پێشکەش بە
25مین ساڵڤەگەری تیرۆری دکتۆر قاسملوو هاورێیانی
(وتاری 21)
بە لەبەرچاوگرتنی رۆڵی سەرەکی رێبەری لە بەرەوپێشبردنی رێکخراو لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانیو درێژەی ژیانی رێکخراوە، پێویستە هەموو بەشەکانی رێکخراو لە گەڵ رێبەری هاوئاهەنگ بن. بۆیە رێبەر دەبێ هەوڵ بدات لە رێگا جۆراوجۆرەکانەوە بە لەبەرچاوگرتنی پێویستی کۆمەڵگاو ئاستی کولتووری جڤاکو تێگەیشتوویی سیاسی ئەندامانی رێکخراو زەمینەی پێشکەوتنی تاکەکەسیو گرووپی ئەندامانی حیزب پێک بێنێت. هەوڵی قاسملوو لە پێناو بەرز کردنەوەی بایەخو بەها هاوبەشەکان، داهێنانی رێگای پێشکەوتنو گەشەکردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانو هەروەها روانینە ئەخلاقیەکانی ئەو لە پێوەندی لە گەڵ جۆری خەباتی سیاسیو دژایەتی لە گەڵ بارمتەگرتن، تیرۆر، باوەڕی بە پلۆرالیزم، دژایەتی لە گەڵ چەوسانەوەی مرۆڤ بە دەستی مرۆڤو دژایەتی لە گەڵ هەرجۆرە رەگەزپەرەستیو مەزنایی خوازیەک، قاسملووی کردۆتە "رێبەری ئەخلاقی".
رێبەری ئەخلاقی لە جۆری تێگەیشتنو جیهانبینی رێبەرانەوە دەست پی دەکات. رێبەری ئەخلاقی بنەماکانی ئەخلاقی حیزبو بەرپرسایەتی کۆمەڵایەتیو ژینگەیی ئەندامانی حیزب دیاری دەکات. ئەو دوو بەشە لێک جیاکەرەوە نینو دەبێ بەردەوام هەوڵی گەشەسەندییان بدرێت.
ئەوەکە رێبەران تا چ ئاستێک پێوەندیان لە گەڵ جیهانی دەوروبەریان هەیەو تا چەندە لە جیهانی دەوروبەر دەگەن، پۆتانسیەلی ئەوان لە پێوەندی لە گەڵ لێکۆلینەوەو تێگەیشتنو جێبەجێ کردنیاندا روون دەکاتەوە. ئەو پۆتانسیەلانە بریتی لە لێهاتووییو زانستو روانینگەلێک کە مرۆڤ دەتانێت بەرەوپێشیان ببات. رۆڵی رێبەران بریتیە لە رێنوێنی کردنو پشتگیری کردنی پێشڤەچوونو بەرز بوونەوەی ئاستی گەشەکردنی ئەندامانە لە پێناو گەشەسەندنو جێبەجێ بوونی ئامانجەکانی حیزب بەکار ببات.
رێبەری ئەخلاقی دەبێ کاریگەر، کاراو خاوەنی لێهاتووییەکی بەرز بێت. ئەگەر وا نەبێت ئەوا لێهاتووییو تواناییەکانی ئەندامان بە فیرۆ دەڕوات. رێبەرانی حیزبی دێموکرات دوای دکتۆر قاسملووش میراتە ئەخلاقیەکانی دکتۆریان بەرز راگرتووەو گەشەیان پێداوە. بەڵام تەنیا بە ئەخلاقو رەوشت بوون لە ناو کۆمەڵگادا بەس نیە. رێبەر دەبێ کاریگەربێت، کاراو بەرز بێت، شێوازی گونجاو لە گەڵ هەلومەرج هەڵبژێرێتو نیشانیان بدات. رێبەری ئەخلاقی بریتیە لە پێنج شێواز کە لە کەسایەتی دکتۆر قاسملوودا دەبیندران.
بۆ ئەوەی رێبەرێک کاراو بەرز بێت، دەبوایە چوار بەشی سەرەکی رێبەری ئەخلاقی تێبگەیەندرێتو گەشەیان پێ بکریت. ئەم بەشانە بریتین لە: ئامانج، زانست، دەسەڵاتو بڕوا. پێوەندی ئەو چوار بەشە وەک پێوەندی نێوان جەستەو خوێن وایەو پێکەوە لێکندراون. سەرنجدان بە هەریەک لەوانە بە شێوەی جیاواوزو سەربەخۆ دەبێتە هۆی کەموکۆریو سەرلێشێواوی لە کارەکاندا.
هیچ رێکخراوێک خاوەنی یەک شێوازو تایبەتمەندیەکی تایبەت بە ریبەری نیە. بۆیە بۆ هیچ رێکخراوێک شێوازی رێبەری تایبەت بە خۆی نیە. رێبەری ئەخلاقی لە رێگای شێوازی گونجاوەوەوە ئاستی ئەخلاقیو چالاکی لەناو رێکخراودا بەرز دەکات. ئەو بەشانە بەردەوام لە حاڵی گەشە سەندن، سیستەماتیکو رەوانن.
شێوازی گونجاوی رێبەری گرێدراوە بە تێگەیشتنی ئەخلاقی باو لە ناو رێکخراودایە. چاندو فەرهەنگی رێکخراوە لە هەموو قۆناغێکی تەمەنی رێکخراو خۆی نیشان دەدات. کولتووری رێکخراوەیی یەکێک لە بەرپرسایەتیە گرنگەکانی کۆمەڵایەتی رێکخراوەیەو چالاکیو گەشەسەندویی ئەو دەبێتە هۆی گەشەسەندنو بەرینتر بوونی پێوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی حیزب.
بابهتی پێوهندیدار:
قاسملوو رێبەرێک کە سیمای مرۆڤی بە حیزبێکی نەریتی بەخشی (وتاری یهكهم)
قاسملووو رێبەریی ستراتێژی (وتارى 2)
قاسملوو بەرز کەرەوەی شیانی رێبەریی بە کۆمەڵ (وتارى 3)
هونەری رێبەریی بەهاو بایەخەکان لە روانگەی کەسایەتی قاسملوویەوە (وتارى 4)
قاسملوو رێبەرێک بۆ پێگەیاندن (وتاری 5)
رێبەری راستی تواناکانی دەوروبەریان بە هێز دەکات (وتارى 6)
گۆڕینی کۆمەڵگا پێویست بە بیرکردنەوەی جیاواز دەکات (وتارى 7)
قاسملوو - رێبەرێک کە بهدوای رێبەرانی دوارۆژ دەگەڕا (وتارى 8)
قاسملووو رێبەریی دڵان (وتارى 9)
جێگای رێز بوون یان خۆشەویستی هەموو کەس؟ (وتارى 10)
رێبەری چاک، گوێگرێکی هاودڵە (وتارى 11)
قاسملوو رێبەری گۆڕانکاریخوازو خزمەتگوزار (وتاری 12)
گۆرێنی رێکخراوێکی نەریتی بەرەو رێکخراوێکی خۆفێرکارو زانست خوڵقێنەر (وتاری 13)
سەربەخۆیی کلیلی سەرکەوتنو پێشڤەچوونە (وتارى 14)
رێکخراوی خۆفێرکار پێویستی بە کادری داهێنەر هەیە (وتارى 15)
فێربوون لە ئەزموون بە واتای مانەوە لە مێژوودا نیە (وتارى16)
گەشەکردنی کاری تیمی دەبێتە هۆی فێربوونی گشتی (وتارى 17)
خوڵقاندنی ئاسۆی هاوبەش هێز دەداتە چالاکی گشتی رێکخراوە (وتارى 18)
رێبەری گۆرانکاری خوازو کولتووری رێکخراوەیی (وتارى 19)
پێوەندی نێوان شێوازی رێبەریو کولتووری رێکخراوەیی (وتارى 20)

