هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

رێبەری گۆرانکاری خواز و کولتووری رێکخراوەیی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

majid_-_web_-_taybet_1پێشکەش بە

25مین ساڵڤەگەری تیرۆری دکتۆر قاسملوو هاورێیانی

(وتاری 19 )

شوێندانەر بوون یەکێک لە گرینگترین بابەتەکانی تێگەیشتن لە هەڵسوکەوتی رێکخراوەییە. شارەزایانی رێبەری لەو بڕوایەدان کە شوێندانەر بوون باسی هەرەگرنگ لە لێکدانەوەی رێکخراوەییدایە و ئاسۆی رێکخراوەیی بە بێ شوێندانەری زەحمەتە. رێبەری لە حیزبێکی نەتەوایەتی وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا پێگەیەکە بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ و رێبەرانی گۆڕانکاریخواز گرنگرترین سەرچاوەی حیزبێکی لە چەشنی حیزبی دیموکراتن. شکست و لاوازی هەر رێکخراوێک دەکرێ تا رادەیەکی زۆر بە لاوازی و لێنەهاتوویی رێبەری رێکخراو بزانرێت. تەنیا تایبەتمەندی رێبەران نیە کە ئەوان شوێندانەر دەکەن بەڵکوو هۆکارەکانی ژینگەیی و هەڵسوکەوتی لایەنگرانی رێبەر و هەروەها پێویستیەکانی تایبەتی سەردەمی رێکخراویش یارمەتیدەری شوێندانەر بوونی ئەوانن.

ئەوەی کە لە پێوەندی لە گەڵ دکتۆر قاسملوودا دەکرێ بە کورتی باس بکرێت بریتیە لە دکتۆر قاسملوو رێبەرێکی شوێندانەر بوو لە بواری گەشەکردنی فەرهەنگ و کولتووری رێکخراوەیی، هاندەری و هەست بە شانازی کردنی ئەندامان، دەروەستی رێکخراوەیی و پێوەندیەکانی رێکخراوەیی. بە هۆی ئەوەی کە ئەندامان و کادرەکانی حیزب لە سەردەمی خەباتی نیوەنهێنی کە چالاکی چەکداری راوەستاوە، چالاکی دەنوێنن وەک رێبەرانی خۆجێی ناو کۆمەڵگان و دەبێ بە پێێ کولتووری رێکخراوەیی و هەروەک لە پێرەوی ناوخۆیی حیزبیش هاتووە دەبێ پلەی کۆمەڵایەتی خۆیان بەرز کەنەوە. ئەمەش پێویستی پەروەردەی کولتووری رێکخراوەیی لە هەموو ئاستەکانی حیزبی دا بەرز دەکاتەوە.

 

majid_-_wtar_-_19_-_2


لە ماوەی بیست و پێنج ساڵی رابردوودا کوردستان ئاڵوگۆری زۆری بەخۆیەوە بینیوە، کۆمەڵگای کوردی ئەمرۆ لە گەڵ کۆمەلگای 25 ساڵ لەمەوبەر جیاوازیەکی زۆری لە رووی کولتووری، ئاستی خوێندن و نووسین، جۆری پیشەکان، ئابووری، پێوەندیەکان، هەڵسوکەوت، پێویستیەکان، بایەخ و بەهاکانەوە هەیە. بە پێی ئەوەش دەشێ فەرهەنگی رێکخراوەیی ئەمرۆی حیزبی دێموکرات جیاواز بێت لە گەڵ فەرهەنگی رێکخراویی بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر. بە بڕوای کامرۆن کوین (Cameron K. S Quinn) فەرهەنگی رێکخراوەیی بەش و کۆمپۆنێنتەکانی فەرهەنگی رێکخراوەیی بریتین لە: نموونەی بەرێوەبەری، بەرنامە ستراتێژیەکان، کەشی ناوخۆیی رێکخراوە، سیستەمی خەڵات کردن، رێبەری و بایەخە بناغەییەکانی ریکخراو. بۆ ئەوەی رێکخراوێک بگۆردرێت دەشێ ئەو بەشانە بە وردی لێک بدرێنەوە لە چوارچێوەی ئایدیال و ئاسۆی دوارۆژی رێکخراو بەراورد بکرێن.

کولتووری رێکخراوەیی گرینگترین هۆکاری گەشەکردنی رازی بوونی ئەندامان لە رێکخراو و رێبەریە. پێداگری لە سەر رۆڵی رێبەری لە ورەدان و هاندانی ئەندامان و رێنوێنی ئەوان بەرەو بەها و بایەخە نوێیەکان. بۆیە رۆڵی رێبەری گۆرنکاری خواز بۆ گەشەکردنی رێکخراو و بەرەوپێشچوونی زۆر گرنگ و بەرچاوە. رێبەری دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیە کە رێگا بە مرۆڤ دەدات بە ئاگاداریەوە ئاکامەکان بە هۆیەکانەوە گرێ بدات هەلومەرجی دژوار و تێکهەڵپێچراو بە شێوەیەک کە هەمووکەس تێبگات شی بکاتەوە. یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی رێبەری لە حیزبێکی سیاسی دا پرسی ئاڵوگۆری کۆمەڵایەتیە. بە پێی ئەو بۆچوونە رادەی شوێندانەری رێبەر پێوەندی هەیە بە رادەی ئەو چاوەڕوانیانەی لایەنگران لە رێبەرێکی مامەڵەکا یا خود ئەو ئاستە ئاڵوگۆرەیە کە رێبەرێکی گۆڕانکاری خواز وەدێ دێنێت. نموونەی رێبەری گۆڕانکاریخوازی لە چەشنی قاسملوو تا ئەمرۆشی لە گەڵ بێت، سەرکەوتووترین نموونەی رێبەری لەناو حیزبی دێموکرات دا بووە. رێبەرانی گۆڕانکاری خواز یارمەتی رێکخراو دەدەن لە پێکهێنان و گەشە سەندنی فەرهەنگی رێکخراوەیی. بۆ ئەوەی ئاستی کێبەرکێ و "رەقابەتی" تەندورەست بەرز بێتەوە، پێویست بە گۆڕانکاری کولتووری رێکخراوەیی دەکات.

رێبەری گۆرانکاری خواز لە شێوازی دێموکراتیکی رێبەری کەڵک وەردەگرێت کە بە شێوەیەکی گونجاو فەرهەنگی رێکخراوەیی لە رێگای گۆڕانکاریەکانی هەنگاو بە هەنگاوی رێکخراوە بەهێز دەکات و هێزی بڕوابەخۆبوون لە ناو ئەندامان دا گەشە پێدەدات. ئەم شێوازە چاوەڕوانیەکی زۆری لە کادرەکان و بەرپرسان هەیە. چونکە ئەوە ئەوانن کە گۆڕانکاریەکان وەدی دێنن.

بۆ گەیشتن بە ئاستی رێبەریەکی شیاو کە بتوانێت شوێندانەر بێت، دەبێ رێبەرایەتی حیزب سەرنج بداتە پێڤاژۆی فەرهەنگی ریکخراوەیی و رازی بوونی گشتی ئەندامان و چالاکانی حیزبی. ئەمەش لە رێگای پرۆگرامە پەروەردەییاکان شارەزایی و زانیاری پێویست بە ئەندامان دەدرێت. لێکۆلینەوەکانی بواری رێبەری دەسەلمێنن کە رێبەری کولتووری رێکخراوە و رازی بوونی گشتی ئەندامان دەبێتە هۆی بەرزبوونی ئەنگیزە و ویستی کارکردن و چالاکیی ئەوان. چونکە کولتووری ڕێکخراوەیی بە شێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە رێگای ڕازی بوونی ئەندامانەوە ئاستی شوێندانەری رێبەر بەرزتر بکات. بۆیە بەرەوپێش بردن و گەشەکردنی زانیاری و تێگەیشتنی ئەندامانی ریبەری و کادرەکانی حیزب راستەوخۆ کار دەکاتە سەر ئاستی ڕازی بوون و ئەنگیزەی ئەندامان و رێکخراوەکانی حیزبی.


بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار:

 قاسملوو رێبەرێک کە سیمای مرۆڤی بە حیزبێکی نەریتی بەخشی (وتاری‌ یه‌كه‌م)

 قاسملوو‌و رێبەریی ستراتێژی (وتارى 2)

 قاسملوو بەرز کەرەوەی شیانی رێبەریی بە کۆمەڵ (وتارى 3)

 هونەری رێبەریی بەها‌و بایەخەکان لە روانگەی کەسایەتی قاسملوویەوە (وتارى 4)

 قاسملوو رێبەرێک بۆ پێگەیاندن (وتاری 5)

 رێبەری راستی تواناکانی دەوروبەریان بە هێز دەکات (وتارى 6)

گۆڕینی کۆمەڵگا پێویست بە بیرکردنەوەی جیاواز دەکات (وتارى 7)

قاسملوو - رێبەرێک کە به‌دوای رێبەرانی دوارۆژ دەگەڕا (وتارى 8)

قاسملوو‌و رێبەریی دڵان (وتارى 9)

جێگای رێز بوون یان خۆشەویستی هەموو کەس؟ (وتارى 10)

رێبەری چاک، گوێگرێکی هاودڵە (وتارى 11)

قاسملوو رێبەری گۆڕانکاریخواز‌و خزمەتگوزار (وتاری 12)

گۆرێنی رێکخراوێکی نەریتی بەرەو رێکخراوێکی خۆفێرکار‌و زانست خوڵقێنەر (وتاری 13)

سەربەخۆیی کلیلی سەرکەوتن‌و پێشڤەچوونە (وتارى 14)

رێکخراوی خۆفێرکار پێویستی بە کادری داهێنەر هەیە (وتارى 15)

فێربوون لە ئەزموون بە واتای مانەوە لە مێژوودا نیە (وتارى16)

گەشەکردنی کاری تیمی دەبێتە هۆی فێربوونی گشتی (وتارى 17)

خوڵقاندنی ئاسۆی هاوبەش هێز دەداتە چالاکی گشتی رێکخراوە (وتارى 18)


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1053
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy