لهدارێكی هه‌زار ریشه
كه‌هه‌ر ریشه‌ی وه‌ك داریكهو
هه‌ر ریشه‌یش ههزارداره
گوڵێكی سوور ده‌ركه‌وتبوو
هه‌موو دار‌و لق‌و پۆپه‌ی
هیوای زۆریان بوو به‌و گوڵه
چون ئه‌و به‌رانبه‌ر به هه‌تاو
تیشكی هیواو هومێدی خۆی
ده‌خسته سه‌ر خونچه‌و گه‌ڵا
به ترووسكه‌ی ئه‌و هیوایه
دار‌و به‌رگی سه‌وزو گه‌ش بوون
كه‌چی ناكاو ئه‌هریمه‌نان
وه‌ك هه‌میشه دژ به هه‌تاو
كردیان به پیلان‌و نه‌قشه
چه‌ند قه‌لێكی ره‌نگ كراویان
به شوێنهگومكیو زوانی خۆش
هه‌نارده جه‌رگه‌ی دارستان
هۆهۆ لالۆ... چاوی جاسووسانت كوێر بَت
ده‌ستی پهلهدیان با بشكێت
ئه‌وانه شوان خهڵهتێنهن
كۆتری ئاشتی زۆر له‌مێژه
ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی به‌جێ هیشته
به‌ڵام سهدحهیفو مخابن... هاتن له ده‌وری گوڵ نیشتن
وتیان ئێمه كوتری ئاشتین
په‌یامی سوڵح وسازانمان... له‌سه‌ر گه‌ڵای زه‌یتوون نووسی
هیناومانه... بۆ رزگاری
لق وپۆپهی دارهكونه... پرسیاریان كرد... ئه‌وه چۆنه؟
وتیان له‌و په‌ری كه‌ژی قاف
له‌پشت حه‌وت بهحرو ئوقیانووس
له‌شاری مۆسیقا‌و ئاواز... شوپینهاورو باخ‌و هتد...
سمفۆنی ئاشتی‌و سازانیان
له‌سه‌ر مێزی زێر داناوه
ده‌ی با كوڕه حه‌یرانێ لۆ
بێت‌و نامه‌كه مۆر بكات
لۆ لۆ.كاكه ... لێ لێ دایه... نازانم چۆن سهرلقهكان
ده‌نگی قه‌لیان نه‌ناسیبوو؟
مه‌ڕۆ كاكه مه‌ڕۆ برا... هه‌ی چاوی جاسوسیت كوێر بیت
خو ئه‌وانه خانی له‌پ زێڕینیان گلان
ئاخه‌ر به كامه متمانه چوونه دڵی هه‌ڵۆی ئاسن؟
فڕین به‌ره‌و لووتكه‌ی ئاڵپ
كه‌چی ناكاو مێزی ئاشتی... بوو به‌گولله‌و بوومباو شه‌ستیر
گوڵالهی سووری كوردستان... كوڕه حه‌یرانی فه‌لسه‌فه
هاوڕێ له‌گه‌ڵ تیپی یاران...
به ئیسپائیو به بێكه‌سی... ساردبوونه‌وه‌و له‌خوێن گه‌وزان
هه‌ی ده‌ستی پهلهپیتكهتان بشكێت
خو چیای مهغلووبی داسنیان... گه‌لێ دووره‌و مه‌ودا نیه
عبدولعهزیزه كوڕه كوا؟ شین بگێڕیت بۆ سه‌یده‌وان
ئه‌وه جه‌رگی دارهكونه كسپهكانی دلته‌زینه
هه‌موو ههوروهخورو ئاسمان
هه‌موو هه‌ڵۆو بازو شه‌هێن....دایان له پڕمه‌ی گریان
هه‌رچه‌ند هه‌وری هه‌یبه‌تسوڵتان
برووسكه‌ی داری هێنابوو ئێستاش دیسان گوڵ روواوه... هه‌تاكوو په‌یكی سه‌ربه‌ستی
دهنیشێتۆ له‌م چیایه
هه‌تا ئاشتی‌و تا ئازادی... ده‌گرێته‌به‌ر ئه‌م دونیایه
خه‌بات وهه‌وڵی بێ‌وچان... له ڕه‌گ وپۆی داراندایه
هه‌ر بشهیێك بسوتێنن... هه‌ر ههلووێك به‌داو بگرن
هه‌ر پڵینگێ له‌خوێن گهوزێت... هه‌ر كوترێك سه‌ر ببڕن
سه‌دان گوڵ‌و باغچهو بیشه
سه‌دان هه‌ڵۆو كوترو پڵه‌نگ... له مه‌ته‌ریزی شه‌ره‌ف دا
بانگی ئازادی هه‌ڵئه‌ده‌ن... ئاگر له دژبه‌ر به‌رئه‌ده‌ن
لۆ لۆ بابه... ڵێ لێ دایه... مه‌گرین، دێتۆ كوڕه حه‌یران
ئه‌و هه‌ڵگری خوێن‌و خه‌بات... پاریزه‌ری خاك‌و ئاڵایه
چاوه‌ڕوان بن... خۆی ده‌ی فه‌رموو... كهروێشتم.
له‌بۆم مه‌گرین... چون له‌گه‌ڵ قاچی دێمه‌وه
سه‌قز 20/4/1375ی هه‌تاوی

