هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

چەند هێزێکی پوشتە و پەرداخ لە پێشمەرگەی دێموکرات، رەوانەی بەرەکانی شەڕ لە کوردستانی باشوور کران

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پاش بڵاوکردنەوەی راگەیەنراوێک لەبارەی هێرشەکانی داعش بۆسەر خاکی کوردستان، بە شێوەی پراکتیکی چووە نێو بەرەکانی شەڕەوە.

 

pdki_-_media_-_daesh_2


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، پاش ئاوارەبوونی کوردە ئیزدییەکانی شنگال و توندتربوونەوەی شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تیرۆریستانی داعش لە سەرانسەری سنوورەکانی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پاش بڵاوکردنەوەی راگەیەنراوێک، چەند هیزێکی پۆشتە و پەرداخی لە هێزەکانی خۆی رەوانەی بەرەکانی شەڕ کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو راگەیەنراوەدا سەروەریی خاکی کوردستانی بە ئەرکی نەتەوەیی خۆی زانی و رۆژێک پاش راگەیاندنی ئامادەیی خۆی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریستان، چەند هێزێکی رەوانەی بەرەکانی شەڕ کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هێزەکانی خۆی لەمەڕ پاراستنی خاکی کوردستان رەوانەی بەرەکان شەڕ کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش ستادێکی بۆ رەوانەکردنی هێز، هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان و لەشکری و چاودێری کردنی ئەو هێزە پێکهێناوە.

 

pdki_-_media_-_daesh_3


pdki_-_media_-_daesh_4رۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و وتەبێژی ستادی تایبەت، سەبارەت ماوەی بەشداریی هێزەکانی دێموکرات لەو شەڕەدا بە هەواڵنێری ''کوردستان میدیا''ی راگەیاند: ''حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماوەی بۆ بەشداریی لە شەڕی دژی داعش و پاراستنی سەروەریی خاکی کوردستان دیاری نەکردووە و لە هەر شوێنێکەوە کە خاکی کوردستان بکەوێتە مەترسییەوە، حیزب بەپێی توانا بەرگری لە خاکی کوردستان و نیشتمان دەکات.

پێشتر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاندبوو: ئەگەر بارودۆخەکە هەستیار بێت و سەروەریی خاکی کوردستان بکەوێتە مەترسییەوە، ئەگەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوامان لێ بکات، شانبەشانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی باشوور بەشداری دەکەین، جەهانگیری لەم پێوەندییەدا وتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پێوەندییەکانمانەوە داوای یارمەتیی لێ کردووین، بۆیە ئێمەش هێزی خۆمانمان بۆ شەڕی داعش کە ئەمنیەت و تەناهیی کوردستانییان خستووەتە مەترسییەوە، رەوانەی بەرەکانی شەڕ کرد.


بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار:

پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران چوونه‌ شه‌ڕی‌ داعش

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 3617
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy