خەمخۆرانی کوردستانێکی سەوز و سەربەخۆ.
خەڵکی کوردستانی دەوڵەمەند وپر بیت و بەرەکەت.
ئێمە چەند خەمخۆرێکی سروشتی کوردستان کە خەڵکی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانین، خەریکی خۆ ئامادەکردنین بۆ دامەزراندنی پارتێکی سیاسی و سروشتین لە ژێر ناوی "پارتی سەوزی رۆژهەڵاتی کوردستان".
هاوڵاتیانی خۆشەویست : لە داهاتوودا بەرنامە و پرۆگرام و کارنامەی سەرەکی پارتەکەمان بڵاو دەکەینەوە. لەم ئاگادارییەوە تەنیا بە کورتی ئاماژەی پێدەکەین کە : ئامانجی سەرەکی ئەم پارتە تێکۆشانە بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ و سەرسەوز و خاوەن ژینگەی خاوێن.
وڵاتێکی سەربەخۆ و دیمۆکراتی کوردستانی، کە بتوانێ ژینگەی خۆیدوور لە ئاڵۆزی هەوای کارگە و ئاگر و ئاسنی دوژمنان بپارێزێت.
ئێمە دەزانین کە خەڵکی کوردستان لە دامەزراندنی فرە حیزبی لەوانەیە خۆشحاڵ نەبن و بە گلێێ بن. بەڵام لە هەموو وڵاتێکی جیهاندا پارتی سەوز و ژینگە پارێزی هەیەو پێویستیشە هەبێت. بوونی ئێمەش تەنیا بۆ ئەو مەبەستەیە نەک دژایەتی کردنی لایەنە کوردییەکان یا کۆسپدروستکردن بۆ لایەنەکان. هەموو لایەنێکی سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی کوردستانی لای ئێمە جێگەی ڕێز و حورمەتە.
ئەوەی کە زۆر گرنگە هەموومان بیزانین و کاری بۆ بکەین: ئەوەیە کە ژینگەی پاک، ژیانی پاک بە مرۆڤ دەگەیەنێت.
ئەوەی کە زۆر مەبەستە و زۆربەمان لێێ ئاگادارین ئەوەیە کە وڵاتی خۆمان لە کشت و کاڵ و ژینگەوە دەوڵەمەندە. بەڵام نەمانتوانیوە یا نەیانهێشتووە وەک پێویست بیناسین و کەڵکی لێوەرگرین. ئاواتی ئێمە ئەوەیە کە لە ڕێگەی بەرهەمە ژێر زەوی و سەر زەوی و کشت و کاڵ و ژینگەو دارستانەکانەوە ئابوری وڵاتی خۆمان ببوژێنێتەوە.
ئەم ڕێکخراوەی ئێمە وەک لایەنێکی بەرپرس لەو بوارەوە، بە ئەرکی گرنگی خۆمانی دەزانین کە لە ڕێگەی کاناڵە گرنگەکانی پێوەندی جیهانی و کوردستانیەوە، بەدژی هەموو جۆرە تۆپباران و ژینگە سووتاندنێکی داگیرکەرانی کوردستان لە ڕێگەی سیاسی و دیپلوماتییەوە ڕاوەستین.
هەروەها دەبێت هەوڵبدەینلە ڕێگەی ڕێکخراوەکانەوە جیهانی ژینگە پارێزی لە هەموو کردەوەکانی دوژمنانی ژینگەو ئازادیەکانی میللەتی کورد ئاگادار کەینەوە.
لەم بانگەوازەدا بە گشت کوردستانیانی خۆشەویست ڕادەگەینین، کە تا ٤ حەوتووی دیکە هەوڵدەدەین ڕاگەیاندنی دەستبەکاربوونی پارتەکەمان بڵاو کەینەوە.
ئێمە ئیستا وەک کۆمیتەی ئامادەکار خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری پێویست و دروستکردنی لۆگۆی تایبەتین. تکایە لە بواری لۆگۆ و زانیاری ژینگەی کوردستانەوە، بەو ئیمەیلە و ئایدی فایسبووکەوە زانیارمان بۆ بنێرە.
لە داهاتوودا لەو بوارەوە زانیاری بە کەڵک و بە بەڵگە بڵاو دەکەینەوە.
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
Facebook: Parti SewziKurdistan
چاوەڕوانی بەیاننامەی دامەزراندن بن
١/٩/٢٠١١
کۆمیتەی دامەزرێنەری پارتی سەوزی کوردستان

