ئه‌م ساته وه‌ختانه قۆناغێکی گڕێنگن ڵه رۆژهه‌ڵاتی ناویندا، شه‌پۆله‌کانی ناره‌زایه‌تی بوون به گڕکانێک که هه‌ر رۆژ له ژێر کورسی دیکتاتۆرێکدا ده‌ته‌قێته‌وه.
ته‌وژمه‌کانی ئه‌م گڕکانه هێدی هێدی پانتایی ده‌سه‌لاتی مڵهوڕهکانی ته‌نیوه‌ته‌وه به جۆرێک هێنده رووداو ئاڵوو گۆڕه‌کان له ناکاون که ته‌نیا ده‌زانین چ دیکتاتۆرێک و چ ده‌سه‌لاتێک هه‌ڕه‌س دێنێ،به‌ڵام نازانین چی ڵه دایک ده‌بێت،ئه‌مرۆ دۆراوه‌کان پاله‌وانه‌کانی دۆێنێن که هه‌ر سات به هێزی گه‌ل چاوه‌ڕێی که‌وتنی پهیکهرهکانیانین و ساته وه‌ختی کۆتایی هاتنی ئه‌و مۆدێله دیموکراسییه کارتۆنیهیه که له نێو بازنه‌ێکی بهڕتهسکدا خۆیان هه‌ڵده‌بژارده‌وه.
ئه‌مڕۆ له رێگای میدیاکانه‌وه ده‌بینین خاس و خراپ،ژن و پیاو،کۆمونیست و موسۆلمان،لایک و ئیفراتیی دینی له به‌رانبه‌ر دیکتاتۆڕه‌کان ده‌بن به یه‌ک هێز، ئاڵا‌و هێمای حیزب و تاقمه‌کانیان داده‌نێن و ملکه‌چی رای گشتی ده‌بن، به جۆرێک خه‌لک ده‌بن به هێزێکی ئاشکرا و ده‌سه‌لات ده‌بێته هێزێکی ون.
ده‌بینن مرۆڤه سڤیله‌کان به هێزی گشتیه‌وه له شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌دا مێژوو یه‌کی نوێ دروست ده‌که‌ن ئه‌وه‌ی جێگای تێروانینه بۆ ئێمه‌ی کورد و ده‌بێت لێی فێڕ بێن ئه‌وه‌یه که له‌م بژاڤه خۆ ڕسکاندا هیچ حیزب و هێزو سه‌رکرده‌یه‌ک به ته‌نیا حه‌قیقه‌تی پێ نییه، به‌ڵکوو ئه‌وه ئاپۆرایی خه‌لکه به رووی ده‌سه‌ڵاتداراندا ده‌ته‌قێته‌وه،ئه‌وه‌ی ئێستا ڕوونه که‌وتنی دیکتاتۆڕه‌کانه، به‌ڵام به‌یانی ئاکامی ئه‌م شۆڕشانه چی لێ سه‌وز ده‌بێت جێگای تێڕوانینهو ده‌کرێ هه‌وڵوێسته‌ی له سه‌ر بکڕێ به‌ڵام ئه‌وه بابه‌تێکی جیاوازه که لێره ناپڕژێمه سه‌ری.
هو کردار‌و په‌چه‌کرداری که ڕۆژانه له کاناڵهکانهوه ده‌گوارێته‌وه ناو ماڵه‌کانی ئێمه و باقی میلله‌تانی دیکه ،به تاییبه‌ت ئه‌و گرته ویدیویانه بوونه‌ته هێزێکی بزۆێنه‌ری خه‌لک به رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵات.
کاتێک ڕووداوێک ده‌بێت به وێنه، ڕاسته‌وخۆ و وێنه ده‌بێته واقعێکی ئوبژه، ڕاسته‌وخۆ هه‌ژان و خڕۆشان له دایک ده‌بێت.هه‌ڕ له رێگای میدیا و وێنه‌وه ئه‌م دیکتاتۆرانه کڕان به پاڵه‌وانی به‌ر کامێڕاو شاشه‌ی تیڤیه‌کان . هه‌ر له ڕێگای ئه‌و کاناڵانه‌وه ده‌بینین حوسنی موباڕک پاله‌وانی دۆێنی، وه‌ک تاوانبار ئه‌مڕۆ سه‌یر ده‌کرێ .
ئه‌مڕۆ وێنه‌کان پڕێن له په‌یام و گوتار پڕێن له شکاندنی ئه‌و ساته بێده‌نگانه که دیکتاتۆڕه‌کانی به‌رهه‌م هێنا بوو. به جۆرێکی تر واتای شۆڕش و شۆڕشگێڕ گۆڕدراوه، شۆڕشگێڕی ئه‌مڕۆیی ڵه ڕێگای میدیاکانه‌وه ده‌بێت به هێزێکی خۆرسکی بێ سه‌رکرده‌و بێ هه‌لگری ئایدولوژیا، له شه‌قام بڕیار ده‌دا تا دیکتاتۆر نهڕوخێنی هه‌دا نه‌دا ئه‌م شۆڕشگێره باوه‌ڕی به ئیسلاحات نییه ،به پیامی ڕێبه‌ڕێکی نوستوو خامۆش نابێت به گشتی دژی ساختار‌و ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆره‌کان دهوستێن، ڵه‌م حاڵه‌دا شۆڕشگێره‌کان ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی بژاڤه مه‌ده‌نیه‌کانن که به دوای ئیسلاحی ساختارین (بۆ نمونه بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزله ئێڕان).
کاتێک ته‌واویی واتاکان گۆردراون یا له قۆناغی گۆڕان دان ئێمه‌ی کورد له‌م گۆڕانکاریانه‌دا چ له بواری ڕاگه‌یاندن چه له بواری رێکخستنی هێزی جه‌ماوه‌ر کات به خه‌سار ده‌ده‌ین. ئه‌و گرته ویدیویهی له تونس گه‌نجێکی ناڕازیی ئاگری له جه‌سته‌یی خۆی به‌ڕدا، بوو به هێمایه‌ک بۆ له دایک بوونی شۆرشێکی نوێ که تاکوو ئێستا ته‌نگی به دیکتاتۆره‌کان هه‌ڵچنیوه. ئه‌وه‌ی جێگای تێڕوانینه هه‌ڕ رۆژ له وڵاتی ئێمه چه‌ندین دیمه‌ن و تڕاژیدیای ناخۆشتر له‌و چه‌شنه روو ده‌دا ، به‌ڵام هیچ وێنه‌یه‌ک له نێو گۆمه‌ڵگادا نابێت به واقع و پهچهکردارێکی لێ دروست نابێت ته‌نیا بۆ چه‌ن ساتێک ده‌مێنن دواجار ئه‌و وێنانه ده‌مرن.
بۆ نمونه ته‌نیا جاڕێک که گڕتهێهکی ویدیویی له سه‌ر شه‌هید شوانه سه‌ید قادری له نێو گۆمه‌لگادا بوو به واقع ،به‌داخه‌وه له لایان چه‌ن حیزب و ڕێکخراوه‌وه به خێرای سهرکرهدێکیان بۆ ئه‌و وێنه چاک کرد نه‌یان هێشت بێ سهڕکردهوه بێ شوعار جه‌ماوه‌رێکی ناڕازیی بێ ئه‌وه‌ی .ده‌ستیان له ناو ده‌ستی حیزب و سه‌رکرده‌یه‌کدا بێت له دایک ئایا جه‌ماوه‌ری ئێمه جیاوازن یا وێنه‌کانمان حه‌قیقی نین ؟
بۆ گه‌ڕان به دوای ئه‌م پڕسیارهدا هه‌م جه‌ماوه‌ر و هه‌م هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کانی ئێمه به ته‌واویی جیاوازن. ته‌نیا جه‌ماوه‌رو و میدیا کوردییه‌کان توانایی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه میدیایه‌یان نییه که له ڕێگای وێنه‌وه شه‌قام ده‌خرۆشێ. ئه‌مرۆ حیزبه‌کان به شێوه‌ی خه‌باتی کلاسیک یا خه‌باتی نهێنی ده‌یانهه‌وێت گۆمه‌لگا ئاماده بکه‌ن بۆ ئه‌و کاتانه‌ی که پێویسته به ره‌نگاری ده‌سه‌ڵات ببنه‌وه که ئه‌مه ئێستا خه‌ونی حیزبه‌کانه و له هه‌مان کاتدا به‌شێکی تر له‌و هێزانه به فه‌لسه‌فه‌ی شه‌هید په‌روه‌ری خۆیان وه‌ک قه‌ڵغانی کوردستان ناو ده‌بن و خه‌ت به‌سه‌ر مێژووی به‌رخۆدانی باقی حیزبه‌کانی تر دێنن که به‌داخه‌وه ته‌نیا له‌م به‌یندا به فیڕۆچوونی خۆێنی گه‌نجی کورده ده‌بێته خۆێنی مانه‌وه‌ی حیزبێک که هیچ ئیستراتیژییه‌کی دیاری کراویان نییه. ته‌قه له دوژمن کردن تاکتیکه ئه‌ویش نه‌ک بۆ هه‌موو قۆناخێک.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ میلله‌تی کورد خاوه‌ن هێزێکی یه‌گکرتووی و گۆتاریکی نه‌ته‌وه‌یی نییه به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌و خه‌ساره ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی لایه‌ن و هێزه سیاسیه‌کان، وه‌ک ده‌بینین رۆژ نییه حیزب و هێزێکی تازه‌ی ده‌ستکرد سهرههلنهدا و بێ گوێ دان به رای گشتی و پێویستیه‌کانی قۆناغی خه‌بات له به‌یا ننامهیهکدا ده‌بن به حیزب و سهڕوکێکی بۆ دیاری ده‌که‌ن. هه‌رچه‌ند حیزبی ده‌ستکرد له هه‌ڵه‌و ڕوخانی حیزبه گه‌وره‌کان خۆیان بونیاد ده‌نن.
به رای من کاڕهساتهکانی گه‌ڵی کورد زۆر له‌و گرته ویدیۆیه‌ی تونس و باقی وڵاتانی تر حه‌قیقی تره، ئه‌وه ئێمه‌ین نازانین بێ مارکی حیزبی ئه‌و دیمه‌نانه بگوازینه‌وه ناو جه‌ماوه‌ری خۆمان. ده‌ستی هه‌موو لایه‌ک وه‌ک هاوپه‌یمان ده‌گووشین ، جگه له هاوزمان و هاو خۆێنانی خۆمان.ئه‌م شۆڕشانه ده‌رسێکی گڕینگی تێدایه که هه‌موو ئیده‌کان له ژێر یه‌ک به‌ردا ده‌بن به باهۆزێک که ده‌سه‌لاتی دیکتاتوڕهکان کۆتایی پێ دێنن بێ له به‌ڕ چاو گرتنی شه‌رت و پێش شه‌رتی به‌ره.

