تایبه‌ت به "هه‌ڵۆی كوردستان": دوێشه‌و، واته شه‌وی شه‌ممه، 17/18ی گه‌لاوێژی 1393، پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كه له به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق‌و شام ناسراو به "داعش" بوون، له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی باشووری كوردستان، گه‌ڕانه‌وه بنكه‌كانیان.
یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی دێموكرات له پێوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ "هه‌ڵۆی كوردستان" ، وێڕای پشت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی كردن‌و بۆ پاراستنی هه‌رێمی باشووری كوردستان‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوونه به‌ره‌ی شه‌ڕو له‌سه‌ر داوای ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه بنكه‌كانیان. هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد كه نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سپاسی تایبه‌تیی پێشمه‌رگه‌كانی كردووه‌و چالاكیی ئه‌وانی به‌رز نرخاندووه. هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌كانی "حدكا"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وره‌یان به‌رزو به گڕو تین بوون، به‌رده‌وام داوایان كردووه با نه‌گه‌ڕێنه‌وه بنكهكانیانو به‌رده‌وام بن له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش، به‌ڵام له‌سه‌ر بڕیاری به‌رپرسان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه له بنكه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له باشووری كوردستان، به "هه‌ڵۆی كوردستان"ى رایگه‌یاند كه دوو هۆكار هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان:
ئه‌و سنوورانه‌ی كه پێشمه‌رگه‌كانی "حدكا"ی لێ بوو، ئا‌مریكا هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌كانی "داعش"و ئه‌وانی له‌و ناوچه به فڕۆكه ته‌فرو توونا كردووه‌و ئێستا پێشمه‌رگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له توانای كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌و ناوچه‌یه بهردێنو هه‌روه‌ها وتی "ئه‌گه‌رچی دڵنیا نیم به‌ڵام له‌وانه‌یه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران فشاری خستبێته سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی دێموكرات بۆ بنكه‌كانیان، چونكی شه‌ڕی دێموكرات له‌گه‌ڵ داعش به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له ئێران‌و له كوردستان‌و له راگه‌یه‌نه‌كانی جیهاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه بۆته‌ی هۆی ئه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵكی كوردستان چه‌ند قات بێته‌وه‌و ئێستا رێژیم زیاتر له جاران ترس‌و دڵه‌راوكێی له هێزی پێشمه‌رگه‌و وره‌ی خه‌ڵكدا هه‌یه.
پێویسته بگوترێ رۆژی جومعه، 17ی گه‌لاوێژ، پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ناوچه‌ی مه‌خموور، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چه‌كدارانی "داعش"و گوندێك به‌ناوی "چه‌م شۆڵه" له ناوچه‌ی "گهوێر" له چه‌كدارانی داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌و شه‌ڕه‌دا 4 كه‌لاكی تیرۆریستانی داعش كه‌وته ده‌ست پێشمه‌رگه‌كانی دێموكرات‌و داعش چه‌ندین برینداریشی لێ كه‌وته‌وه‌و ماشینێكیشیان تێك شكێندرا.
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" به ره‌چاوكردنی نه‌دركاندنی نهێنییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێ له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاریی ورد‌و تایبه‌ت له‌م پێوه‌ندییه‌دا...
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
ـ پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چوونه شه‌ڕی داعش
ـ چەند هێزێکی پوشتە و پەرداخ لە پێشمەرگەی دێموکرات، رەوانەی بەرەکانی شەڕ لە کوردستانی باشوور کران
ـ چه‌ندین هه‌زار ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئاماده‌ی شه‌ڕن
ـ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له سه‌ر داواى حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان بووه
ـ پێشمه‌رگه‌كانی دێموكرات گوندێكیان له داعش پاك كرده‌وه

