستانی باشوور کران

 ـ چه‌ندین هه‌زار ئه‌ندامی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران ئاماده‌ی‌ شه‌ڕن

 ـ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌ سه‌ر داواى حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان بووه‌

ـ پێشمه‌رگه‌كانی‌ دێموكرات گوندێكیان له‌ داعش پاك كرده‌وه‌

ـ پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكرات سه‌ربه‌رزانه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بنكه‌كانیان



ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2001
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy