ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێکی ڕۆژی سێ شه‌مه 5ی ئاگوست له پێوه‌ندی له گه‌ڵ هێرشی داعش بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی کوردستان دا ئاماژه‌ی به مه‌ترسی کاره‌ساتی مرۆیی زیاتر له ئاکامی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) کرد‌و له به‌شێکی ڕاگهیهندڕاوهکه دا هاتوه:
"حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان‌و قوربانییانی ئەو کارەساتەو رێزدانان بۆ فیداکارییەکانی هێزی پێشمەرگە لە بنەماڵەی شەهیدانی ئەم رووداوانە سەرەخۆشی دەکاو ئاواتەخوازە بریندارەکان هەرچی زووتر برینەکانیان ساڕ‌ێژ بێتەوە، هەروەها پشتیوانیی خۆی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان‌و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ پارێزگاریکردن لە کورد‌و لە خاکی کوردستان دەردەبڕێو ئامادەیی خۆی بۆ هەر جۆرە یارمەتییەک بەپێی توانا رادەگەیەنێت."
هه‌ر له ئه‌م پێوه‌ندی یه‌دا، به پێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن حیزبی دێمۆکڕات پێنج شه‌مه کۆمه‌ڵێک له پێشمه‌رگه‌کانی ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌کانی شه‌ڕ له گه‌ڵ داعش کردووه.
کاک محه‌ممه‌د ساڵح قادری ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوهندیو به‌رپرسی پێوه‌ندی یه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب له هه‌ولێر له وتووێژێک له گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دا پشت ڕاستی ئه‌و هه‌واڵه ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت که ئه‌م هه‌نگاوه له سه‌ر داوای لایه‌نی پێوه‌ندیدار به حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان بووه.
"حیزبی دێمۆکڕات له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی‌و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی کورد‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسی یه‌ی که هێزی تێرۆرستی داعش له سه‌ر هه‌ریمی کوردستان‌و له سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل هه‌یه‌تی بڕیاری دا بکه‌وێته هه‌وڵیکی ئامادهباشیو ته‌ڤگه‌ری."
به‌ڕێز قادری به دڵنیایی یه‌وه ده‌ڵێت که له ڕۆژانی دابێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی زیاتر ڕه‌وانه به‌ره‌کانی شه‌ڕ دهکهنو هه‌تا ئه‌و کاته‌ی پێویست بێت ئه‌و هێزه له به‌ره‌کان دا ده‌مێنێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی وتووێژه‌كه بن له رێگای كلیك كردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی خواره‌وه كه ماوه‌كه‌ی 4 خولهكو 55 چركه‌یه:
Download
Name
Play
Size
Length
mohammad salh ghaderi - sabarat ba shari demokrato daesh
2.3 MB
4:55 min
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
ـ پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چوونه شه‌ڕی داعش
ـ چەند هێزێکی پوشتە و پەرداخ لە پێشمەرگەی دێموکرات، رەوانەی بەرەکانی شەڕ لە کوردستانی باشوور کران
ـ چه‌ندین هه‌زار ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئاماده‌ی شه‌ڕن

