هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

رێبەری ئەخلاقی‌و کاردانەوەی لە سەر ژینگەی ئەخلاقی رێکخراو

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

majid_-_web_-_taybet_1پێشکەش بە

25مین ساڵڤەگەری تیرۆری دکتۆر قاسملوو هاورێیانی

(وتاری 22)

کەشی ناو رێکخراوە لە سەر ئاستی هەڵسوکەوتی ئەندامان‌و پێوەندیەکانەوە زۆر شوێندانەرە. ژینگەی ئەخلاقی حیزب بریتیە لە ئەو کردارانەی کە ئەندامان هەڵی دەبژێرین‌و هەروەها ئەو کردارانەی کە لە رێگای پێرەوی ناوخۆ‌و ئایینامەکانەوە پێوەندی نێوان ئەندامان‌و رێبەری دیاری دەکەن. ئەم ژینگانە دەتوانن بە پێی هەلومەرجی جیاواز کردارە ئەخلاقیەکانی ئەندامان‌و رێکخراوە شی بکەنەوە بۆ ئەوەی لە شوێنی کار‌و چالاکیەکانیان لە رووی پێوەندی‌و هەڵسوکەوتی ئەخلاقیەوە شتێکی شاراوە نەمینێتەوە. کەوابوو رێبەری حیزب بە جیاتی ئەوەی چاوەڕوانی لە ئەندامان هەبێت بۆ چاوەڕوانی کرداری ئەخلاقی خۆیان، بەرپرس‌و وەڵامدەرەوەی کەشی ئەخلاقی رێکخراوە.

مەبەست لە "ژینگەی ئەخلاقی حیزب" ئەوەیە کە چۆن کەشی ناوخۆیی رێکخراو کار دەکاتە سەر کردەوەکانی ئەخلاقی‌و نا ئەخلاقی ئەندامان. ژینگەی ئەخلاقی لە حیزبدا کاردانەوەیەکی ئەرێنی لەسەر هەڵسوکەوتی ئەندامانی حیزب دەکات‌و راستەخۆ شوێندانەرە لە سەر ئەنگیزە‌و هۆی کار‌و چالاکی ئەندامان. لە پێشەکی بەرنامە‌و پێرەوی ناوخۆیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا هاتووە: " سیاسەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر بنەمایەک دارێژراوە کە کەڕامەتی مرۆڤ بە گرینگترین بەهای ژیان دەزانێ". هەروەها ماددەکانی پێنجەم‌و شەشەمی پێرەوی ناوخۆیی حیزب وێرای شیکردنەوەی مافەکانی ئەندام‌و دیسیپلینی حیزبی شیکەرەوەی ژینگەی فەرمی ئەخلاقی حیزبی دێموکراتە. بەو پێیە ژینگەی ئەخلاقی بریتیە لە "تێگەیشتنی هاوبەش لەوە کە چ کردارێک لە روانگەی ئەخلاقەوە دروستە‌و چۆن دەشێ لە گەڵ پرسە ئەخلاقیەکان هەڵسوکەوت بکرێت." بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازی نێوان ئەرک‌و پلەی ئەندامان‌و کادرەکانی حیزبی لەوانەیە تێگەیشتنیان لە سەر ژینگەی ئەخلاقی حیزب وەک یەک نەبێت. ئەوە رێبەرانن کە کردەوە‌و هەڵسوکەوتەکانیان باشترین وێنەی تێگەیشتن لە ژینگەی ئەخلاقی حیزبن‌و ژیانی رۆژانە، هەڵسوکەوتیان لە گەڵ خەڵک‌و کەسانی ژێر رێبەریان سیاسەتەکان‌و کردەوە ئەخلاقیەکانیان شی دەکاتەوە.

 

majid_-_wtar_-_22_-_2


قاسملوو رێبەریک بوو کە هاندەری پێکهێنانی ژینگەیەکی خەڵکپەروەر‌و پرەنسیبی‌و ئەرکناسی ئەخلاقی لە ناو حیزب بوو. چوارچێوەکانی ژینگەی ئەخلاقی بە سێ رەهەند دابەش دەکرێن: خۆخوازی‌و ئێگۆییزم (Egoism) خێرخوازانە (Benevolence)، پرەنسیب (ئەرکناسی). خۆخواز یان ئێگۆیست زۆرترین سەرنجی بە قازانج‌و بەرژەوەندیەکانی تاکەکەسی دەکات‌و هەوڵ دەدات لە هەموو کارو کردەوەکانی خۆیدا لە پلەی یەکەم بەرژەوەندیە تاکەکەسیەکانی خۆی یان لایەنگرانی خۆی لەبەرچاو بگرێت. خێرخوازی یان خەڵک پەروەری بە واتای ئەوە دێت کە کەسان بە لەبەرچاوگرتنی ئاکامی ئەرێنی‌و نەرێنی ئەو کاردانەوەی سەر خەڵکانی دیکە بڕیارەکانی خۆیان دەدەن. ئەرکناس هەوڵ دەدات کردەوەکانی خۆی لە چوارچێوەی یاسا‌و سیاسەتەکای پەسەند کراو رێک بخات‌و هەڵسوکەوتی ئەخلاقی خۆی بە پێی پرەنسیبە پەسەندکراوەکان رێک بخات.

جۆری ژینگەی ئەخلاقی رێکخراو پێوەندی بە هەڵسوکەوتی رێبەران‌و بەرپرسانی رێکخراوەکەوە هەیە. تیۆری فێربوونی کۆمەڵایەتی (Social Learning Theory) روونی دەکاتەوە کە کەسان بە دیتنی ئولگوو‌و کردەوەکانی بڕیاردەران هەڵسوکەوتی خۆیان رێک دەخەن‌و پێرەوی لەو کەسانە دەکەن. بۆ ئەوەی کە کەسێک بتوانێت ببێتە ئولگووی خەڵکانی دیکە بۆ هەڵسوکەوت دەبێ خاوەنی تایبەتمەندی جێی بڕوا‌و سەرنجڕاکێش بن. ئەوان دەبێ هەروەک لە پێرەوی ناوخۆیی حیزبی دێموکراتیشدا ئاماژەی پێکراوە هەوڵ بدەن پلەی کۆمەڵایەتی‌و بڕوای کۆمەڵایەتی خۆیان بەرز بکەنەوە. رێبەران لە ناو رێکخراودا خاوەنی شوێنێکی کاریگەرن بۆیە بەشێوەیەکی سروشتی بە هۆی پلەی تەشكیلاتی یان سیاسیانەوە خاوەنی بڕوایەکی رێکخراوەیین‌و ئەمەش بەرپرسایەتی‌و رۆڵیان قورستر دەکات. بە هۆی پلە‌و جێگەی کۆمەڵایەتی، سیاسی‌و تەشكیلاتیان هەڵسوکەوتی رێبەران کاردانەوەی راستەوخۆی هەیە لە سەر ژینگەی ئەخلاقی رێکخراو‌و جۆری بڕوای کۆمەڵایەتی ئەوان.

تیۆری گرێدراوەیی (Dependency theory) دەسەلمێنێت کە رۆڵی کەسان دەتوانێت لە رێگای پێوەندی نێوان کەسی بەرپرس‌و ئەندامانی رێکخراوەوە کە خاوەنی دەسەڵاتن شوێندانەرە لەسەر ژینگەی ئەخلاقی رێکخراو. گرێدراوەیی نێوان کەسان لە رێگای پێوەندی بنەماڵەیی، خزمایەتی، ناوچەیی‌و هەروەها بەرژەوەندی هاوبەشەوە پێک دێت، بە مەبەستی مسۆگەرکردنی پێویستیەکانی تاکەکەسی‌و گرووپی. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە درێژایی مێژووی کێشەکانی ناوخۆیی‌و جیابوونەوەکان‌و لێکترازانەکانی رابردوو‌و کێشە‌و قەیرانەکانی ئەمرۆی رێکخراوەیی، گیرۆدەی دەستی نەخۆشی پێوەندی گرێدراوەیی بووە‌و تا ئەمرۆشی لە گەڵ بێت بوێری ئەوەی نەبووە خۆی لە دەستی ئەو نەخۆشیە رزگار بکات. ئەمەش وای کردووە کە پێوەندیەکان لە ناو حیزبی دێموکرات دا بە جیاتی پێوەندی رێکخراوەیی‌و ئۆرگانیک زۆرتر ببنە پێوەندی تاکەکەسی‌و گرووپی‌و ناسیاوی.

گرێدراوەیی پێوەندیەکان تەنیا لایەنی نەرێنی نیە، پێوەندیەکانی ئۆرگانیکیی نێوان ئەندامان‌و بەرێوەبەران پێوەندیەکی گرێدراوەییە‌و رێبەران‌و بەرپرسان پێوەندیەکی گرێدراوەییان هەیە لە گەڵ ئەندامان‌و ئۆرگانەکانی ژێر بەرێوەبەریان. بۆیە جێ بڕوابوون‌و سەرنجدان بە پێوانە ئەخلاقیەکانی رێکخراوەیی شوێندانەرە لە ئاستی چالاکی‌و هەست بە بەرپرسایەتی کردنی ئەندامان بەرامبەر بە ئۆرگان‌و تەواویەتی حیزب. ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە بەشێکە لە تایبەتمەندی رێبەری گۆرانکاری خواز.

لە روانگەی گەورەیی ئەخلاقیی رێبەر، رێبەری ئەخلاقی بۆ رێنوێنی ئەخلاقی ئەندامان‌و کەسانی ژێر رێبەریان، چاو لە کەسانی دەرەوەی خۆیان دەکەن. بەو واتایە ئەوان نموونەکانی هەڵسوکەوتی ئەخلاقی کەسانێک هەڵدەبژێرن کە بۆ کۆمەڵگا نموونە بن‌و لە ئاستی جیهانی دا جێی سەرنج بن. کەوابوو هەڵسوکەوتی ئەخلاقی رێبەر شوێندانەرە لە سەر ژینگەی ئەخلاقی حیزب‌و تێگەیشتن‌و هەلسوکەوتی ئەندامان لە پێوەندی لە گەڵ ئەخلاقی حیزبی.

ئەو رێبەرانەی کە بە پێی بنەماکانی رێبەری ئەخلاقی هەلسوکەوت دەکەن دەتوانن ببنە هاندەری ئەندامانی ڕێکخراو بۆ بەرەوپێش بردنی ژینگەی ئەخلاقی حیزب. کرداری رێبەران ئاستی هەستی هێمنایەتی‌و هەومەرجی ئەخلاقی ئەندامان‌و ئۆرگانەکانی حیزبی دیاری دەکات‌و دەبێتە هۆی گەشەسەندنی راستگۆیی‌و بڕوای کۆمەڵایەتی. ئەمرۆ بنەماڵەی دێموکرات پێویستی بە ئۆرگانێکی تایبەت دەکات بۆ بەرێوەبەری بنەماکانی ئەخلاق لە ژینگەی حیزبی دا. قازانجەکانی ئۆرگان یان ناوەندێکی وا بریتی دەبن لە:

1. سەرنجدان بە ئەخلاق‌و ژینگەی ئەخلاقی دەبێتە هۆی چاکسازی ناو کۆمەڵگای حیزبی

2. پلان‌و بەرنامەکانی ئەخلاقی دەتوانێت لەو هەلومەرجەی کە حیزب تێدایە یاریدەدەر بێت، بنەماڵەی دێموکرات لە دەوری بنەماکانی ئەخلاقی خۆی کۆ بێتەوە

3. بەرنامەکانی ئەخلاقی دبنە هۆی ئەوەی کە کاری گرووپ‌و تیمەکانی حیزبی شکڵی نوێ بەخۆیانەوە بگرن‌و پێوەندیەکان بتەوتر بن

4. بەرنامەکانی ئەخلاقی دەتوانن ببنە هۆی گەشەسەندن‌و پێشوەچوونی ئەندامانی حیزب

5. بەرنامەکانی ئەخلاقی دبنە هۆی ئەوەی رێبازە پەسەندکراوەکانی حیزب ببنە بنەمای کاروکردەوەکان‌و بڕوا بە رێبازی حیزبی قووڵتر بێتەوە.

6. بەرنامەکانی ئەخلاقی دەبنە هۆی پێشگیری لە گەندەڵی رێکخراوەیی، تەشکیلاتی‌و ئیداری لە ناو حیزب دا

7. بەرنامەکانی ئەخلاقی یارمەتیدەری گەشەسەندنی نرخ‌و بەهاکانی حیزبی دەبن‌و بەرنامە‌و ستراتێژیەکانی بەهێزتر‌و جێ بڕواتر دەکەن

8. بەرنامەکانی ئەخلاقی دەبنە هۆی پێکهێنانی تێگەیشتنێکی ئەرێنی لە حیزب لەلایەن خەڵکەوە.

حیزبی دیموکرات بە پێکهێنانی بەرنامەی بەرێوەبەری ئەخلاق ژینگەکی ئەخلاقی لە ناو رێکخراوەکانی حیزبیدا گەشە پێبدات. ئامانجی سەرەکی بەرنامەکانی ئەخلاقی پێکهێنانی هاوسەنگی لە نێوان بنەماکانی ئەخلاقی‌و بایەخەکانی حیزبی‌و هەڵسوکەوتی ئەندامان لە هەموو ئاستەکانی ژیانی رێکخراوەییاندا. بەرنامەکانی ئەخلاقی لە بایەخەاکن، هێلەکان‌و ئەو چالاکیانە پێک دێت کە شوێندانەر بێت لە سەر چاکتر بوونی هەلسوکەوتی رێکخراوەیی. بەرنامەکانی ئەخلاقی دەتوانن دەورەی جۆراوجۆر‌و گفتگۆ‌و لێکدانەوەی جۆراوجۆر لە خۆیدا بگرێت.

لەو پێوەندیەدا پێویست بە داڕشتنەوەی کەرەسەکانی ئەخلاقی دەکات. کەرەسەی ئەخلاقی بریتیە لە کۆدەکانی ئەخلاقی، کۆدەکانی هەڵسوکەوت، هێلەگشتیەکان‌و شێوەکانی چارەسەری کێشەکان. لە هەلومەرجی ئەمرۆی بزاڤی نەتەوایەتی رۆژهەڵاتی کوردستاندا کۆدەکانی ئەخلاقی حیزبی دەتوانن بۆ نموونە بەشێوەی خوارەوە بن:

1. پابەندبوون بە رێزگرتن لە کەڕامەتی مرۆڤ لە ناوخۆ‌و دەرەوەی حیزبدا

2. رێزگرتن لە یاسا‌و بنەماکانی پێرەوی ناوخۆیی حیزب

3. راستگۆیی لە وتە، کردە‌و هەڵسوکەوت

4. پاراستنی نهێنیەکان‌و بەکارنەهێنانی نهێنیەکانی حیزبی بۆ مەبەستی شەخسی‌و تاکەکەسی

5. بەشداری چالاکانە لە بەرەوپێشبردنی کاروباری حیزبی‌و دەروەستبوون بە چالاکیەکانی بەکۆمەڵ، یارمەتی کەسانی دیکە‌و دوورەپەرێزی لە خۆسەپاندن‌و تاکڕەوی

6. وەفاداری وهەستی بەرپرسایەتی بەرامبەر بە حیزب، بەرزراگرتنی بەرژەوەندیەکانی باڵای نەتەوایەتی‌و بەرژەوەندیەگشتیەکانی حیزبی بەسەر بەرژەوەندی تاکەکەسی، جیناحی‌و گرووپی‌و بەرگری لە بایەخەکانی پەسەندکراوی هاوبەشی بنەماڵەی دێموکرات

7. هەبوونی ویژدانی کاری‌و سیاسی‌و وەگەڕخستنی هەموو تواناکانی خۆی بۆ جێبەجێ کردنی ئامانجە پەسەندکراوەکان

8. خۆپاراستن لە پاڵپێوەنان‌و هەلاواردنی جیابیران‌و خۆپاراستن لە سووکایەتی‌و شکاندنی کەسایەتی ئەندامان‌و کەسانی جیابیر

9. لەبەرچاوگرتنی رەوشتی کۆمەڵایەتی‌و خۆپاراستن لە زمانی سووک لە هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتیدا

10. لەبەرچاوگرتنی دیسیپلینی حیزبی‌و جێبەجێ کردنی یەکسانی دیسیپلین لە هەموو ئاستەکانی حیزبیدا

11. راگرتنی تەندوروستی رێکخراویی‌و ژینگەیی

12. خۆبواردن لە هەرجۆرە هەڵاواردنێک بە هۆی رەگەز، ناوچە، زمان‌و زاراوە‌و بیرورا‌و رەوشی فیزیکی کەسان

13. خۆپاراستن لە رشوەدان‌و خەڵاتێک کە لە سەر بنەمای پێوەندی تاکەکەسیەوە بێت

14. جیاکردنەوەی چالاکی تاکەکەسی، کات بەسەربردن‌و کاتی بنەماڵە‌و کارەکانی حیزبی‌و پێکهێنانی پارەسەنگ لە نێوانیان

15. بەکارنەهێنانی کەرەسە‌و دامەدەزگاکانی حیزبی بۆ مەبەستی تاکەکەسی‌و بنەماڵەیی

16. رێزگرتن‌و بڕوای بەرامبەر لە نێوان ئەندامان

17. خۆپاراستن لە جگەرەکێشان‌و مادەهۆشبەرەکان لە شوێنی کارو چالاکی

18. ژینگەپارێزی‌و پاکوخاوینی شوێنی کار‌و ژیان

19. بەرپرسبوون‌و وەلامدەربوون لە هەموو ئاستەکاندا

20. پاراستن‌و رێزگرتن لە سنوور‌و حورمەتی ژیانی تایبەتی خەڵک

21. قەدەغەبوونی دانوئەستاندنی تایبەتی لە کاتی کارو چالاکیدا

22. هەوڵدان بۆ خۆفێرکردن‌و گەشەسەندن

23. هەوڵدان لە بەرزکردنەوەی ئاستی ڕازی بوونی خەڵک

24. رێزگرتن لە پلۆلرالیزم‌و فرەچەشنی کۆمەڵگا‌و ریزەکانی حیزب

25. لەبەرچاوگرتنی بنەماکانی ئەخلاقی‌و رەوشتی ئینسانی لە کاتی جێبەجێکردنی بڕیار‌و کارەکان.


بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار:

 قاسملوو رێبەرێک کە سیمای مرۆڤی بە حیزبێکی نەریتی بەخشی (وتاری‌ یه‌كه‌م)

 قاسملوو‌و رێبەریی ستراتێژی (وتارى 2)

 قاسملوو بەرز کەرەوەی شیانی رێبەریی بە کۆمەڵ (وتارى 3)

 هونەری رێبەریی بەها‌و بایەخەکان لە روانگەی کەسایەتی قاسملوویەوە (وتارى 4)

 قاسملوو رێبەرێک بۆ پێگەیاندن (وتاری 5)

 رێبەری راستی تواناکانی دەوروبەریان بە هێز دەکات (وتارى 6)

گۆڕینی کۆمەڵگا پێویست بە بیرکردنەوەی جیاواز دەکات (وتارى 7)

قاسملوو - رێبەرێک کە به‌دوای رێبەرانی دوارۆژ دەگەڕا (وتارى 8)

قاسملوو‌و رێبەریی دڵان (وتارى 9)

جێگای رێز بوون یان خۆشەویستی هەموو کەس؟ (وتارى 10)

رێبەری چاک، گوێگرێکی هاودڵە (وتارى 11)

قاسملوو رێبەری گۆڕانکاریخواز‌و خزمەتگوزار (وتاری 12)

گۆرێنی رێکخراوێکی نەریتی بەرەو رێکخراوێکی خۆفێرکار‌و زانست خوڵقێنەر (وتاری 13)

سەربەخۆیی کلیلی سەرکەوتن‌و پێشڤەچوونە (وتارى 14)

رێکخراوی خۆفێرکار پێویستی بە کادری داهێنەر هەیە (وتارى 15)

فێربوون لە ئەزموون بە واتای مانەوە لە مێژوودا نیە (وتارى16)

گەشەکردنی کاری تیمی دەبێتە هۆی فێربوونی گشتی (وتارى 17)

خوڵقاندنی ئاسۆی هاوبەش هێز دەداتە چالاکی گشتی رێکخراوە (وتارى 18)

رێبەری گۆرانکاری خواز‌و کولتووری رێکخراوەیی (وتارى 19)

پێوەندی نێوان شێوازی رێبەری‌و کولتووری رێکخراوەیی (وتارى 20)

رێبەری ئەخلاقی (وتارى 21)

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1638
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy