بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له چه‌ند دێرێك دا
دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌یه‌ی هه‌شتا ئه‌و كاته‌ی كه شه‌ڕی ئێران‌و عێراق هێشتا به‌رده‌وام بوو. ئه‌و رێكخراوه هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژانی پێك هاتنی تا ئێستاش پشتی به یارمه‌تییه‌كانی ئیران به‌ستووه‌و هیچ بهرۆنامهیهكی نیشتمانیی نیه‌و هه‌مو هێزو گوڕ‌و تینیوپشتیوانی له ئێرانه‌وه‌یه. دژ به هه‌موو لایه‌نێكی سیاسی‌و غه‌یره سیاسییه له سه‌رتاسه‌ر جیهان دا، ته‌نیا ئێران نه‌بێ ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی كه ده‌كرێت. دیاره ئێرانیش ته‌نیا له‌به‌ر به‌رژه‌وندییه‌كانی خۆی پشتیوانی له‌م رێكخراوه‌یه ده‌كا.
رێبه‌رانی ئه‌م رێكخراوه له وتووێژ له‌گه‌ڵ گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان دا حاشایان له‌وه نه‌كردوه كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه یارمه‌تی ده‌كرێن، بۆ وێنه له مانگی نیسانی 1987 "عه‌بدوله‌تیف به‌رزنجی" یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له دیمانه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "الجهاد كردی" كه له تاران ده‌رده‌چێ وتی: "مه‌به‌ستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستانی عێراق بریتییه له پێوه‌ندییه‌كی برایانه‌ی به‌تین له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دا، كۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی تاكو ته‌نیای هێزه چه‌كداره‌كانی ئێمه‌ن. ئه‌وان به پاره‌و چهكو هه‌موو پێداویستییه‌ك یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن*.
به‌و شێوه‌یه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ شتێكی سروشتییه رێژیمی كۆماری ئیسلامی سیاسه‌ته‌كانی خۆی به‌سه‌ر ئه‌م رێكخراوه‌یه بسه‌پێنێ‌و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستییه‌تی به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی جێبهجیبكا. روونیشه سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد له هیچ یه‌ك له پارچه‌كانی كوردستاندا نیه.
به‌دوای شۆڕشی ئه‌م دواییانه‌ی كوردستانی عێراق. "له ساڵی 1992 هه‌ڵبژاردنێك له هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ پێك هێنانی پارلمان به‌ڕێوه‌چوو، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌واوی رێكخراوه ئیسلامییه‌كان له كوردستانی عێراق ته‌نیا 5%ی ده‌نگه‌كانیان هێنایه‌وه**". كه ئه‌ویش نیشانه‌ی لاواز بوونی پێگه‌ی ئه‌م رێكخراوانه‌یه له نێو گه‌لی كورد دا. له‌و كاته‌وه تا ئێستا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به پێی سیاسه‌تی دواكه‌وتووه‌كانی هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه كه ئاسایشی خه‌ڵكی ناوچهتێك بدا‌و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجی كوردستان‌و شه‌ڕی دوو حیزبی سه‌ره‌كی ئه‌م ناوچه‌یه، گه‌وره‌ترین سوودی وهرگرتو به پشتیوانی ئێران ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌ده‌ست دهگرێو به پێی سیاسهتیكانی كۆماری ئیسلامی ئه‌م ناوچه‌یه ئیداره دهكاو ته‌نانه‌ت ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك به‌شێك له خاكی ئێران ده‌رهاتبوو.
ئه‌م رێكخراوه‌یه به پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی كه گۆیا له پێك هاتنی ئاسایش له كوردستان دا تێكۆشاون. یه‌كێك له‌و رێكخراوانه بوون كه ئاسایشی ناوچه‌یان تێك دابوو، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تی نیشتمانیی‌و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه، به‌ڕێوه‌بردنی ده‌یان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژ به رێكخراوه‌كان‌و خه‌ڵكی ئاسایی له سه‌ره‌تاسه‌ری كوردستان، ئاژاوه‌نانه‌وه له نێوان رێكخراوه‌كان‌و خه‌ڵكی كوردستان‌و .. .هتد. له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند جار له نێوخۆی ئه‌م رێكخراوه‌یه له‌سه‌ر سیاسهتهكانیانو پێكهاتنی دووبه‌ره‌كی ئینشعاب رووی داوه‌و چه‌ند لایه‌نی دیكه‌ی ئیسلامی وه‌ك: كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی، جندالسلامو.. .هتد درووست بوون.
ده‌ستێوه‌ردانی كۆماری ئیسلامی له نێو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌راده‌یه‌ك چۆته پێش، ته‌نانه‌ت له دیاریكردنی رێبه‌رایه‌تی ئه‌م رێكخراوه‌یه ده‌ستی هه‌بووه. بۆ وێنه به‌داوی ته‌حویلدانه‌وه‌ی 7 تێكۆشه‌ری دێموكرات له لایه‌ن بزووتنه‌وه به كۆماری ئیسلامی ئێران له كۆنگره‌ی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌دا، نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك میوان به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه ده‌كا. "ئه‌نوه‌ر عه‌نه‌بی" به‌ڕێوه‌به‌ری پیلانی ته‌حویلدانه‌وه‌ی هاوڕێیانی حیزبی وه‌ك ئه‌ندامی رێبه‌ری ئه‌م رێكخراوه‌یه دیاری ده‌كا تا پاداشی خۆشخزمهتییهكهی له كۆماری ئیسلامی وه‌رگرتبێ.
به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش‌و كۆتایی هاتنی شه‌ڕی دوو حیزبی سه‌ره‌كی له كوردستانی عێراق ورده ورده ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه كه‌م ده‌بێته‌وه‌و به رووخانی رێژیمی به‌عس ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به ته‌واوی له‌به‌ین دهچێو ئه‌م رێكخراوه‌یه كه پێشتر به پشتیوانی ماددی‌و مه‌عنه‌وی كۆماری ئیسلامی چه‌كدارێكی زۆری به ده‌وری خۆی دا كۆكردبووه، ئێستا زۆر لاواز بوه. ته‌نانه‌ت له‌م دوایییانه‌دا به پێی هێندێك به‌ڵگه كه وه‌ده‌ست كه‌وتوون، به ته‌واوی ده‌ركه‌وتووه كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌ره‌ڕای پێوه‌ندی قووڵی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌گه‌ڵ حیزبی بهعسو رێكخراوی القاعیده‌ش پێوه‌ندی هه‌بووه.
پیوه‌ندی قووڵی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، حیزبی بهعسو هه‌روه‌ها ئه‌لقاعیده وا ده‌رده‌خا كه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش پێكه‌وه پێوه‌ندییان هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به هاوكاری كۆماری ئیسلامی ئێران‌و له رێگای ئێرانه‌وه هاتووچۆی ئه‌فغانستانیان كردوه‌و له فێرگه‌كانی قاعیده‌دا، ئامووزشیان دیوه. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامانی القاعیده دیسان به هاوكاری كۆماری ئیسلامی ئێران‌و له رێگه‌ی سنووره‌كانی ئێرانه‌وه هاتوونه‌ته كوردستانی عێراق‌و له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا سازمان دراون‌و كاری تیرۆریستییان به‌ڕێوه بردوه. ته‌نانه‌ت به‌داوی رووخانی رێژیمی به‌عسی عێراق به‌شێكی زۆری ترۆریستهكانی عێراق له رێگای ئێرانه‌وه چوونه‌ته عێراق‌و كرده‌وه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه بردوه. ته‌واوی ئه‌وانه نیشانه‌ی پێوه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی القاعیده‌یه. كۆماری ئیسلامی بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ القاعیده‌و رێكخراوه ئیسلامییه‌كان چه‌ند خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه:
1-دژایه‌تی كردنی ئه‌مریكا، 2-دژایه‌تی كردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی كورد، 3-ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری عێراق‌و تێكدانی ئاسایشی ناوچه بۆ به‌رێوه‌بردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان.
له‌سه‌ر كاره تیرۆریستییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان، ده‌قی دانپێدانانی ژماره‌یك تیرۆریستی سه‌ر به رێكخراوه‌ی بزووتنهوهه ئیسلامی كوردستان كه له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی كرده‌وه‌كانیان ده‌ستگیر كراون ده‌خه‌ینه به‌رچاوی خوێنه‌ران.*
تاوانبار "عبدالـمنعیم عبدالرحمن محمد" ناوی نهێنی "عبدالباسیت محمد عبدالصمد" دانیشتووی گه‌ره‌كی مه‌نتكاوه. دانی به‌وه‌ناوه كه له ساڵی 1995 په‌یوه‌ندی كردوه به ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له رێگه‌ی حیمایهیهكی "مه‌لا سه‌لمان" كه ناوی "عبدالله"یه‌و ئه‌م كارانه‌ی ئه‌نجام داوه:
• له ساڵی 1996 له لایه‌ن مه‌لا سه‌لمانه‌وه ته‌لكیف كراوه كه دووكانی "اسواق ملك" له گه‌ڕه‌كی ئیسكان بته‌قێنێته‌وه‌و له ساڵی 1997 ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه، له‌و كرده‌وه‌ش دا "عبدالقادر" ناوێك هاوكاری كردوه كه ئویش هه‌ر له لایه‌ن مه‌لا سه‌لمانه‌وه راسپێردرابوو.
• پاشان چووه‌ته ده‌وره‌یه‌كی تایبه‌تیه‌وه كه له خورماڵ به ناوی "ابن عمر" كراوه‌ته‌وه‌و به شه‌وانیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه باره‌گای هێز كه له هێزی "سیدالقگب" بووه.
• له ساڵی 1998 له لایه‌ن "بیلال سلیمان" فه‌رمانده‌ری هێزی "سید القگب" را سپێردراوه سه‌ركرده‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری تیرۆر بكات‌و له رۆژی 18/4/1998 له هه‌ولێر "قابیلو شاپور"یان تیرۆر كرد كه دوو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بوون، له‌و كاره‌شدا "فرهاد مصگفی محمدامین" كه ناسراوه به "عبدالقادر"و "عبدالرحمن اسعدو عمر قادر" هاوكاریان كردوه.
• بۆ سێهه‌م جار له ساڵی 1999 له لایه‌ن "ابومحمد"ه‌وه كه كابرایه‌كی عه‌ره‌به‌و له‌گه‌ڵ جیهاد هاتبووه هه‌ولێر، راسپێردراوه دووكانی "سنابیل" بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌نجامدانی كاره‌كه ده‌ستگیر كراوه.
"حسین كمال عزیز" (جیهاد) ـ دانیشتووی گه‌ره‌كی ئیسكانی هه‌ولێر، له دانپێدانانه‌كه‌ی دا ده‌ڵـێ: "له ساڵی 1997 بۆته لاینگری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌هۆی مزگه‌وتی مه‌لا ته‌ڵحه له مه‌نتكاوه.
• ئه‌و كاته‌ی لاینگر بووه به هۆی دوو قووتابیهوه به‌ناوی "عبدالحیو عبدالصبور" دووتهقینهوهیان پێ ئه‌نجام دراوه، یه‌كیان له هۆڵی زه‌ردو ئه‌وه‌ی دیكه‌یان له پشت پارێزگای هه‌ولێر. ته‌قینه‌وه‌ی هۆڵی زه‌رد ، رۆمانهیهكی ته‌وقیتكراو بوو له ناو قوتوویه‌كی شیر دانرابۆوه هیچ زیانی گیانی نه‌گه‌یاند. ئه‌وه‌ی پشت پارێزگاش نه‌ته‌قیه‌وه. له‌و دوو كاره تیرۆریستییه‌ش "عبدالحیو عبدالصبور" له‌گه‌ڵی دا بوونه.
• پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی به رێكخراوی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه كردوه‌و له هێزی "سید القگب" بۆته چه‌كدار.
• پاشان له‌گه‌ڵ "ابو محمد" ناوێك كه عه‌ره‌به‌و له ئۆردووگاكانی "اوسامه بنلادن"ه‌وه هاتۆته كوردستان‌و شاره‌زایه له بواری ئاماده‌كردنی بۆمب‌و تهخریباتو كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه، رێككه‌وتووه دووكانی "سنابیل" بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئاسایش بوه نه‌یانتوانیوه ئه‌نجامی بده‌ن.
• له هه‌وڵێكی دیكه‌دا ویستوویه‌تی به‌هۆی ده‌عوه‌ته‌وه ئۆتۆمبیلی ملازمی ئاسایش "ئیبراهیم پۆڕه" بتهقیننهوه كه له‌گه‌ڵ تاوانبار "حسین كمال بنعامه"، به‌ڵام "عبدالباسیت"ی هاوڕێی په‌شیمانی كردۆته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی متمانه‌یان به "ابو محمد" نه‌بوه.
شایانی باسه كه له ئه‌نجامی كاری تیرۆریستانه "عبدالقادر" به‌رپرسی "حسین كمال" كه ئه‌وان به ئه‌میری ناودهبهنو له فێرگه‌ی عه‌نه‌ب به‌رپرسی بووه پشتیوانی لێكردووه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكی تیرۆریستانه‌و به یارمه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامی بدات‌و له دژی هه‌ر كه‌سێكیش بێت.
• پاش چه‌ند رۆژێك، كاتێك له مزگه‌وت ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه له لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
تاوانبار "علی حسین مختار" عه‌ره‌به به‌مجۆره باسی هاتنی خۆی بۆ كوردستان‌و كاره‌كانی پێشووی ده‌كات: "من له دایك بووی 1968 ، ناوی نهێنیم "علی حسین مختار"یهكیهكم له چه‌كداره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له هه‌ڵبجه لێپرسراوی وه‌رشه‌ی گوڵپ بووم له هێزی "سیدالقگب". من لێزانی تهقهمهنیو پێشخستنی جۆره‌كانی چهكمو ئه‌م پسپۆڕیهم له ئه‌فغانستان فێر بووم. له رێگای "ابو جعفر" كوردی. كه به هۆی ئه‌وه‌وه له ئه‌فغانستان به‌شداریم له سێ ده‌وره‌ی فێربوون كردوه. یه‌كه‌میان "ده‌وره‌ی خهلدهن"بوو كه سه‌ربه "شیخ اوسامه بنلادن"هو دووهه‌م ده‌وره له فێرگه‌ی "گونار"و سێهه‌میان له فێرگه‌ی "مارگۆن" بوو. ئه‌و شتانه‌ی له‌وێ فێری بووم دروستكردنی جۆره‌كانی تهقهمهنیو دانانهوهیانو ده‌رمانخوارد كردن بوو. "ابو جعفر" گوتی ده‌بێ بچی بۆ كوردستان‌و په‌یوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌وه بكه‌یت، یه‌كێكی دیكه‌شم له‌گه‌ڵ بوو ئه‌و چوو بۆ توركیه، هاتمه ریزی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و چه‌ند مانگێك له هێزی دووی سۆران بووم پاشان له رێگه‌ی "عومه‌ر فێرگه‌وه" چوومه هێزی "سید القگب"، عومه‌ر فێرگه داوای لێكردم ده‌وره‌یان بۆ بكه‌مه‌وه‌و نه‌یهێشت سه‌فه‌ر بكه‌م‌و گوتی ده‌بێ لێره بمێنێته‌وه، وهرشهیهكت بۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌بێ له‌گه‌ڵمان دا كار بكه‌یت، له‌و رۆژه‌وه زۆر كارم بۆ كردن به‌تایبه‌تی له درووسكرنی چهكو ته‌قه‌مه‌نی دا‌و چه‌كی جۆری RBG م بۆ پێشخستبوون، چه‌ندین بابه‌تی ته‌قه‌مه‌نیم بۆ سه‌ر چه‌كه‌كان زیاد كرد، پاش ئه‌وه كێشه‌م له گه‌ڵ هه‌ندێك بزووتنه‌وه له وه‌رشه‌ی بیاره بۆ درووست بوو وهرشهكهم داخست. پاشان چاوم به "جیهاد" كه‌وت كه ئه‌ویش له هیزی "سید القگب" بوو داوای لێكردم ته‌قه‌مه‌نیان بۆ ئاماده بكه‌م به ئه‌وه‌ی پێی له هه‌ندێ جێگه بده‌ن كه به قسه‌ی خۆیان دژی ئیسلامن. منیش ده‌ستم به‌كار كرد. گروپه‌كه‌ی جیهاد له خۆی‌و "عبدالقادرو عبدالباست" پێكهاتبوو. منیش چووم بۆ خورماڵ له‌وێ كه‌ره‌سته‌كانم هێنا كه بریتی بوون له كاتژمێرێكی ته‌وقیتكراو، نارنجۆك، كه خۆم له خورماڵ دروستم كردبوو، ئۆمیتهرو پیوه‌ری بڕی كاره‌باو كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌ش. جیهاد له كه‌ره‌سته‌كان سه‌ری سووڕمابوو. هه‌روا له درێژه‌ی دانپێدانانه‌كانی دا ده‌ڵێت:
• چووینه شه‌قامی پزیشكان بۆ ئه‌وه‌ی دووكانێك بته‌قێنینه‌وه، به‌ڵام دواتر جیهاد هه‌ڵویستی گۆڕی‌و گوتی ده‌مانهه‌وێ له ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش بده‌ین، به ناوی "ئیبراهیم" له بنكه‌ی شێخه‌لڵا. پاشان دیسان هه‌ڵویستیان گۆڕی‌و گوتیان له بارێك ده‌ده‌ین منیش كه‌ره‌سته‌كانم برد بۆ ئه‌وێ بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كه، به‌ڵام جیهاد دواكه‌وتو كاتێكیش چوومه لای له ماڵه‌وه ده‌ستگیر كرام.
تاوانبار "موسی رسول حاجی" ناوی نهێنی "رسول حاجی" له دانپێدانانه‌كانی دا ده‌ڵێت: له ساڵی 1993 په‌یوه‌ندی به بززوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه كردوه له‌گه‌ڵ "مه‌لا قادر‌و مه‌لا سه‌عات".
• جیهادی كوڕی مه‌لا سه‌لـمان بۆ ره‌سوڵی گێڕاوه‌ته‌وه كه ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له ته‌یراوه ئه‌نجام دراوه "عبدالله گوێ به‌گواره"و "گاریق"و "ملا فریق" ئه‌نجامیان داوه.
• رۆژێك له گه‌ڵ مه‌لا سه‌لـمان به سواری ئۆتۆمبێل به شه‌قامی پێش په‌روه‌رده دا تێدهپهرینو مه‌لا سه‌لـمان ته‌ماشای ئه‌و دووكانه ده‌كات كه پێشتر تهقینراوهتهوهو به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌تا ئه‌و دووكانه ته‌قیوه‌ته‌وه. ئه‌نجا به توركمانی له‌گه‌ڵ "ملا قادر" ده‌ستی به قسه كردوه.
• رۆژێك تاوانبار "موسی رسول" ویستوویه‌تی ئه‌كسلی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی مه‌لا سه‌لـمان چاك بكاته‌وه له ناو ئۆتۆمبیله‌كه دوو كارتۆن T.N.T ی بینیوه كه هه‌ندێك كه‌پسوولی رۆمانه‌شی له‌سه‌ر بوه. مه‌لا سه‌لـمان فه‌رمانی به "گاریق" ناوێك كردوه T.N.Tیه‌كان بخاته ناو لاندكروزه جام ڕه‌شه‌كه.
• رۆژێك تاوناباری ناوبراو له‌گه‌ڵ مه‌لا سه‌لـمان له ناو ئۆتۆمبیل دانیشتوه‌و مه‌لا سه‌لـمان بۆیانی گێڕاوه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تی: ئێمه كاتی خۆی له بازاڕ ده‌ڕۆیشتین به سرنج تیزابمان به ئافره‌تان دادهكرد. سه‌ره‌تا پێده‌كه‌نین، به‌ڵام كه تۆزێك دوور ده‌كه‌وتنه‌وه ده‌ستیان به هاتوهاوار ده‌كرد.
• هه‌روا هه‌ر له‌و دانیشتنه‌ی ناو ئۆتۆمبیل دا مه‌لا سه‌لـمان ته‌كلیفی له "موسی رسول" كردوه تیزاب به كچان دا بكهنۆ جنێویشی پێداون پێی گوتوون: عه‌مرتان نه‌مێنێ بۆ ئه‌و ئیشانه ناكه‌ن. له‌و دانیشتنه‌دا "باخه‌وان"و باخه‌وان برای "عبدالله گه‌وره"و "ئاشتی"و زریان" ئاماده بوون.
• به‌قسه‌ی تاوانبار "موسی رسول" ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی له‌و دانیشتنه‌ی ناو ئۆتۆمبیل پێكه‌وه بوونه له‌سه‌ر فه‌رمانی مهلاسهلـمان له ناو بازاڕدا تیزابیان به كچان دا كردوه.
تاوانبار "فرهاد محمد مصگفی" یه‌كێك بوه له‌وانه‌ی له تیرۆر كردنی قابیلو شاپور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری به‌شداری كردوه‌و به‌مجۆره ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه.
ئێمه چوار كه‌س بووین. من‌و "عهبدولباسیتو عومه‌رو عه‌بدولره‌حمان" به‌رنامه‌یه‌كمان دانا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر به‌سه‌ریاندا بده‌ین، رۆژی شه‌ممه سه‌عات 9ی سه‌رله‌به‌یانی له ماڵ له مه‌نتكاوه دهرچووینو به تاكسی به‌ره‌و ته‌لاری ئومه‌را وه‌ڕێ كه‌وتین كه بنكه‌ی رۆژنامه‌ی یه‌كسانی تێدایه. له‌وێ دابهزینو "عمر" به‌جێما بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یاره‌یه‌ك دابین بكا تا له دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كه یه‌كسه‌ر بۆی ده‌ربچین. خۆشم له ناو بینایه‌كه (ساختمان) وه‌ستام. "عبدالباستو عبدالرحمن"یش چوونه سه‌ره‌وه‌و دوای دوو سێ ده‌قیقه گوێم له ده‌نگی ته‌قه بوو ئه‌وان دابه‌زیمو یه‌كسه‌ر سواری ئۆتۆمبیل بووین‌و گه‌ڕاینه‌وه ماڵ له مه‌نتكاوه.
په‌راوێزه‌كان
(1) راگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی ته‌حویل درانه‌وه‌ی 7 تێكۆشه‌ری دێموكرات به رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
هاونیشتمانانی به‌رێز!
خه‌ڵكی به‌شه‌ڕه‌فی كوردستان!
كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه ئازادیخواز‌و به‌شه‌ر دۆسته‌كان!
شه‌وی 19 له‌سه‌ر 20/10/1996ی زایینی به‌رامبه‌ر به 28 له‌سه‌ر 29/7/1375ی هه‌تاوی ده‌سته‌یه‌كی 7 كه‌سی له تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به ناوه‌كانی: "ارشد رچایی"، "داریووش اسلامدوست"،"محمدعزیز قادری"،"یونس محمدپور"،"عدنان اسماعیلی"،"مڤفر كاڤمی"و "معروف سهرابی"، له حالێك دا كه له مه‌ئموورییه‌تی حیزبی را به‌ره‌و بنكه‌كانی خۆیان ده‌گه‌رانه‌وه له نزیك شاری هه‌له‌بجه‌ی كوردستانی عێراق له لایه‌ن كه‌مینێكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستانی عێراق به به‌رپرسایه‌تی فه‌رمانده‌رێكی نیزامی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به ناوی "انور عنبی" دهگیرێنو بێسهرو شوێن ده‌كرێن.
چه‌ند رۆژ دوای ئه‌و رووداوه به‌داخه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ته‌حویلی كۆماری ئیسلامیی ئێران درانه‌وه‌و به‌م جۆره گیانیان له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی جیددی به‌ره‌وروو كراوه.
رۆژێك پاش گیرانی ئه‌م 7 كه‌سه، نوێنه‌ری حیزب له شاری سولێمانیه له رێگای پێوه‌ندی گرتن به بنكه‌ی عیلاقاتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌م شاره داوای له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كرد كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له چاره‌نووسی ئه‌م هاوڕێیانه ئاگادار بكاته‌وه كه به‌داخه‌وه وه‌ڵامی پێویست نه‌درایه‌وه. بۆیه كومیته‌ی پاوه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران رۆژی 23/10/1996ی زایینی نامه‌یه‌كی بۆ رێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی نارد‌و داوای كرد كه له چاره‌نووسی ئه‌م حه‌وت كه‌سه ئاگادار بكرێ. له وه‌ڵامی ئه‌م نامه‌یه‌دا مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی به‌داخه‌وه له جیاتی روون كردنه‌وه‌ی پێویست‌و دانی ئاگاداری له سه‌ر چاره‌نووسی بێسهرو شوێن كراوه‌كان، په‌نای بۆ لادان له مه‌سه‌له‌كه‌و په‌رده‌پۆش كردنی ئه‌م كرده‌وه خهیانهتكارانهیه برد. هه‌ر له‌و پێوهندییهدادهفتهری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له نامه‌یه‌ك دا بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی رۆژی 26/10/1996ی زایینی داوای سزادانی عامیلانی ئه‌م كرده‌وه جینایه‌تكارانه‌یه‌ی كرد. دیسان به‌داخه‌وه مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له جیاتی سزادانی عامیلانی ئه‌م كرده‌وه دزێوه‌و دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌م په‌ڵه‌یه له داوێنی خۆی له‌م رێگایه‌وه، له وه‌ڵامی نامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا ته‌نیا به ئاماژه‌كردن بۆ نێوه‌ڕۆكی نامه‌ی پێشوو خۆی قه‌ناعه‌تی كرد كه ئه‌ویش خۆ لادان له مه‌سه‌له‌كه‌و په‌رده‌پۆش كردنی خهیانهتهكه بوو. ئه‌وه له حالێك دایه كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان له كاتی گرتنی ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌دا ته‌نیا حیزبی مه‌وجوودو ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌ڵبجه‌و ده‌ورووبه‌ری بووه‌و ئیستاش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ر به‌و بزووتنه‌وه‌یه یه.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای مه‌حكووم كردنی توندی ئه‌م كرده‌وه خائینانه‌یه كه ده‌رحه‌ق به تێكۆشه‌رانی ئه‌م حیزبه‌و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران به‌رێوه چووه، كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر به گیانی ئه‌و تێكۆشه‌رانه به به‌رپرس دهزانێو هه‌ر له‌و كاته‌دا داوا ده‌كا:
1-رێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له جیاتی لادان له مه‌سه‌له‌كه‌و په‌رده‌پۆش كردنی ئه‌و كرده‌وه غه‌یره ئینسانی‌و سیاسییه، بۆ ناساندن‌و به‌سزا گه‌یاندنی عامیلانی ئه‌و تاوانه پرشوورهیییه هه‌نگاوی جیددی‌و به‌كرده‌وه ههڵێنێتهوهو به‌م كاره نیشان بدا كه ئه‌م كرده‌وه خهیانهتكارانهیه له سیاسه‌تی ره‌سمی‌و بڕیارری رێبه‌رایه‌تیی ئه‌م رێكخراوه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه.
2-له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌كان، هه‌موو ئازادیخوازان‌و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ‌و رێكخراوه سیاسییه كوردستانی‌و ئێرانییه‌كان داوا ده‌كه‌ین كه له به‌رامبه‌ر ئه‌م كرده‌وه دزێوه دژی ئینسانییهدا هه‌ڵوێست بگرن‌و له هه‌ر رێگایه‌كی مومكینهوه به فشار هێنان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران گیانی ئه‌م تێكۆشه‌رانه له مه‌ترسی جیددی رزگار بكه‌ن.
ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
9ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1375ی هه‌تاوی
30/10/1996ی زایینی
كوردستان ژماره 239
(2) رادیۆ "ده‌نگی ئیسلام" ده‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی 12/8/1375ی هه‌تاوی
راگه‌یاندنی ناوه‌ندیی بزووتنه‌وی ئیسلامی
رادیۆ ده‌نگی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چه‌ند لێدوانێكی نادرووست‌و دوور له راستی بڵاوكرده‌وه كه گوایه كۆمه‌ڵه چه‌كدارێكی ئه‌و حیزبه له ناوچه‌ی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هیددا له لایه‌ن فه‌رمانده‌رێكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه گیراون‌و پاشان ته‌سلیم به كۆماری ئیسلامیی ئێران كراون.
ئه‌وه‌ی گوێی له‌و درۆ‌و ده‌ست ههڵبهستهبێ، تێده‌گا كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و كۆمه‌ڵه پیلانانه‌ی كه له ده‌وری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی داده‌رێژرێ بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی ئاشتیخوازانه‌و كوردپه‌روه‌رانه‌ی لـێ تێك بدهنو له‌به‌ر چاوی جه‌ماوه‌ری هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان‌و به تایبه‌ت ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان له‌كه‌داری بكه‌ن. هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌و راستییانه ده‌زانن كه بزووتنه‌وه‌كه‌مان هه‌میشه به ته‌نگ پاراستنی گیانی رۆڵه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بوون‌و جارجاریش له‌و گیانپارێزییهدا ره‌چاوی ئه‌وه‌ی نه‌كردوه كه فڵان كهسو لایه‌ن هه‌ڵوێستی خراپی هه‌بووه له گه‌ڵیداو بگره ده‌ستیشی سوور بووه به خوێنی براكانی، یان به‌بێ له‌به‌ر چاو گرتنی جیاوازێكی روانین‌و ئایدئۆلۆژیا كه ئه‌مه له‌به‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان دا هێندێك جار پرسیارمان بۆ درووست كراوه. بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌و هێزه سیاسی‌و سه‌ربازییه بوو كه له كاتێك دا زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌كیان گرت بۆ راماڵینو له ناو بردنی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیه (P.K.K) ئه‌و له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شداری نهكردو بگره به‌لایه‌وه كه‌م كردنه‌وه‌ی وزه‌و توانای گهلو به‌كوشت دانی رۆڵه‌كانی بوو له هه‌ر لایه‌ك بێت. ئه‌مه هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو به‌رامبه‌ر به لایه‌نێكی وه‌كوو (P.K.K) له كاتێك دا جه‌ماوه‌ری كوردستان‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش ده‌زانێت چ جیاوازییه‌كی ئایدئۆلۆژیا له نێوان ئێمه‌و ئه‌واندا هه‌یه.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌و لایه‌نه شۆڕشگێرو خه‌مخۆره‌ی كورده كه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی كوردستان دا، جگه له هه‌وڵه سیاسییه‌كانی بۆ وه‌ستانی شه‌ڕه‌كه، وه‌ك رێكخراوێكی فریاگوزاریش هه‌میشه له ناو رێژنه‌ی گولله‌و راجیمه‌ی لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان دا چووه‌و هه‌ندێك جار بۆته هۆی پاراستنی گیانی سه‌دان رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له له ڕق‌و تۆڵه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، له كاتی تێك شكاندنی ئه‌م لایه‌ن یان ئه‌وه‌ی تریان به‌بێ جیاوازی. ئه‌مانه‌ش هه‌موو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد‌و هیچ نه‌بێ كه‌م كرانه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه كورد كوژییه بێت.
براده‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چاك ئه‌و راستییه ده‌زانن كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی لایه‌نێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه‌و تا ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌خۆیی پاراستوه‌و ده‌ی پارێزێت. جێگای سه‌رسووڕمانه كه حیزبێك خۆی به هێزێكی سیاسی‌و سه‌ربازی بزانێت‌و به‌بێ به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌كی روون كارێكی وا بداته پاڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی. له كاتێك دا ده‌بوو له پێش دا رووی گومانیان له خۆیان‌و بارودۆخی ناوخۆیان بكردایه كه دوور نیه له‌و ناوه‌نده ئاڵۆزه‌دا روو بدات. ده‌شێ ئه‌وان روو له خهڵكانێكیتر بكه‌ن كه پێشتر هه‌ڵوێستی زۆر له‌وه گه‌وره‌ترو ئاشكراتریان نواندبێتو براده‌رانی دێموكراتی ئێران نه‌یان توانیبێت ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر به ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وی ئیسلامی ده‌یڵێن بۆ خه‌ڵكانی تر، وشه‌یان له‌سه‌ر زار بێته خواره‌وه.
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو پارچه‌كانی دا بێگومانن له‌و راستییه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رێز له هه‌ر كهسو لایه‌نێك ده‌گرێت كه به‌راستی به‌رگری له مهزلوومییهتو چه‌وساوه‌یی كورد بكات له‌هه‌ر جێگایه‌ك بێت. دیاره براده‌رانی دێموكرات بۆیه بزووتنه‌وه‌یان به‌وه تاوانبار كردوه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیسلامییه‌و ئه‌وانیش هه‌ڵویستی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به ئیسلام‌و ئیسلامییه‌كان. ئێمه بێگومانین له هه‌موو كاتێك زیاتر گه‌له‌كه‌مان تێگه‌یشتوه كه ته‌نها ئیسلام‌و گه‌رانه‌وه بۆ به‌رنامه‌ی خوا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان دهكاتو دروشم‌و ئایدئۆلۆژیای سه‌ره‌كی‌و نامۆی دوور له ئیسلام رووی كوردایهتیشی لێخن كردوه‌و كوردیشی به‌م رۆژه گه‌یان. بۆیه ئێمه جارێكی‌تریش جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان له هه‌موو جێگایه‌ك‌و براده‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه بایه‌خداره‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات له هه‌ر كوێیه‌ك بێت‌و به‌رنامه‌ی كاری خۆی له ژێر رووناكی‌و رێنمایه‌كانی ئیسلام دا به‌رێوه ده‌بات. هه‌رگیز ئاماده‌ش نیه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌نێك زیان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد بدات‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كانیش دا هه‌میشه خاڵه هاوبه‌شه‌كانی هه‌میشه له‌به‌ر چاو گرتوه‌و سه‌نگه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش هه‌موو كات به‌رگری له یه‌ك ریزیو برایهتیو یه‌كبوونی ئه‌م گه‌له كردوه. حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران یان ئه‌وه‌تا له درۆ‌و پڕوپاگه‌نده‌كه‌ی كه داویه‌ته پاڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ڵگه‌و ده‌لیلی واقیعی‌و راستییانه ئه‌و بڵاوكراوه‌یه روون بكه‌نه‌وه‌و بیسهلامێنن، یان ئه‌وه‌تا ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی باواجی. .. ده‌بینین له‌سه‌ریان سه‌باره‌ت به رووخاندن‌و لێخن كردنی سونعهی بزووتنه‌وه‌یه‌كی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی. له‌كاتێك دا كه هه‌موو گه‌لی كورد ده‌زانێت، به‌تایبه‌ت جه‌ماوه‌ری كوردستانی ئێران كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ته‌نها كاتێك یاری به خوێنی گه‌لی كورد نه‌كردوه‌و ناشی كات‌و له چوارچێوه‌ی ئیسلامه‌تی لاناداتو ناچێته ژێر ته‌ئسیرو جه‌ختی هیچ كهسێكو هیچ كات كاری بۆ هیچ لایه‌نێك نه‌كردوه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكانی تر.
بۆیه ئومێدوارین حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران زۆر به وردی‌و به‌چاوی تیژهوهو عه‌قڵێكی خاوه‌ن ته‌جروبه‌وه بڕواننه مهسهلهكهیانو به‌قه‌ناعه‌ته‌وه وه‌ری بگرن.
راگه‌یاندنی ناوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
21ی جمادی دووه‌می 1417ی كۆچی
به‌رامبه‌ر به 2ی تشرینی دووهه‌می1996ی زایینی
ئێره ده‌نگی ئیسلامه،
ده‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه له كوردستان
(3) چه‌ند قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر چه‌ند قسه‌یه‌كی بزووتنه‌وه ئیسلامی
رۆژی پێنج شه‌ممۆ رێكه‌وتی 10ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1375، رادیۆی ده‌نگی كوردستانی ئێران راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی بڵاو كرده‌وه. له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا په‌رده له‌سه‌ر كرده‌وه‌ی خهیانهتكارانهی ته‌حویلدانه‌وه‌ی 7 تییكۆشهری دێموكرات به رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ههڵدرابۆوهو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره دزێوه به‌ده‌ست ئه‌فرادی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستانی عێراق ئه‌نجام درابوو داوا له رێبه‌رایه‌تیی ئه‌م رێكخراوه‌یه كردابوو كه عامیلانی ئه‌م ئینسان رفێنیو ئینسان فرۆشتنه سزا بدا‌و به‌م جۆره نیشان بدا كه ئه‌م كاره له ههڵوێستو سیاسه‌تی گشتیی رێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه سه‌رچاوه نه‌گرتوه.
به‌داخه‌وه كه ئێستا زیاتر له سێ حه‌وتوو له ئه‌نجام درانی ئه‌م كرده‌وه دژی ئینسانییه تێپه‌ڕ ده‌بێ، نه‌ك هه‌ر رێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ به سه‌زا گه‌یاندنی عامیلانی ئه‌م كرده‌وه غه‌یره ئه‌خلاقییه هه‌نگاوی جیددی‌و به‌كرده‌وه‌ی هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو له ته‌بلیغاتی ئه‌م رێكخراوه واده‌رده‌كه‌وێ كه رێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه له‌به‌ردان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر خۆ له‌و مه‌سه‌له‌یه بدزنه‌وه‌و وه‌باڵی ئه‌م تاوانه به ملی لایه‌نی دیكه‌دا بكه‌ن.
له چوارچێوه‌ی گرتنه پێشی ئه‌م سیاسه‌ته له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران رۆژی 12ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1375ی هه‌تاوی رادیۆی ئه‌م رێكخراوه‌یه راگه‌یاندنێكی ناوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له‌ودا ئاماژه بۆ رابردووی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كرابوو‌و له دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه له ئه‌فرادی بزووتنه‌وه دوابوو. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو كه: "ده‌شێ ئه‌وان روو له خه‌ڵكانێكی تر بكه‌ن كه پێشتر هه‌ڵوێستی زۆر له‌وه گه‌وره‌ترو ئاشكراتریان نواندبێت". هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "دیاره براده‌رانی دێموكرات بۆیه بزووتنه‌وه‌یان به‌وه تاوانبار كردوه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیسلامییه‌و ئه‌وانیش هه‌ڵوێستی تایبه‌تیی خۆیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به ئیسلام‌و ئیسلامییه‌كان".
له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێویسته ئه‌و پرسیاره له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه بێنینه گۆڕێ كه بۆچی له حالێك دا بێجگه له هێزی بزووتنه‌وه هیچ هێزێكی دیكه له‌كاتی روودانی ئه‌م كرده‌وه‌دا له‌م ناوچه‌یه نه‌بووه ده‌بێ حیزبی دێموكرات "روو له خه‌ڵكانی تر" بكا؟ ئه‌گه‌ر به‌راستی ئه‌وان به حزووری خۆیان له ناوچه ئاگادارییه‌كی وایان هه‌یه كه ده‌توانێ ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه له لایه‌ن لایه‌نێكی دیكه‌وه بسه‌لمێنێ بۆچی به به‌ڵگه‌و زانیارییه‌وه ئه‌م راستییه به ئاگاداریی خه‌ڵكی كوردستان ناگهیهننو ئه‌م تاوانه كه گۆیا حیزبی دێموكرات له‌خۆڕا وه‌پاڵ ئه‌فرادی بزووتنه‌وه‌ی داوه له خۆیان دوور ناخه‌نه‌وه. جیا له‌وه‌ی حیزبی دێموكرات نه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزی بزووتنه‌وه له كاتی روودانی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌دا ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه بووه، به‌ڵكوو به زۆر ده‌لیل‌و بهلًگهی دیكه لێی روونه كه ئه‌م كرده‌وه‌یه له چ جێگایه‌ك‌و له لایه‌ن كام ده‌سته له ئه‌فرادی بزووتنه‌وه ئه‌نجام دراو ئاماده‌شه له دانیشتن له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌دا به‌ڵگه‌و سه‌نه‌دانه له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانی ئه‌م رێكخراوه‌یه دابنێ. ئه‌وه‌ش كه له راگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌دا هاتوه كه گۆیا حیزبی دێموكرات له‌به‌ر ئه‌وه بزووتنه‌وه تاوانبار ده‌كا كه ئه‌م رێكخراوه‌یه رێكخراوه‌یه‌كی ئیسلامییه‌و حیزبی دێموكراتیش هه‌ڵوێستی تایبه‌تیی خۆی به‌رامبه‌ر به ئیسلام‌و ئیسلامییه‌كان هه‌یه، ئیددیعایكی زۆر نادرووست‌و بێ بناغه‌یه. راسته حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران حیزبێكی مه‌زهه‌بی نیه، به‌ڵام رێز بۆ بیروباوه‌ڕی مه‌زهه‌بیی خه‌ڵكی وڵاتی خۆی‌و خه‌ڵكی دیكه داده‌نێ‌و هه‌رگیز رێگای نه‌داوه بێحورمهتی به ئایین‌و مه‌زهه‌بیی خه‌ڵكی دیكه بكرێ. به‌و حاڵه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌م ئیدیعایه‌ی بزووتنه‌وه كه ده‌ڵێ: بۆیه حیزبی دێموكرات ئه‌و تاوانه وه‌پاڵ ئێمه ده‌دا چونكه ئیسلامین، راست بوایه ده‌بوو تا ئێستا وه‌باڵی هه‌موو ئه‌و جورمو جینایه‌تانه كه له كوردستانی عێراق ده‌رحه‌ق به تێكۆشه‌رانی دێموكرات ئه‌نجام دراون‌و به‌داخه‌وه له ده‌یان نموونه تێپه‌ڕ ده‌بن هه‌موو به رووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و باقی رێكخراوه ئیسلامییه‌كانی دیكه كرابانه‌وه كه هه‌رگیز وانه‌بووه‌و ئه‌وه یه‌كه‌م جاره كه حیزبی دێموكرات تاوانێكی له‌و بابه‌ته به ئه‌فرادی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی نیسبه‌ت ده‌دا. ئه‌ویش به به‌ڵگه‌و سه‌نه‌دو سه‌ره‌نجام به گه‌یشتن به‌م قه‌ناعه‌ته كه ئه‌م كاره له لایه‌ن ئه‌فرادی بزووتنه‌وه‌وه به‌ڕێوه‌چووه. هه‌روه‌ك پێشتریش له به‌رامبه‌ر هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تاوانبارانه‌دا ده‌رحه‌ق به حیزبی دێموكرات‌و تێكۆشه‌رانی كرابێ، حیزبی دێموكرات پاش لێكۆڵینه‌وه‌و روون بوونه‌وه‌ی چۆنیه‌تیی رووداوه‌كه تاوانه‌كه‌ی به‌ره‌ورووی ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌م تاوانه كردۆته‌وه‌و هه‌ڵوێستی شیاو‌و بگره توندتر له‌و هه‌ڵوێسته كه به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له خۆی نیشان داوه گرتووه‌و ده‌ری بریوه.
جیا له‌م چه‌ند خاڵه‌ش جێگای سه‌رنجه كه له راگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا كه ئاماژه‌مان بۆ كرد، هه‌ر له درێژه‌ی سیاسه‌تی خۆ دزینه‌وه‌ی بزووتنه‌وه له‌م تاوانه‌دا، رۆژی 18ی ئه‌م مانگه "مهلاعبدالغنی" ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له وتووێژێك دا كه رادیۆی پارتی دێموكراتی كوردستانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، هێندێ قسه‌ی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌حویلدانه‌وه‌ی ئه‌م 7 تێكۆشه‌ره به كۆماری ئیسلامیی ئێران دا كردن كه نه‌ك خه‌ڵكی كوردستان‌و تێكۆشه‌رانی دێموكرات پێیان نادرووست‌و دوور له راستی بوون به‌ڵكوو له‌و بڕوایه داین كه جه‌نابی مه‌لا عبدالغنی خۆشی قه‌ناعه‌تی پێیان نیه. چونكه جه‌نابی هه‌ر له سه‌ره‌تای قسه‌كانی دا ده‌ڵێ: "ئه‌و تۆمه‌ته‌ی دێموكرات به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه‌كه‌مان، ئه‌مه به‌شێكه له‌و پیلانانه‌ی كه ناوه ناوه بۆمان دروست ده‌كرێ بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌مان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستانی عێراق، ئه‌وه‌ی كه به راگه‌یاندن به ئێمه‌ی گوتووه، یان به به‌یانێك بڵاویان كردۆته‌وه دژ به بزووتنه‌وه‌كه‌مان به‌راستی یه‌ك له سه‌دی ئه‌وه‌ی به‌و لایه‌ی نه‌گوتوه كه‌وا چۆن ئازاریان داون".
جارێ هه‌ر له سه‌ره‌تا دا لانی كه‌م هه‌ر بۆ ئێمه‌ی دێموكرات روون نیه كه ئه‌م پیلانانه ناوه ناوه بۆ بزووتنه‌وه درووست ده‌بن چین‌و له لایه‌ن چ لایهنو كه‌سانێكه‌وه‌ن، پاشان بۆچی ئه‌م حه‌قیقه‌ته كه وه‌ك رۆژ روونه كه ئه‌فرادی بزووتنه‌وه ئه‌م 7 تێكۆشهرهیان ته‌حویلی ئێران داوه‌ته‌وه، به‌شێكه له‌و پیلانه ناروونو نادیارانه‌ی كه گۆیا ده‌رحه‌ق به بزووتنه‌وه ناوه ناوه دێته گۆڕێ؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش مه‌لا عبدالغنی له‌وه ناره‌حه‌ت نیه كه ئه‌م 7 تێكۆشه‌ره ته‌حویلی ئێران دراونهوهو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه لایه‌نێكی دیكه‌ش ئه‌م كاره‌ی كردبێ مه‌حكوومی ناكا، به‌ڵكوو له قسه‌ی جه‌نابی ڕا وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئازاردانی حیزبی دێموكرات بۆ هه‌موو لایه‌نێك مهباحو حه‌ڵاڵه، به‌ڵام ئه‌وه حیزبی دێموكراته كه له به‌رامبه‌ر لایه‌نێكی ئازارده‌ر دا توندتر دهدوێو له به‌رامبه‌ر یه‌كی دیكه‌دا نهرمترو ناره‌حه‌تیی مامۆستاش زیاتر له‌و پێوه‌ندییه دایه كه ئه‌ویش وانیه‌و حیزبی دێموكرات له به‌رامبه‌ر هه‌ر خیلافكاریو كرده‌وه‌یه‌كی غه‌یره ئینسانی دا كه ده‌رحه‌ق به خۆی‌و به تێكۆشه‌رانی ئه‌نجام درابێ هه‌ڵوێستی پێویستی گرتوه. جا با ئه‌م هه‌ڵویسته سیاسی‌و مهنتیقیو به دوور له زمان شڕیو پێك هه‌ڵپڕژان بووبێ. هه‌روه‌ك راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌حویلدانه‌وه‌ی ئه‌م 7 تێكۆشه‌ره له لایه‌ن ئه‌فرادی بزووتنهوهشهوه هه‌ر به‌و زمانه گوتراوه‌و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نووسراوه. جا ئه‌گه‌ر رێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه له به‌رامبه‌ر ته‌حویلدرانه‌وه‌ی 7 تێكۆشه‌ری دێموكرات دا ئه‌و حه‌قه‌ش به حیزبی دێموكرات ره‌وا نابینێ، ئه‌وه شتێكی دیكه‌یه‌و به‌ستراوه‌ته‌وه به ئینسافی ئیسلامی ئه‌م به‌رێزانه!!.
ئه‌وه‌ش كه مامۆستا له قسه‌كانی خۆی دا به راشكاوی ناوی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان وه‌ك ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌با، حه‌ق بوو له وتووێژه‌كه‌ی دا بۆ خه‌ڵك‌و بۆ ئێمه‌ی روون كردباوه كه ئه‌م ره‌فتاره دزێوه به چ شێوه‌یه‌ك‌و چۆن ئه‌نجام دراوه. ئه‌گه‌ر به‌راستی بزووتنه‌وه بتوانێ به ده‌لیل‌و به‌ڵگه ئه‌م ئیددیعایه سابیت بكا حه‌قه حیزبی دێموكرات عوزری بۆ بێنێته‌وه‌و عه‌ینی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كه مامۆستا پێی تونده‌و بگره توندیش به‌ره‌ورووی ئه‌م لایه‌نه بكاته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێ حیزبی دێموكرات حه‌قیقه‌تی وابیر بكاته‌وه كه ئه‌وه‌ش پیلانێكه له ریزی ئه‌و پیلانانه‌ی كه ناوه ناوه بۆی درووست دهكهنو بۆیه ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای ته‌حویلدانه‌وه‌ی 7 كه‌س له تێكۆشه‌رانی، له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی دیكه به‌گژ یه‌كیان دا بكه‌ن، پیلانێك كه له مێژه كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئه‌نجامدانی له هه‌وڵ دایه‌و سه‌برو له سهرهخۆییو لێبوردنی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پووچه‌ڵی كردۆته‌وه.
مه‌لا عبدالغنی له درێژه‌ی وتووێژه‌كه‌یدا چۆنییه‌تیی ئه‌م رووداوه به جۆرێك باس ده‌كا كه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین خیلافه، ده‌بێ بڵێین كه خیلافیان عه‌رز كردوه. چونكه مه‌سه‌له‌كه‌و ره‌وتی رووداوه‌كه به‌جۆرێكی دیكه بووه‌و ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه ئاماده‌بێ له هه‌یئه‌تێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش دا‌و به به‌شداریی لایه‌نی دیكه‌ش به‌شداربێ، وه‌ك بۆ خۆی ده‌ڵـێ به وردی‌و له رووی عهقڵو تهجرووبهوه له مه‌سه‌له‌كه بكۆڵێته‌وه‌و گوێ بۆ ده‌لیله‌كانی حیزبی دێموكرات رابگرێ‌و چۆنیه‌تیی رووداوه‌كه له زاری شاهیدانی مه‌سه‌له‌كه‌ش ببیسێ، ئه‌ده‌م ره‌نگه ئه‌گه‌ر له لای حیزبی دێموكراتیش حاشا بكا خۆی به‌دڵ قه‌ناعه‌ت بكا كه كێ‌و چ لایه‌نێك ئه‌م كاره‌ی كردوه‌و مه‌سه‌له‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین ئاگاداره، بڵێین چۆنیان به پێچه‌وانه تێگه‌یاندوه.
به‌و حاڵه‌ش حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئاماده‌یه له دانیشتنێكی هاوبه‌ش دا به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌كانی خۆی بۆ ده‌ست تێدابوونی ئه‌فرادی بزووتنه‌وه له‌و كرده‌وه نائینسانی‌و نائیسلامییهدا دهریخاو گوێ له قسه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ش بگرێ. دیاره له دانیشتنێكی ئاوادا پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌و راستییه كه ئه‌فرادی بزووتنه‌وه ئه‌نجام ده‌ری ئه‌م كاره بوون ئه‌گه‌ر رێبه‌ریی بزووتنه‌وه بۆ سزادانی عامیلانی ئه‌و كرده‌وه دزێوه ههنگاونهنێ مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئه‌فراده سه‌ربه‌خۆ ئه‌م كاره‌یان نه‌كردوه‌و بڕیارێكه كه له سه‌ره‌وه‌تره‌وه دراوه.
(4) داوای یارمه‌تی به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی 7 خه‌باتگێڕی دێموكرات
رۆژی 26/10/1996ی زایینی هاورێی تێكۆشه‌ر "عبدالله حسنزاده" سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌نامه به‌رێزان "پــگرس پــگرس غالی" سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، "موریس كاپیتورن" نوێنه‌ری تایبه‌تی كومیسیۆنی مافی مرۆڤ بۆ لێكۆڵینه‌وه له وه‌زعی مافی مرۆڤ له ئێران دا‌و "پییهرمۆروا" سه‌رۆكی ئهنتێرناسیۆناڵی سوسیالیست له گیران‌و ته‌حویل دانه‌وه‌ی 7 تێكۆشه‌ری دێموكرات به كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاگادر كرده‌وه‌و داوای لـێ‌كردن له‌هه‌ر رێگایه‌كه‌وه بۆیان ده‌كرێ بۆ پارێزرانی گیانی ئه‌و 7 كه‌سه هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵ بگرن. ده‌قی نامه‌كه‌ی كه لیستی ناوی گیراوهكانیشی له‌گه‌ڵ دابوو به‌م چه‌شنه‌یه:
به ئاگاداریتان ده‌گه‌یه‌نین كه رۆژی یه‌ك شه‌ممۆ 20ی ئۆكتۆبری 1996 حه‌وت كه‌س له تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه له كوردستانی عێراق به ئاواره‌یی ده‌ژیان، له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه له ئوستانی سلێمانی، گیراون‌و ته‌حویلی كۆماری ئیسلامیی ئێران درانه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سانه هه‌ر ئێستا له زیندانی سوپای پاسدارانی شاری پاوه له ئوستانی كرماشان دا له‌ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه‌ی جیسمی‌و رهوانییهكان دان. به سه‌رنجدان به دژایه‌تیی كارهبهدهستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می ئازادیخوازان‌و موخالیفان، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌باتگێڕانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ئێستا مه‌ترسی جیددی هه‌ره‌شه له گیانی ئه‌و خه‌باتگێڕانه‌ی رێگای ئازادی‌و دێموكراسی دهكاو كهسو كار‌و هاوبیرانیان به توندی نیگه‌رانی چاره‌نووسی ئه‌وانن.
هه‌ربۆیه داواتان لـێده‌كه‌م كه له هه‌ر رێگایه‌كه‌وه بۆتان ده‌كرێ بۆ پارێزگاری له گیانی ئه‌و خۆشه‌ویستانه هه‌نگاو بنێن‌و رێگا مه‌ده‌ن دهستیجهلادانی رێژیمی ئیسلامی ئێران به خوێنی ئه‌و ژماره‌یه له ئازادیخوازانی كوردی ئێرانی سوور بێ.
به حوورمهتهوه
عبدالله حسنزاده
سكرتێری گشتیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
26/10/1996ی زایینی
كوردستان ژماره 239
(5) نامه‌یه‌ك بۆ سه‌فیری ئێران له پاریس مارسێی ـ 6ی نوامبری 1996
نامه‌ی ئاغای بیرنارد گرانژون سه‌رۆكی ئیفتخاری رێكخراوی پزشكانی جیهان بۆ سه‌فیری كۆماری ئیسلامیی ئێران له پاریس.
ئاغای سه‌فیر!
هه‌ر ئێستا هه‌واڵم پێگه‌یشت 7 خه‌باتگێڕ كه ناوه‌كانیان له خواره‌وه‌دا دێ، رۆژی 20ی ئۆكتۆبر له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی یه‌كێك له فه‌رمانده‌رانی نیزامیی "بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی" كوردستانی عێراق گیراون‌و ته‌حویلی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی دراونه‌وه.
ناوی ئه‌و 7 خه‌باتگێڕه بریتییه له:
1-ارشد رچایی، كوڕی صادق، خه‌ڵكی گوندی شۆشمی (سه‌ر به ناوچه‌ی پاوه) باوكی سێ منداڵ.
2-محمد عزیز قادری، كوڕی كریم، خه‌ڵكی گوندی نه‌روێ (سه‌ر به ناوچه‌ی پاوه) باوكی دوو منداڵ.
3-داریوش اسلامدوست، كوڕی محمد خه‌ڵكی نه‌وسوود، باوكی دوو منداڵ.
4-یونس محمدپور، كوڕی نعیم، خه‌ڵكی پاوه.
5-مڤفر كاڤمی، كوڕی مولود، خه‌ڵكی پاوه.
6-عدنان اسماعیلی، كوڕی محمد خه‌ڵكی گوندی هه‌جیج (سه‌ر به ناوچه‌ی پاوه).
7-معروف سهرابی، كوڕی محمد سعید، خه‌ڵكی پاوه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه كه من هه‌من ئه‌و حه‌وت خه‌باتگێڕه هه‌ر ئێستا له زیندانی سوپای پاسداران له شاری پاوه (ئوستانی كرماشان) دا گیراون.
ئاغای سه‌فیر! سه‌رنجت بۆ لای چاره‌نووسی ئه‌م حه‌وت خه‌باتگێڕه رادهكێشمو داوات لـێده‌كه‌م كارێك بكه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان به گوێره‌ی رو شوێنه‌كانی مافی مرۆڤ ره‌فتار بكرێ‌و ئه‌گه‌ر هاتوو موحاكمه كران پێوانه‌كانی مافی مرۆڤ وه‌به‌ر چاز بگیرێ‌و به خراپی ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ نه‌كرێ. چونكه به‌داخه‌وه زۆربه‌ی جاره‌كان له‌م جۆره كاتانه دا شاهیدی ره‌فتارو كرده‌وه‌ی خراپ بووین.
له‌گه‌ڵ رێز‌و سپاس دا
دوكتور بێرنارد گرانژۆن
سه‌رۆكی ئیفتخاری رێكخراوی پزیشكانی جیهان
كوردستان ژماره 239
(6) نیگه‌رانیی سه‌وزه‌كانی پارلمانی ئوتریش له چاره‌نووسی 7 كوردی ئێرانی
خانمی دوریس پولهت ـ كامهر لاندر وته‌بێژی سیاسیی سه‌وزه‌كان له پارلمانی ئوتریش رۆژی 18/2/1997 (30ی رێبه‌ندانی 1375) له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی 7 تێكۆشه‌ری دێموكرات كه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه ته‌حویلی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران دراونه‌وه، نامه‌یه‌كی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوتریش دوكتور "ڤۆلف گانگ شهلوسهل" نووسی.
له‌و نامه‌یه‌دا پاش ناوبردنی ئه‌و 7 كه‌سه كه رۆژی 20ی ئوكتوبری 96 له هه‌ڵه‌بجه له ناوچه‌ی پارێزراو له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه، له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه ته‌حویلی كۆماری ئیسلامی دراونه‌وه، باسی ئه‌وه كراوه كه ئه‌وان له زیندانه‌كانی رێژیمی ئێران دا له ژێر ئازا‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان. له درێژه‌ی نامه‌كه‌دا هاتوه:
"حوكمی ئه‌وان ده‌توانێ تا ئێعدام بڕوا. بۆیه جه‌نابی وه‌زیر تكات لـێ ده‌كه‌م بۆ ئیعتیراز به‌و وه‌زعه تایبه‌تییه‌ی تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراتی ئێران، له رێگای دیپلۆماسییه‌وه، هه‌موو توانا‌و ئیمكاناتی خۆت به‌كار بێنی.
به‌داخه‌وه له‌سه‌ر چاره‌نووسی كورده‌كانی ئێران له نێو بیروڕای گشتیی جیهان دا زۆر كه‌م باس ده‌كرێ‌و مه‌سه‌له‌ی ئه‌وان له بیركراوه. چه‌ندین ساڵه هه‌نگاوێكی سیاسیی گه‌وره له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا له‌و باره‌یه‌وه نه‌هاوێژراوه. به‌ڵام ده‌زانم ئێوه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له ئێران دا، تا ئێستا هه‌نگاوی به‌كه‌ڵكتان هاویشتوه. هه‌ربۆیه هۆمێدم به یارمه‌تیتانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه‌مدا نامه‌یه‌كی گروپی سه‌وزه‌كان له پارلمانی ئوتریشت بۆ ده‌نێرم كه له‌ودا چه‌ند پرسیاریان له‌و باره‌وه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی ئه‌و 7 كورده ئێرانییه‌دا لـێكردووه".
له نامه‌ی نوێنه‌رانی سه‌وزه‌كان له پارلمانی ئوتریش بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا ئه‌و پرسیاراته كراون:
"1- ئاغای وه‌زیر ئایا ئێوه له رووداوی ناوبراو ئاگادار كراون؟
2-ئه‌گه‌ر به‌ڵـێ، له‌و باره‌یه‌وه چ كارێكی دیپلۆماسیتان سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و كه‌یانه، له‌گه‌ڵ رێژمی تاران كردوه؟
3-ئه‌گه‌ر نا، چ به‌رنامه‌یه‌كتان هه‌یه به‌رامبه‌ر به رفێندران، ئهشكهنجهكرانو له ئازادی بیبه‌ش بوونی ئه‌و حه‌وت تێكۆشه‌ره‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران".
(7) داوای یارمه‌تی له سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
به‌ڕێز جه‌نابی كوفی عه‌نان!
سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان!
له‌گه‌ڵ رێز‌و سڵاوی زۆر دا،
7 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 20ی ئوَكتوَبری 1996دا، 6 تێكۆشه‌ری كوردی ئێرانیی ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه وه‌ك په‌نابه‌ر له كوردستانی عێراق ده‌ژیان، له نزیك شاری هه‌ڵه‌بجه له ئوستانی سلێمانی به هۆی چه‌ند كه‌س له چه‌كدارانی رێكخراوی "بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان" گیران‌و به ده‌ست به‌ستراوی ته‌حویلی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران درانه‌وه.
له‌و كاته‌وه تا ئێستا، حیزبی ئێمه له‌گه‌ڵ زۆر له كه‌سایه‌تی‌و ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان پێوه‌ندیی گرتوه‌و، وێرای ئاگادار كردنه‌وه‌یان له‌و رووداوه كه كرده‌وه‌یه‌كی ئینسانفرۆشانهو تیرۆریستیی ئاشكرایه، تكاو داوای لێ كردوون نفووز‌و توانای خۆیان بۆ نه‌جاتی گیانی ئه‌و 6 كه‌سه له مه‌ترسیی ئێعدام به كار بێنن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و جۆره هه‌وڵانه، كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌ك هه‌ر ملی بۆ ئازادكردنی ئه‌وان رانه‌كێشاوه، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت له دان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه زانیارییه‌كیش له باره‌ی ئه‌و پۆله له تێكۆشه‌ران‌و ئازادیخوازانی گه‌لی كورد، خۆی بواردوه. 7 ساڵ له گیران‌و ته‌حویلدرانه‌وه‌ی ئه‌و ئازادیخوازانه به رێژیمی خوێنرێژی كۆماری ئیسلامی راده‌برێ، به‌ڵام تا ئێستا بنه‌ماڵه‌و كهسو كاریان نازانن ئازیزه‌كانیان زیندوون یا ئێعدام كراون. ئه‌گه‌ر زیندوون له كام زیندان دان‌و له چ هه‌لومه‌رجێكدا دهژینو بۆچی هه‌تا ئێستا رێگه نه‌دراوه هیچ كه‌سێك بیان بینێ؟و ئه‌گه‌ر گیانیان لـێئهستێندراوه، چۆن‌و له كوێ موحاكهمهو به مه‌رگ مه‌حكووم كراون‌و له كوێ به خاك سپێردراون؟
له حهوتهمین ساڵی تهحویلدانهوهو بێسه‌روشوێن كرانی ئه‌و تێكۆشهرانهدا، تكای خۆمان‌و هاواری دایك‌و باب‌و ژن‌و منداڵ‌و كه‌سوكاره چاوهروانهكانیان دێنینه لای شه‌خسی جه‌نابت. داوا ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی كۆمه‌ڵێك مرۆڤی ئازادیخواز‌و داواكاری دێموكراسی‌دا، نفووز‌و توانای خۆتان‌و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ روونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و 6 ئه‌ندامه‌ی حیزبی دێموكرات به كار بێنن‌و له كۆماری ئیسلامیی ئێران داوا بكه‌ن راستییه‌كان له باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و گیراوانه‌وه ئاشكرا بكا‌و له‌و پێوه‌ندییه‌دا وه‌ڵامده‌ر بێ.
جه‌نابی كوفی عه‌نان!
دوا هومێدی ئێمه‌و بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری ئه‌و رۆڵه ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد، بۆ روونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان، شه‌خسی جهنابتو رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه. ناوی ئه‌و 6 كه‌سه به‌م جۆره‌یه:
1ـ ئه‌رشه‌د ره‌زایی كوڕی سادق له دایكبووی 1962، خه‌ڵكی "شۆشمێ"ی سه‌ر به شارستانی پاوه له ئوستانی كرماشان، خاوه‌نی هاوسه‌رو دوو كیژۆڵه‌ی 17 ساڵه‌و 7 ساڵه‌و كوڕێكی 15 ساڵه.
2ـ محه‌ممه‌د عه‌زیز قادری، كوڕی كه‌ریم، له دایكبووی 1959، خه‌ڵكی گوندی "نه‌روێ"ی سه‌ر به شارستانی پاوه، خاوه‌نی هاوسه‌رو دوو كیژۆڵه‌ی 17و 11 ساڵه.
3ـ یوونس محه‌ممه‌دپوور، كوڕی محه‌ممه‌د عه‌لی، له دایكبووی 1970، خه‌ڵكی شاری پاوه.
4ـ موزه‌فه‌ر كازمی كوڕی مه‌ولوود، له دایكبووی 1975، خه‌ڵكی شاری پاوه.
5ـ مه‌عروف سۆهرابی كوڕی سه‌عید، له‌دایكبووی 1976، خه‌ڵكی شاری پاوه
6ـ عه‌دنان ئیسماعیلی كوڕی سابیر، له‌دایكبووی 1975، خه‌ڵكی گوندی ده‌ره هه‌جیج، سه‌ر به شارستانی پاوه.
چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی جه‌نابت له‌و پێوهندییهداین.
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده
سكرتێری گشتیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
14ی ئوَكتوَبری 2003
(8) بانگه‌واز بۆ حیزب‌و رێكخراوه دێموكراته‌كان‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌و مرۆڤه ئازادیخواز‌و ئینساندۆسته‌كان
له 30ی ره‌زبه‌ری 1375 (22ی ئۆكتۆبری 1996)دا، 6 تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه وه‌ك په‌نابه‌ر له كوردستانی عێراق ده‌ژیان، له نزیك شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ئه‌فرادی چه‌كداری "بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان"ه‌وه گیران‌و ته‌حویلی رێژیمی ئینسانكوژی كۆماری ئیسلامیی ئێران درانه‌وه. له‌و كاته‌وه تا ئێستا ئه‌و رێژیمه له دان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه زانیارییه‌ك له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و 6 كه‌سه‌وه خۆی بواردوهو بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارو هاوڕێیانیان تا ئێستا نازانن ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌یان چیان به‌سه‌ر هاتوه. ئه‌گه‌ر ماون، له كوێن‌و له چ وه‌زعێك دان؟ ئه‌گه‌ر شه‌هید كراون، ته‌رمه‌كانیان له‌كوێ به‌خاك سپێردراوه‌و چیان لـێ كراوه؟
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به مه‌به‌ستی روونبوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و 6 تێكۆشه‌ره، له نامه‌یه‌كدا داوای یارمه‌تیی له سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێز كوفی عه‌نان كردوه. داوا له هه‌موو حیزب‌و رێكخراوه دێموكراته‌كان‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ‌و ناوهندو ئینسانه ئازادیخواز‌و مرۆڤدۆسته‌كان ده‌كه‌ین، به راگه‌یاندنی پشتیوانیی خۆیان له‌و داخوازه‌ی حیزبی دێموكرات، ده‌نگی خۆیان تێكه‌ڵی هاواری بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارو هاوبیرانی ئه‌و تێكۆشه‌ره بێسهرو شوێن كراوانه بكه‌ن. با به هاوده‌نگیی یهكترو داوای به كۆمه‌ڵمان، پشتی هه‌وڵه ئینساندۆستانهكان به مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و مرۆڤه تێكۆشهرو ئازادیخوازانه بگرین‌و كۆماری ئیسلامی سه‌رئه‌نجام ناچار بكه‌ین راستییه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌وانه‌وه ئاشكرا بكا.
پشتیوانی له نامه‌ی حیزبی دێموكرات بۆ به‌ڕێز كوفی عه‌نان، هه‌روه‌ها به‌مانای مه‌حكوومكردن‌و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه ئینسانفرۆشانهیهشه كه رێكخراوی "بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان" لێی به‌رپرسیاره‌و ده‌بێ له به‌رامبه‌ریدا، وه‌ڵامده‌ر بێ.
داوا ده‌كه‌ین به راگه‌یاندنی پشتیوانی‌و به زیادكردنی ناو‌و ئیمزای خۆتان له نامه‌ی حیزبی دێموكرات بۆ به‌ڕێز كوفی عه‌نان، له‌و هه‌وڵه مرۆڤدۆستانه‌یه‌دا به‌شدار بن. پێشهكییش له‌وه كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئینسانی‌و خێرخوازانه‌یه به ده‌نگمانه‌وه دێن، سوپاستان ده‌كه‌ین.
ده‌توانن به‌م ئیمه‌یلانه یا له رێگای پێوه‌ندیگرتن به نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حیزبی دێموكرات‌و رادیۆی ده‌نگی كوردستانی ئێران‌و رۆژنامه‌ی "كوردستان" پشتیوانیی خۆتان رابگه‌یه‌نن.
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
كۆمیسیۆنی چاپه‌مه‌نیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

