ئاژانسی دەنگو باسی فورات نیوز ئۆرگانو زمانحاڵی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK کە بە "ماڵپەڕی چەواشە"، "تابناکی کوردی"و "هەواڵدەری شیعە نیوز" ناوبانگی دەرکردووە، بەردەوام خەریکی ئاژاوەنانەوەو چەواشە کردنی راستییەکانە. لەماوەی ئەو چەند رۆژە دا کە شەڕی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانو داعش لە ناوچەکانی شەنگاڵو مەخموورو زممار دا چڕ بۆتەوە PKK لە رێگای فوڕات نیوزەوە بەردەوام هەواڵی ناڕاستو دوور لە واقیع بڵاو دەکاتەوەو بە هۆی پڕو پاگەندە بڵاو کردنەوە مەترسی خستۆتە سەر ژیانی هێندێک لە هاووڵاتیانی باشوری کوردستانو ژمارەیەک لە هاونیشتمانانی کوردستان شوێن حاوەنەوەی خۆیان جێهێشتووە. لەژێرەوە نموونەی چەند هەواڵی ناڕاستی ئەو ماڵپەڕە بڵاو دەکەینەوە:
22:39 مهخموور کهوته دهستى داعش ، شارهکه چۆڵ کرا.
15:40 ناحیهى بهعشیقا کهوته دهستى چهتهکان ؛ رێگهى ههولێر ــ دهۆک داخرا
10:45 بهپهله - گهریلاکانى HPG گهیشتنه مهخموور.
21.00 داعیش تەنیا پەنجا کیلۆمیتر لە هەولێر دوورە.
PKK لەو رێگایەوە دەیهەوێ هێزەکانی پێشمەرگە بە ناکارامەو ترسەنۆک وەسف بکا بۆ ئەوەی سەروەریو شانازییەکان بە حیسابی خۆی تۆمار بکا. هەڵسو کەوتی PKK لە شەڕی دەگەڵ داعشو هێزەکانی بەشار ئەسەد لە سوریا جێگای نیگەرانینو ئەو هێزە توندئاژۆ دەمارگرژە لە شەڕی سوریا بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامیو رژیمی بەشار ئەسەد هەموو هێزە کوردییەکانی راو ناونو بە تەنیا حوکمڕانی رۆژئاوای کوردستان دەکاو تەنانەت لە روماڵی هەواڵەکانی رۆژئاواش ئیزن بە هیچ رایەگەیاندنێک بێجگە لە خۆی نادا.
روماڵی شەڕی داعشو پێشمەرگەکانی کوردستان لە لایان مێدیاکانی کوردستانەوە، هەوڵەکانی فورات نیوزی بۆ لەباربردنی ئەمنو ئاسایشی خەڵکی کوردستان، پوچەڵ کردەوە.
ئەوە لە حاڵیکدایە كه دوو هێزی سەرەکی رۆژهەڵاتی کوردستان، حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانو کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناردنی هێزێکی زۆری پیشمەرگەو چەکو تەقەمەنی بەشداری جەبهەکانی شەڕ دەگەڵ داعیش بوونو ئەو رووداوە دڵخۆشییەکی زۆری خستۆتە سەر خەڵکی کوردستان.

